ئیسلامی خوای و ئیسلامی ئەمریکای ۲ / ئه‌و ئیسلامه‌ى كه‌خوا ده‌یه‌وێت ئیسلامی ئه‌مریكایی پوچ ده‌كاته‌وه
ن. د. صلاح عبدالفتاح خالیدی
و. م . احمد
له یادمه ئه‌و كاته‌ى ئه‌م كتێبه‌م كه‌وته به‌ر ده‌ست رێڕه‌وى تێڕوانینمى به‌رفراوانترو زیاتر ئاشناى كردم به فیكرى ئیسلامى..كه كتێبه‌كه ناوى (بین الاسلام الربانى والاسلام الامریكانى ) له نوسینى (د. صلاح عبد الفتاح خالیدى ) یه خواى گه‌وره ته‌مه‌نى درێژ‌و پڕ به‌ره‌كه‌ت بكات، كه له (۱/۱۲/ ۱۹۴۷) له شارى جه‌نین كه ده‌كه‌وێته باكوورى فه‌ڵه‌ستین له دایك بووه مانجستێر و دكتۆراكه‌ى له ته‌فسیر هێناوه‌ته‌وه.
خاوه‌نى زیاتر له په‌نجا كتێبه و زۆربه‌ى كتێبه‌كانى په‌روانه ئاسا له ده‌ورى شه‌هیدى ئیسلام سه‌ییدقوتبی رەحمەتییە .
ئه‌وكات ته‌مه‌نم نه‌گه‌یشتبووه چوارده‌ساڵ ویستم ئه‌م كتێبه وه‌ربگێرم كه به‌شێكم لێى وه‌رگێڕا به دڵم نه‌بوو نه‌مویست تاوانبار بم به‌مراندنى كتیێبه‌كه به‌هۆى وه‌رگێرانێكى سه‌قه‌ت بۆیه وازم لێى هێنا ئێستا كه ده‌ستم داوه‌تێ هیوادارم ، ببێتە مایەی سودمەندی بۆ ئێوه‌ى به‌ڕێز.
كه به‌ئیزنى خوا له زنجیره باسێكى هه‌شت ئاڵقه‌یى به وه‌رگێرانێكى پوخت پێشكه‌شتانى ده‌كه‌ین كه پێك هاتوون له‌م ئاڵقانه :
۱ – ئیسلامى ئه‌مریكایی (كه باس له‌و چه‌مكه ده‌كا و ئه‌م ئاڵقه‌ى ئێستامانه)
۲ – شێوه‌و و دیمه‌نى ئیسلامى ئه‌مریكایی
۳ – پواوى و ناته‌واوى ئیسلامى ئه‌مریكایی
۴ – پوخته‌ى پیلانى ئه‌مریكا بۆ گوتارى ئیسلامى
۵ – هۆكاره‌كانى دروست بوونى ئه‌و پیلانانانه و ئامانج لێیان
۶ – ڕیشه‌و ڕه‌گى پیلان و هۆكارى جێبه‌جێكردنیان
۷ – ئیسلامى خوایی له پێچه‌وانه‌ى پیلانى ئه‌مریكایی
۸ – ئیسلامى خوایی ئیسلامى ئه‌مریكایی پوچ ده‌كاته‌وه .
ئه‌گه‌ر بۆمان گونجا خواى گه‌وره ڕێگه‌ى پێداین له دوو توێ ى كتێبێك به‌و تێر‌و ته‌سه‌لییه‌ى خۆى بڵاوى ده‌كه‌ینه‌وه.
ئیستاش فه‌رموون له‌گه‌ڵ ئاڵقه‌ى یه‌كه‌م
ئیسلامى ئه‌مریكایی
ئیسلامى ئه‌مریكایی ناونیشانى بابه‌تێكه كه سەید قطبى شه‌هید بڵاوى كردۆته‌وه له گۆڤارى په‌یامى هه‌فتانه (الرساله الاسبوعیه) كه له میسر ده‌رده‌چوو كه سه‌ر نوسه‌رى احمد زیات بوو ، سه‌ییدیش له گه‌وره نوسه‌رەكانى ئه‌م گۆڤاره بوو تا واى لێ هات سه‌ید خۆى ووتەی ژمارەی تیا ده‌نوسی .
ئه‌م بابه‌تەى له ژماره (۹۹۱) له گۆڤاره كه بڵاوبویه وه كه له كۆتاییه‌كانى مانگى حوزه‌یرانى ساڵى ۱۹۵۲ بوو ، چه‌ند هه‌فته‌ك به‌ر له هه‌ڵگیرسانى ڕاپه‌ڕین و لاچوونى پاشایه‌تى .
