كەسانێك ژیانی جاهیلی و كوفر نەناسن ئیسلام هەڵدەوەشێتەوە گرێ بە گرێ
ئيمامى عومەر رەزای خوای لێ بێ فەرموویەتی : (ئیسلام هەڵدەوەشێتەوە گرێ بە گرێ تاكو كەسانێك لەناو ئیسلامەتی گەورە دەبن ئیتر ژیانی جاهیلی و كوفر نەناسن).
ئەمە لەبەر ئەوەی ئەو شیركەی نەناسیوە كە قورئان عەیبی لێ گرتوە و زەمی كردوە سەرەنجام ئەكەوێتە ناوی و دانی پێدائەنێ، ناشزانێ ئەمە ئەو شیركەیە كە خەڵكانی سەردەمی نەفامی ئەنجامیان داوە بۆیە ئابەو جۆرە ئیسلام گرێ گرێ هەلدەوەشێتەوە.ئیمامی (إبن القیم الجوزی)
(هەر بۆیە بەردەوام ئەم شیركە لەزیاد بوونە تاكو ئەم سەرو ئەوسەری زەوی پڕ دەكات ، بەردەوامیش كەسە نامۆكان ئینكاری لێ ئەكەن بەلام ئەوان كەمترینی كەمەكانن نەگوێیان لێ دەگیرێ و نەبەقسەیان دەكرێ). ئیمامی (إبن التیمیة)
( ئەوە دیسان پەرستنی پیاوچاكان و هاوار كردنە بــت و شەیطانەكان گەڕایەوە ، هەروەك سەردەمی پێش پێغەمبەرایەتی ، پێ بەپێ ، بست بەبست ، ئەمەش یەكێكە لە موعجیزەكانی پێغەمبەرایەتی…بەراستی جەماوەری خەڵكی دەستیانكردوە بە وازهێنان لە ئیسلام). (عبداللطیف بن عبدالرحمن بن حسن)
(بەراستی هاوبەش دانان بۆ خوا لە هەموو شار و دێهاتەكان و وڵاتەكان دانراوە ، لەیەمەن و لەشام لە توهامە و سەرجەم وڵاتانی ئیسلام ، كە بریتیە لە باوەڕبوون بە قەبر). (محمد بن إسماعیل الصنعانی.
منیش ئەڵێم ئەو سەردەمە تەنها شیركی قەبر پەرستی بەلاوبوو ، بەلام ئەم سەردەمە سەرەڕای قەبر پرستن شیركی سیکولاریسم و دەستور و یاسا و دادگای سیکولاری و تاغووت شیركی گوێڕایەڵی كردن و خۆهەڵبژاردن بۆ پۆستی خوایەتی پەرلەمان و پەیرەو كردنی دینی دەستکردی دیموكراسی و عەلمانیەت سەری هەلداوە هەموو شوێنی وڵاتێكی گرتۆتەوە
شێخی ئیسلام ئیبن و تەیمیە لەروونكردنەوەی ئەم ئایەتەی خوای گەورە ( لاتسمعوا لهذا القران والغوا فیه ) ئەفەرمێ : ئیقامە حوجە كراوە بەبوونی پێغەمبەری ڕەوانە كراو پاشان بەوەی توانایان هەبوبێ گوێ بگرن و تێ بگەن ، نەك بەگوێ گرتن ، چونكە لە كافرەكان هەبوو خۆی دوور گرتبوو لەوەی گوێی لە قورئان بێ شتێكی تری هەڵبژاردبوو .
واتە تەنها بەوەی توانایان هەبوبێ گوێ بگرن و تێ بگەن بەسە بۆ ئیقامەی حوجە