پێشه‌ وای ئومه‌ ت ئیمامی مالیك

پێشه‌ وای ئومه‌ ت ئیمامی مالیك

 

ئاماده‌ كرنی م/ جوهربوشینی

ئه‌م زانا پایه‌به‌رزه‌ ئوممه‌تی ئیسلام یه‌ك ده‌ نگن له‌سه‌ر گه‌وره‌یی ورێزو پێشه‌وایه‌تی،وه‌ هه‌ ر كه‌ زمانه‌ كان دێنه‌ گۆ باس له‌ چاكه‌ و باشه‌ی ده‌ كه‌ ن و، وه‌ باس له‌ پله‌ وپایه‌و به‌هاو بنه‌ چه‌ی ده‌ كه‌ ن كه‌ چه‌ند گه‌ وره‌ و به‌ رێز بووه‌.

ئه‌م پێشه‌وا به‌رێزه‌ له‌خێزانیك هاتۆته‌ دنیا كه‌ له‌ یه‌ مه‌ نه‌ وه‌ بۆ شاری مه‌ دینه‌ هاتوون و كۆچیان كردووه‌(دارالهجره‌).

خێزانێك ژیانێكی مام ناوه‌ندییان بووه‌،كه‌ ژیانیان له‌ سه‌ر ئیشی باوكیان بووه‌(جه‌نابی ئه‌نه‌س)كه‌ پیشه‌ی – تیرو رم دروست كردن بووه‌، له ‌گه‌ڵ كارو كه‌سابه‌تی براگه‌وره‌كه‌ی.

وه‌ سه‌رچاوه‌كان دووپاتی ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ خێزانێكی تۆكمه‌و ته‌با بوون، ئه‌م منداڵه‌  پێگه‌شتن وگه‌وره‌ بوونی زۆر ناوازه‌ و تایبه‌ت بووه‌.

هه‌رله‌گه‌ل سه‌ره‌تای پێگه‌شتن وچاوكردنه‌وه‌ی دایكی ده‌یخاته‌ به‌رخوێندن وله‌به‌ركردنی قورئان له‌لای مامۆستاو زانای پایه‌به‌رز و قورئان خوێنی به‌ناو بانگ كه‌یه‌كێك بووه‌ له‌ حه‌وت قاریئه‌ ناسراوه‌ كه‌ (پێشه‌وا نافع كوری عبد الرحمن).

جا هەر ‌له‌ مندالی و ته‌مه‌نی ۱۰بۆ۱۵ ساڵی به‌ره‌ و زانست وقورئان ئاراسته‌كراو خرایه‌ به‌رده‌م دیارترین وباشترین زانایانی ئه‌و سه‌رده‌ مه‌ ی شاری مه‌ دینه‌- كه‌ دیارترینیان ئه‌م زانا شاره‌زا وپایه‌دارانه‌ بوون (مامۆستایان نافع وسعیدی كوری المقبری وعامری كوری زوبێرو ابن امنكدرو زهری و.خه‌ڵكانی تر له‌ زانایان كه‌لێیان به‌هره‌مه‌ند بووه‌ كه‌ نزیكی ۹۰۰ مامۆستاو زانا بوون كه‌پێشه‌واماليك زانست ومەعريفه‌ت وئه‌ده‌ب له‌خزمه‌تیاندا فێربوو.

وه‌ ئه‌م مامۆستاو زانایانه‌زۆر جێی دڵخۆشی وشانازی ئیمام بوون.

وه‌له‌فه‌زڵ وبه‌خششی خوابوو كه‌ پێشه‌وامالیک له‌ شاری مه‌دینه‌گیرسایه‌وه‌و له‌وێش گه‌وره‌ بوو وه‌ پێگه‌یشت ، وه‌ئه‌م رێزه‌ زۆره‌ی زانایان بۆ‌ شاری پێغه‌مبه‌ر صلی اللە علیە وسلم  شاری مەدینه‌ پێمان ده‌ڵێن كه‌ شاری پێغه‌مبه‌رصلی اللە علیە وسلم ئاوه‌دان بووه‌ به‌ زانست وڕه‌وشتی به‌ رزو مه‌عریفه‌ت، وه‌ له‌ هه‌موو جێگه‌یەك باس باسی زانایانی شاری مه‌دینه‌بوو.

جا زانای گەورەی مه‌دینه‌ دوای سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ر و هاوه‌لاَنی- زەیدی كوری سابیت وعائیشه‌و ابن عباس(عبداللەكوری عباس) و سعیدی كوری موسه‌یب وزهری وعبداللە ی كوری عمر- پێشه‌وا مالیک بووه‌.