وه دووباره ئه‌م بابه‌ته‌ى بڵاوى كرده‌وه له كتێبی (دراسات الاسلامیه) كه له ساڵى ۱۹۵۳ ده‌رچوو.
سەید قطب یه‌كه‌م كه‌س بووه كه ئه‌م چه‌مكه هه‌ژێنه‌ره‌ى به‌كار هێناوه .
وه‌هه‌روه‌ها منیش له كتێبێكى خۆمدا هێناومه‌ته‌وه ، به‌ناوى (امریكا من داخل بمنظار سیدقطب) كه تیايدا وته‌كانى سه‌یدم له‌سه‌ر ئه‌مریكا كۆكردۆته‌وه ، وه‌شيكاریم بۆ كردوون ،كه چاپى یه‌كه‌مى له ساڵى ۱۴۰۵ هجرى به‌رامبه‌ر ۱۹۸۵ ده‌رچوو .
وه واى به باش ده‌بینم كه‌ده‌سپێكى په‌یامه‌كه‌م به‌و بابه‌ته ڕوون و ئاشكرایه بێت و به‌و خامه‌ى له ژێر ده‌ستمه پوخته‌ى خوتته و پیلانى ئه‌مریكا له و‌وڵاتى موسڵمانان بخه‌مه ڕوو ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئامانجى ئه‌مریكا له ( ته‌حریف) گۆڕ‌انى ئیسلام له هه‌ست و نه‌ستى كه‌سى موسڵمان ده‌خاته ڕوو ، كه‌زیاتر له په‌نجا ساڵه كارى بۆ ده‌كا ، به دانانى پیلان و به‌رنامه و پرۆژه‌كانیان بۆ بۆ پێكانى ئه‌م مه‌به‌سته گڵاوه‌یان ، وه دروستكرنى چه‌ندان بنكه و باره‌گا و بانگه‌وازى و لێكۆلینه‌وه و گۆڤار … و كۆمه‌كى ته‌واوى هاوكارانى له لێكۆله‌ره‌وه‌و به‌رپرسانیان له جێ به جێ كردنى پیلان و به‌رنامه‌یان .
جا ئه‌مه‌ش ده‌قى بابه‌ته‌كه‌ى سه‌یدیرەحمەتییە :
هۆ كارى گرینگى دانى ئه‌مریكا به ئیسلام
ئه‌مریكا و هاوپه‌یمان و هاورێیان و هاوڕایان و هاو بیران و هاوبارانى له‌م ڕۆژگاره گرنگیه‌كى زۆر به ئیسلام ده‌ده‌ن ، ئه‌وان پێویستیانه كه‌ڕوو به‌ڕووى شیوعى پێ بكه‌نه‌وه له ڕۆژهه‌لاتى ناوه‌راست ، پاش ئه‌وه‌ى گومرابوون له ڕوو به‌ڕوو بونه‌وه‌ى زیاتر له نۆ سه‌ده به‌دێژایی شه‌ڕى خاچ په‌رستان.
ئه‌وان پێویستيان پێیه‌تى هه‌ره‌وه‌كو چۆن پێویستیان به ئه‌ڵمانیاو و یابان و ئیتاڵیا یه ، ئه‌وانه‌ى كه له جه‌نگه كانى پێش‌و تێكیان شكاند ، جا ئه‌مڕۆ به هه‌موو شێوازێك ده‌یانه‌وێ له‌سه‌ر پێى خۆیان ڕاوه‌ستن و بوه‌ستنه‌وه له ڕووى سه‌ر ئێشه‌ى شوعیه‌ت ، كه بێ گومان له به‌یانیدا دێنه‌وه بۆ تێكشكاندنه‌وه یان جارێكى تر ئه‌گه‌ر پێ یان كرا.
ئه‌و ئیسلامه‌ى كه ئه‌مریكاو هاوبارانیان ده‌یانه‌وێ له رۆژهه‌ڵاتى ناوەڕاستدا ئه‌و ئیسلامه نى یه كه‌وا به‌ره‌نگارى داگیر كه‌ر ده‌بێته‌وه وه ئه‌و ئیسلامه‌ش نى یه کە دژ به تاغوتانە، ته‌نها ئیسلامێكه كه ڕوو به‌ڕووی شیوعى ببێته‌وه .
ئه‌وان نایانه‌وێ ئیسلام حوكم كا ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى له‌و كاته‌ى ئیسلام حوكم ده‌كا گه‌لان گه‌شه‌یه‌كى تر ده‌كه‌ن ، پاش ئەوە گه‌لان ئه‌وه ده‌زانن كه پێكهێنانى هێز و ئاماده‌باشیان فه‌ڕزه ، وه په‌ڕاگه‌نده كردن و ڕاو نان وقاودانی و دەرکردنی داگیركه‌رو كۆلۆنیالیزم له‌سه‌ریان فه‌ڕزه و شيوعی و ئه‌مریكاش دوژمنن و هیچ جیاوازیەکیان نییەو هه‌دوو لایان وەك یەك دوژمنی سەرسەختی ئیسلامەکەن !
ئیسلامى ئه‌مریكایی : ئه‌مریكاو هاو په‌یمانه‌كانى رێگه‌یان داوه به هه‌بوو نى ئیسلامێكى ئه‌مریكایی له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست تا بۆ ئه‌وه‌ى مه‌وج و شه‌پوڵى ڕه‌هاى ئیسلامیان له هه‌موشوێنێك ده‌ستگیربێ، قسه‌كردن له‌سه‌ر ئیسلام ڕوونه له‌میدیای ووڵات ، لێره‌و له‌وێ ، وه مشتومڕو و چه‌ن و چونى ئاینیه‌كان به‌ته‌واوى نغرۆى ئه‌م په‌ڕاوانه (میدیا)یانه بوون به‌جۆرێك كه هیچ زانیاریه‌كى له‌وباره‌وه نيیه كه ئیسلام چى بۆ چاكه، ته‌نانه‌ت زانیاری‌یان ده‌رباره‌ى ئیسلام هه‌ر نيیه ، وه ڕۆلى ڕاگه‌یاندن و بڵاو كردنه‌وه _كه بێ گومان سه‌ر به ئه‌مریكایه _ ئاشكراى ده‌كات كه پێویسته بۆ ئه‌و ئیسلامه بابه‌تى نوسراوى مانگانه‌ى هه‌بێت ، وله رابردووش‌دا كتێبى دیاریان بۆ بانگخوازه هاوپه‌يمانەکانیان هه‌بووه وه بانگیان ده‌كه‌ن بۆ نوسین له سه‌ر ئه‌و ئیسلامه كه بایەخێکی زۆریان پێ داوه له پاش ئه‌و شه‌ڕانه‌ى رابردوو جا له پاش ئه‌وه‌ى هاوپه‌یمانانیان سه‌ر كه‌وتن خۆیانى لێ بێ ده‌نگ ده‌كه‌ن ، وه ئەو مەلا و داعییە خۆفرۆشانەی گوێیان بۆ دەگرن و پەيڕەوی کارەکانیان دەکەن، دەیان کەن بە خاوه‌نى سه‌روه‌ت و سامانى بێ شومار، دیان كه‌نه خاوه‌ن پله‌و پایه، وپێشبڕكه‌رانى سه‌ر ئیسلام شوعیه‌ت تایبه‌تن به‌وه‌رگرتنى دیارى گەورە !
ئیسلام و ئیسلام
بەڵام ئه‌و ئیسلامه‌ى كه دژایه‌تى داگیركه‌ر ده‌كا _هه‌ر وه‌كو چۆن دژایه‌تى شوعیش ده‌کات_ هیچ له بارەیانه‌وه نایه‌ته باس و دوان ، به‌ڵێ ئه‌و ئیسلامه‌ى كه حوكمى ژیان ده‌كات به هه‌موو گۆرانكاریەکانیه‌وه هیچ له‌و كه‌سه ناكه‌سانه ئاماژه‌ى بۆناكه‌ن.
راسته حوكمى گه‌ل و چاكه‌كاری و یه‌كسانى له ئیسلام دایه‌و له باسیان چه‌ندان كتێب و بابه‌ت هه‌ڵده‌گرێ… بەڵام نه‌ك له‌سه‌ر پاشخستنى حوكمى ئیسلام ، چونكه حوكم به ئیسلام یاسادانان له ئیسلام و سه‌ركه‌وتن بۆ ئیسلام بۆ هیچ كه‌س نى یه قه‌ڵه‌مى پێدا بێنێ و ڕاست و چه‌پ بیكه‌وێته باسكردنى و له ناوبردن و له بیرخستنى !!
دانه پاڵ بۆ ئیسلانى خوایی
ئه‌وه رابواردن و گاڵته پێكردنه به‌ڵكو پێویست و ئاتاجه
به‌ڵام سه‌ركه‌وتن هه‌ر بۆ ئیسلام شوێن كه‌وتوانیه‌تى ئه‌و شوێنكه‌وتوو و خۆشه‌ویستانه‌ى ته‌نها بۆ ئه‌و كار ده‌كه‌ن، وه ڕووبه‌ڕووى داگیركه‌ر و تاغوتان (سنوربه‌زێنان) و شوعیه‌تیش ده‌بنه‌وه ئه‌و شوێن كه‌وتوو خۆشه‌ویستانه ئه‌وانه‌ن كه ئیسلامیان واناسیوه كه ده‌بێ حوكم كات تابه‌رو بوومه‌كه‌ى به‌ته‌واوى بێته به‌رهه‌م،به‌و جۆره نین و نایانه‌وێ ببنه خزمه‌تكارى تاغوت و داگیركه‌ران به‌ڵكو ده‌یانه‌وێ به ئیسلام یه‌كسانى و داپه‌روه‌رى و سه‌ربه‌رزى و رێز وه‌ده‌سخه‌ن.
بەڵام ڕۆڵى ڕاگه‌یاندنى ئیسلام له‌م ڕۆژگاره‌و ڕۆڵى بازرگانى كه‌ره‌كان به‌دین له ڕۆژ‌هەڵاتى ناوه‌ڕاست ئائه‌مانه كه‌ف له‌ده‌م ده‌رپه‌ڕیوى لالوتى دڵره‌قن ، له‌و كاته‌ى ڕێگا درێژ بوون به خۆیه‌وه ده‌بینێ ، به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌م ڕیگایه درێژبوونكى زۆر خێرا به خۆیه‌وه ده‌بینێ، خێراتر له‌وه‌ى كه كه‌سانێك گومانى بۆ ده‌به‌ن ، ئه‌وان به دوورى ده‌بینن به‌لام ئێمه به‌نزیك خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێ 🙁 وَعَدَ اللّهُ الّذِينَ آمَنُوا مِنْكُمْ وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ لَيَسْتَخْلِفَنَّهُم فِي الأَرْضِ كَمَا اسْتَخْلَفَ الَّذِينَ مِنْ قَبْلِهِمْ وَلَيُمَكِّنَنَّ لَهُمْ دِينَهُمْ الَّذِي ارْتَضَى لَهُمْ وَلَيُبَدِّلَنَّهُمْ مِنْ بَعْدِ خَوْفِهِمْ أَمْنًا يَعْبُدُونَنِي لاَ يُشْرِكُونَ بِي شَيْئًا) خوا به‌ڵێنى به هه‌ندێك له ئێوه‌ى بڕوادار داوه كه كارى چاك ده‌كه‌ن؛ كاروبارى زه‌مینیان پێ بسپێرى وه‌ك به بڕوادارانى پێشوى سپاردوه و ئاینه‌كه‌شیان كه خوا پێی ڕ‌ازى بووه سه‌قامگیر ده‌كات و پاشان ڕه‌وشى پڕ ترسیشیان بۆ به‌ڕه‌وشێكى ئارام ده‌گۆرێ و من ده‌په‌رستن و هاوبه‌شم بۆ په‌یدا ناكه‌ن النور:۵۵
_______________
سه‌رچاوه: گۆڤارى (الرساله) ، ساڵى بیسته‌م ، به‌رگى یه‌كه‌م ، ژماره ۹۹۱، لاپه‌ڕه ۷۱۳_۷۱۵ / و كتێبه‌كه‌ى دیراساتى ئیسلامى كه هى سه‌یید قوتبه له‌وێش له‌لاپه‌ره‌ى ۱۱۹_۱۲۳
پوخته‌ى هزرى وتار: سه‌یدى شه‌هید له‌وتاره‌كه‌كه‌ى دا له‌سه‌ر ( ئیسلامى ئه‌مریكایی ) له‌سه‌ر ئه‌م باتانه‌ى دوایى دواوه :
۱ – هۆكارى گرنگى دانى ئه‌مریكا به ئیسلام: ئه‌وه‌ش كه له پیاوه‌تى خۆى نيیه وه له خۆشه‌ویستیان نى بۆ ئیسلام ، به‌ڵكو بۆ به‌جێ هێنانى مه‌به‌ستى خۆیانه له داگیركردنى ناوچه‌كه .
۲ – ڕوون كردنه‌وه‌ى ئه‌و ئیسلامه‌ى ئه‌مریكا ده‌یه‌وێ: ئه‌ویش ئه‌و ئیسلامه نى یه كه خواى گه‌وره دایبه‌زاندووه، به‌و تێگه‌یشتنه گشتى و گشگیره‌ى خۆى، به‌ڵكه ئه‌وه ئیسلامێكه كه دژایه‌تى دوژمنانى ئه‌وان ده‌كات .
۳ – گرتنى شه‌پۆڵى سه‌رده‌م له‌گه‌یاندنى ئیسلام: هه‌مان ئه‌و شه‌وپۆلاانه‌ى كه بانگ و بانگه‌شه و وتاو و به‌رنامه‌ى تیاده‌دره‌وشێته‌وه ، كه‌بونه‌ته كۆڵگه‌ى په‌ڕو په‌راو و بڵاو كراوه به‌گشتى ،هۆكارى ئه‌وه‌ش ئه‌وه ده‌ست له‌سه‌ر سینگبونه‌یه بۆ نیازی ئه‌مریكى له هه‌ڵقۆزینه‌وه‌ى ئیسلام .
۴ – ده‌رخستنى هه‌ندێ بابه‌تى ئیسلامى كه له ئێستادا باس كردنیان بۆ ئه‌مریكا سومه‌نده‌و جێى دڵخۆشی یه و ئه‌و بابه‌تانه‌ى كه به پێچه‌وانه‌وه‌ن .
۵ – ڕونكردنه‌وه‌ى لیپاو و شه‌پۆلى گفت‌و گۆ له‌سه‌ر (پاشه‌ناز) زه‌كات : ئه‌مه‌شیان كه وه‌ستانه به‌رامبه‌ر شوعیه‌ته بۆ ره‌زامه‌ندى ئه‌مریكا .
۶ – په‌رده‌لادانى په‌یوه‌ندى نهێنى نێوان (بازنه‌ى ڵێكۆلینه‌وه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى) له میسر و ئه‌مریكا هه‌مان ئه‌و چه‌مه‌ره‌یه یه كه بازاڕى ئیسلامى ئه‌مریكایی گەرم ده‌كات .
۷ – رونكردنه‌وه‌ى شیكارى هاوبه‌شی له شه‌پۆلى ده‌رخستنى ئیسلامى ئه‌مریكایی له‌سه‌ر ده‌قه ئیسلامیه‌كان ، وه‌هه‌ڵسوكه‌وت كردن له گه‌ڵیان به‌و شێوه‌ى كه‌ئاره‌زوویانه .
۸ – بانگه‌شه كردن بۆ پێویستی پابه‌ندبوون به ئیسلام به‌و شێوه‌یه‌ى كه خواى گه‌وره دایبه‌زاندوه ، وبازرگانى پیوه نه‌كردنى، بێ لادان وگۆران بۆ ده‌قه‌كانى .
۹ – یادخستنه‌وه‌ى ئه‌وه‌ى كه‌وا ئیسلامى خوایى كۆمه‌ڵێك سه‌رباز و دڵباز و گیان له‌سه‌ر ده‌ستى هه‌یه ، وكه‌سانى خۆشه‌ویست و دڵسۆزى هه‌یه ، كه بانگه‌شه‌ى بۆ ده‌كه‌ن و ڕووبه‌ڕووى دوژمنه‌كانى ده‌بنه‌وه .
۱۰ – ئاماژه‌كردن بۆ هه‌ره‌س هێنانى هه‌موو هه‌وڵیك بۆ شێواندنى ڕاستيەكانى ئیسلام كه ئه‌مریكا و هاوبارانى پێی هه‌ڵده‌ستن .
ئه‌وه‌ى سه‌ید باسى كردوه له تێروانینى خۆى بۆ ئیسلامى ئه‌مریكانى پێش په‌نجا ساڵ زیاتر ، هاوپێچ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى كه له ئیستامان ده‌یبينین كت‌و مت ده‌دره‌وشێته‌وه و پیلانه گڵاوەکانیان بۆ گه‌شه‌پێدانى گوتارى ئاینى بۆ موسڵمانان به‌شێوه‌یه‌كى فریاگوزارى سه‌ره‌ڕۆیی، پێكهاته‌ى هه‌مان ئه‌و پیلانه‌ى ئه‌مریكایه
ئه‌مه ئاڵقه‌ى یه‌كه‌م بوو ان شا‌ء الله ئاڵقه‌ى دووه‌م (شێوه و دیمه‌نى ئیسلامى ئه‌مریكایی)ه ، كه باس له شێوه‌ى ئه‌و ئیسلامه ده‌كات كه ئه‌مریكا لێى ڕ‌ازى یه ، وه باسى گوتارى ئه‌و بانگخوازانه‌ش ده‌كا كه له گوتاره‌كانیان چۆن ئیسلامێكى ئه‌مریكایی ده‌گه‌یه‌نن به‌خه‌ڵك .
خواى گه‌وره رێنماییمان بكات بۆ ئه‌و ئیسلامه‌ى كه خۆى ته‌نها پێی رازییە.