هیجرەت كردن و ئادابه کانی به شێوه ی پرسیار

هیجرەت كردن و ئادابه کانی  به شێوه ی پرسیار

نوسینی : شێخ بلال الحربي
پرسیاری (۱)حوكمی هیجرەت كردن چی یە ؟

هیجرەت كردن واجبە لە وڵاتی كوفرەوە بۆ وڵاتی ئیسلام، بەڵگەی واجب بوونی ئەوەیە خوای گەورە هەڕەشەی سزای كردوە لەو كەسانەی وازی لێ دێنن وەك فەرموویەتی : إِنَّ ٱلَّذِينَ تَوَفَّىٰهُمُ ٱلۡمَلَٰٓئِكَةُ ظَالِمِيٓ أَنفُسِهِمۡ قَالُواْ فِيمَ كُنتُمۡۖ قَالُواْ كُنَّا مُسۡتَضۡعَفِينَ فِي ٱلۡأَرۡضِۚ قَالُوٓاْ أَلَمۡ تَكُنۡ أَرۡضُ ٱللَّهِ وَٰسِعَةٗ فَتُهَاجِرُواْ فِيهَاۚ فَأُوْلَٰٓئِكَ مَأۡوَىٰهُمۡ جَهَنَّمُۖ وَسَآءَتۡ مَصِيرًا (النساء :٩٧)
خوای گەورەش تەنها بە وازهێنان لە واجبێك یان ئەنجام دانی حەرامێك هەڕەشەی سزادانی كردوە .
پرسیاری(۲)ئەو وڵاتە چی یە كە دروستە هیجرەتی بۆبكرێ و گرنگی هیجرەت كردن چی یە لەسەر دینی موسڵمان ؟
دروستە هیجرەت بكرێ بۆ وڵاتی ئیسلام و كە دەسەڵات دارەكانی موسڵمان بن و بە شەریعەتی ئیسلام حوكمڕانی بكەن.
هیجرەتیش بۆ پاراستنی دینی ئینسان دانراوە وە پاراستنی دینیش لەسەروی هەموو پێویستیەكانی ترە وەك پێنج زەروریاتەكەی دین.
پرسیار(۳) حوكمی هیجرەت بۆ كەسێك چی یە كە ترسی بەند كردنی هەبێت یاخود ترسی فیتنە و ناخۆشی هەبێت لەدینەكەی ؟
لەم كاتەدا هیجرەت كردن لەسەر ئینسانی موسڵمان پێویستتر و واجب تر دەبێت كە ترس بكەوێتە سەر دینكەی ، هیجرەت كردن دانەنراوە تەنها بۆ پاراستنی دین نەبێ بۆیە هەركاتێك ترس زیاتر بێت لەسەر دین ئەوكاتە واجبی هیجرەتەكەش زیاتر ئەبێ.


پرسیاری (۴) حوكمی هیجرەت كردنی ئافرەتان چی یە ؟
ئافرەت واجبە لەسەری هیجرەت كردن لە وڵاتی كوفر بەرەو ولاتی ئیسلام، ئافرەتانی مەككە هیجرەتیان كرد بۆ مەدینە ، ئوم سەلەمە سەرەتا بەتەنها خۆی بوو هیجرەتی كرد لە مەككە بۆ مەدینە دوایی لە رێگا پیاوێكی بێگانە بوو یارمەتی داو گەیاندیە جێگای مەبەست و چونكە هاوسەرەكەی پێش خۆی هیجرەتی كردبوو، جا بۆیە ئافرەت ئەبێت هیجرەت بكات سەرەتا لەگەل مەحرەمێكیدا بەلام ئەگەر نەبوو یان پیاوەكەی پێشتر رۆیشتبووو ئەوا دەبێت بەتەنها ئەو واجبە ئەنجام بدات وەكو ئوم سەلەمە ، هەربۆیە زانایان فەرموویانە ئەگەر بێت و مەحرەمێك نەبێت لەگەلی بروات ئەوا سەیری زیان و بەرژوەندیەكان دەكرێ كە لەنێوان دوو زەرەر و زیان دایە زیانی ئەوەی هیجرەت نەكات دینكەی ترسی بكەوێتە سەر زەرەروزیانی ئەوەشی ئەگەر هیجرەت بكات ئەبئ سەفەر بكات بەبئ مەحرەم ، لەم كاتەدا سەیر دەكرێ كامەیان زەرەرەو زیانەكەی زیاترە جا هەر كامێكیان زەرەری كەمتر بوو ئەوە ئەوەیان ئەنجام ئەدات ئەوەش بریتیە لە هیجرەت كردنی بەبئ مەحڕەم ، بەلام ئەگەر هیچ لە دینەكەی نەدەترسا و ئەمین و بوو لەپاراستنی دینكەی لە وڵاتی كوفر ئەوا با هیجرەت نەكات بەبئ مەحرەم بەهۆی زەرەر و زیانەكانی پاشان لە هیجرەت كردنیشی سەلامەتی رێگا و بوونی نەفەقە بەهەند وەرگیراوە.

پرسیاری (۵) مانای (إظهار الدين -ئاشكراكردنی دین)چی یە كە بەبونی هیجرەت لە واجب بوون نامێنێ ؟
مانای (إظهار الدين ) ئەوەیە كە شێخ حەمد بن عەتیق ئەفەرموێ : ئینسان دینەكەی ئاشكرا نەكردوە تاكو بە ئاشكرا بۆ هەموو ئەو كافرانەی لە وڵاتەكەیدا دەژین دەری ئەخات ئەو بەریە لێیان و دوژمنایەتی و بەڕائەتی خۆی ئەكات لە خۆیان لە كوفرەكانیان.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *