پەنا دەگرین بە تۆ ئەی خودایە لەریزی ئەوانە حیسابمان بۆ مەکە
ئەم ئایەتانەی راچلەکێنەرن
قُلْ إِنْ كَانَ آبَاؤُكُمْ وَأَبْنَاؤُكُمْ وَإِخْوَانُكُمْ وَأَزْوَاجُكُمْ وَعَشِيرَتُكُمْ وَأَمْوَالٌ اقْتَرَفْتُمُوهَا وَتِجَارَةٌ تَخْشَوْنَ كَسَادَهَا وَمَسَاكِنُ تَرْضَوْنَهَا أَحَبَّ إِلَيْكُمْ مِنَ اللَّهِ وَرَسُولِهِ وَجِهَادٍ فِي سَبِيلِهِ فَتَرَبَّصُوا حَتَّىٰ يَأْتِيَ اللَّهُ بِأَمْرِهِ ۗ وَاللَّهُ لَا يَهْدِي الْقَوْمَ الْفَاسِقِينَ (التوبة :٢٤)
(ئه‌ی محمد (صلى الله عليه وسلم) پێیان بڵێ: ئه‌گه‌ر باو‌و باپیرانتان و براکانتان و هاوسه‌رانتان و عه‌شره‌ت و هۆزتان و ماڵ و سامانێک که به‌ده‌ستان هێناوه، یاخود بازرگانیه‌ک ده‌ترسن که شکان و بێ بازاڕی ڕووی تێبکات و خانووبه‌ره و کۆشک و ته‌لارێک که حه‌ز ده‌که‌ن لێتان تێک نه‌چێت و دڵخۆشن پێی، لاتان خۆشه‌ویستترو نازدارتر بێت له خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی و جیهادو تێکۆشان له‌پێناو ڕێبازی ئه‌و زاته‌دا، ده ئه‌وه چاوه‌ڕوان بن، هه‌تا خوای گه‌وره دێت به فه‌رمانه‌کانیه‌وه و (تۆڵه‌تان لێ ده‌سێنێت)، خوای په‌روه‌ردگاریش هیدایه‌ت و ڕێنموویی قه‌ومی یاخی و له سنوور ده‌رچوو نادات.
ئەمە لەگەڵ من و تۆیەتی … باش گوێ بگرە …. جوان بیخوێنەوە …. ورد بیری لێ بکەرەوە …. هاکا مردن گەیشت !!!
إِنَّ الَّذِينَ تَوَفَّاهُمُ الْمَلَائِكَةُ ظَالِمِي أَنْفُسِهِمْ قَالُوا فِيمَ كُنْتُمْ ۖ قَالُوا كُنَّا مُسْتَضْعَفِينَ فِي الْأَرْضِ ۚ قَالُوا أَلَمْ تَكُنْ أَرْضُ اللَّهِ وَاسِعَةً فَتُهَاجِرُوا فِيهَا ۚ فَأُولَٰئِكَ مَأْوَاهُمْ جَهَنَّمُ ۖ وَسَاءَتْ مَصِيرًا (النساء :٩٧)
به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی له سه‌ره مه‌رگدا فریشته گیانیان ده‌کێشن له‌کاتێکدا ئه‌وان هه‌میشه سته‌میان له خۆیان ده‌کرد (ئیمان و باوه‌ڕیان له مه‌ترسیدا بوو که‌چی کۆچیان نه‌ده‌کرد بۆ نیشتمانی ئیمان، به‌توندیی پیایاندا هه‌ڵده‌شاخێن)و ده‌ڵێن: باشه ئێوه له چیدا بوون و له‌کوێ ژیانتان ده‌برده سه‌ر؟! له وه‌ڵامدا ده‌ڵێن: ئێمه بێ ده‌سه‌ڵات و لاواز کراو بووین له زه‌ویدا، فریشته‌کان ده‌ڵێن: باشه ئایا زه‌وی خوا فراوان و پان و پۆر نه‌بوو تا کۆچی تێدا بکه‌ن و (کۆچ بکه‌ن بۆ نیشتمانێک که ئیمانداران تیایدا فه‌رمانڕه‌وان یاخود سه‌ربه‌ستن)؟ ئا ئه‌وانه شوێنه‌واریان دۆزه‌خه، که جێگه و ڕێگه و سه‌رئه‌نجامێکی ناخۆش و ناسازو خراپه