دۆستایەتی كردن و پشتیوانی كردنی بڕوادار واجب هەرچەندە ستەمی لێ كردی
لە ووتە بەنرخەكانی شێخ الاسلام ابن تەیمیە : پێویستە بزانرێ، دۆستایەتی كردن و پشتیوانی كردنی بڕوادار واجب هەرچەندە ستەمی لێ كردی و دەستدرێژی دەكردە سەرت ، وە دوژمنایەتی كردنی كافریش واجبە هەرچەندە بەخشین و چاكەی هەبێت بۆت،
خوای گەورە پێغەمبەرانی ڕەوانە كردو كتێبی دابەزاند تاكو دین هەمووی بۆ خوا بێ، بەوەی خۆشەویستی بۆ دۆستەكانی بێ و رق ڵی بونیش لەدوژمنەكانی، پاداشت بۆ دۆستەكانی ، وسزاش بۆ دوژمنەكانی.