له‌وسه‌رده‌مه‌داو له‌گشت لاوه‌ باس له‌گەو‌ره‌یی و زانست ورێزی مالیک بوو له‌ هه‌موولاوه‌ له‌وسه‌رده‌مه‌دا ده‌نگی دابویه‌وه‌، وه‌ناوبانگی ده‌ركردبوو به‌ پێشه‌واری شاری كۆج كردوان (دار الهجره‌) كه‌ ئه‌وه‌ رێزو شه‌ره‌فه‌ له‌ هه‌ ڵبژاردن وناوبانگیدا.

ئه‌وه‌ش رێزو خۆشه‌ویستی تایبه‌تی خوا بوو بۆ(ئیمام مالیک) كه‌ كۆچی مالیان له‌یه‌مه‌ نه‌ وه‌بۆ مه‌دینه‌ بوو وه‌ له‌وێ گیرسایه‌وه‌ وگه‌وره‌ بوو پێگه‌یشت –كه‌ پێشتر له‌یه‌مه‌ن له‌گوندێ بوون كه‌س باسی نه‌ده‌كردن و ئاوا نه‌یان ده‌ ناسین، خوا ئه‌و شه‌ره‌فه‌ی پێدا ناو بانگی ده‌ركردو بووه‌ چرای دڵه‌كان و ده‌ست گری خەڵكی به‌ره‌و زانست و ڕزگاری وڕێنیشانده‌ری ئوممه‌ت و به‌رزكه‌ره‌وه‌ ی ئالاَی زانست وشارستانییه‌ت وموسوڵمانه‌تی.

جا مه‌دینه‌ مه‌یدانی چه‌سپاندنی شه‌ر عی خوا بوو – بۆ پێشه‌وامالیک وه‌ خۆی له‌وسه‌رده‌مه‌ بوویه‌ شاسواری چه‌سباندنی شه‌رع وجێبەجێکەری فه‌رمانی خوا و پێغه‌مبه‌ر صلی اللە علیە وسلم  له‌ناو خه‌ڵكه‌ كۆكه‌ره‌ وه‌ ی سوننه‌تی به‌رزی پێغه‌مبه‌ر صلی اللە علیە وسلم  له‌روانگه‌ی قورئان وسونه‌ ته‌ وه‌ جوا نترین هێڵی زانسته‌كانی كێشاو زانستی فه‌رموده‌ وفقه‌ وباقی زانسته‌ كانی نه‌ خشه‌ رێژ كر بۆ نه‌ وه‌ كانی دوای خۆی .

پێشه‌وامالیک له‌ته‌مه‌نی ۱۷ ساڵی دا چووه‌ ناو كۆری خه‌ لك و ده‌ ستی كرد به‌ بڵاو كردنه‌ وه‌ ی زا نست و ئامۆژگاری و ووتار دان. تا نیشانەی پێشه‌وایه‌تی تیا بینراو ئه‌ و نا زناوه‌یان بۆ دانا ئیمام دار الهجره‌ وپێشه‌وای شاری مه‌دینه‌.

هه‌روه‌ ك زانای پایه‌ به‌ رز سفیانی كوری عویینه‌ كه‌له‌وسه‌رده‌مه‌دابوو ده‌ فه‌رمووێت: خوا به‌ره‌كه‌ت بخاته‌ ته‌مه‌نی(مالیک)ته‌مه‌نی ۱۷ ساڵبوو پێشه‌وای فه‌رمووده‌زان و فەتوادان بوو..

پێشه‌وا مالیک بووه‌زاناو پێشه‌وایه‌ك كه‌ له‌ هه‌موولاوه‌ رویان تێ ده‌كرد بۆ زانست و خوێند ن وفێربوون، وه‌له‌و پێناوه‌دا لاوان وقوتابیان به‌سه‌ر هه‌مووناره‌حه‌تی وكۆسپێكدا بازیان ده‌ داو هه‌موو هه‌وڵیان گه‌یشتن بوو به‌ خزمه‌تی پێشه‌وا مالیک و وه‌رگرتنی زانست و ئه‌ده‌ ب لێی.

وه‌ سه‌ر مه‌شق و نموونه‌ بو له‌ ره‌وشت و به‌ندایەتی و له‌خوا تر سان و بۆ خوا سوڵحان ودنیا به‌كه‌مگریدا ..

خوای گه‌وره‌ له‌جێی ئوومه‌تی ئیسلام جوا نترین پادا شتی با ته‌ وه‌و ئێمه‌ش به‌جێ پی هه‌ڵگریان قبوڵ بكات..

 

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *