ئیسلامی خوای و ئیسلامی ئەمریکای ۳ / ئه‌و ئیسلامه‌ى كه‌خوا ده‌یه‌وێت ئیسلامی ئه‌مریكایی پوچ ده‌كاته‌وه
ن. د. صلاح عبدالفتاح الخالدى
و. محمد احمد ماحی
بسم الله الرحمن الرحيم
الحمدلله رب العالمين وصلى الله وسلم وبارك على رسوله ذى الخلق العظيم وعلى اله و صحبة اجمعين …
هاوڕێیانم له خزمه‌ت بابه‌ته‌كه‌ى دكتۆردا ده‌چینه ئاڵقه‌ى دوومى بەڵام من وه‌كو تێبینیه‌كى برایانه پێتان ده‌ڵێم ئه‌وه‌ى ئالقه‌ى سێيەمیش نه‌خوێنێته‌وه له‌م ئالقه‌ى دووه‌مه باش تێ ناگا بفه‌رموون كه ده‌فه‌رموێ :
شێوازى ئه‌و ئیسلامه ئه‌مریكاییه چى یه كه ئه‌مریكا لێى ڕ‌ازى یه..؟ ئه‌وه چى یه كه كار و كۆشش ده‌كا بۆ ئه‌وه‌ى بیخاته به‌ده‌رستى موسڵمانان وه بانگیان ده‌كات بۆ په‌یوه‌ست بوون و كار به‌و كردنى، تا بۆ پێشهاتى هه‌ر كارێك له به‌رژه‌وه‌ندى ئه‌مریكا و یه‌هود بڕیار بده‌ن.
ئه‌ى خوو و سیفاتى ئه‌و بانگخوازو زانا موسڵمانانه چى یه كه سازاون له گه‌ل ئه‌مریكاى داگیر كه‌ردا..؟
یه‌هوود و ئه‌مریكا ئیسلامێكى تایبه‌تیان ده‌وێ )كورد ده‌ڵێ ناسكه خه‌یارى گوڵ به‌ده‌م بێ ( ، به‌ده‌هۆلى ئه‌وان بكه‌وێته سه‌ما ، به چه‌ند شێواز و (مواسه‌فات)و پێوه‌رێك كه خۆیان دایان ڕشتووه ، گه‌ر وانه بوو ئه‌وا ده‌بێته ئیسلامێكى توندڕه‌و و تۆقێنه‌ر و ده‌رماریگرو تیرۆریست كه‌پێویسته دژیان بوستینه‌وه و حوكمیان به‌سه‌ر داكه‌ین.
لێره‌دا چه‌ند شێواز و بیرى ئیسلامى ئه‌مریكایی ده‌خه‌ینه ڕوو كه ئه‌مریكا لێ ى ڕه‌زایه ئه‌ویش :
۱ -ئیسلامێكه: كه قسه‌كانى كورت كردۆته‌وه له سه‌ر دروشمه عیباده‌تیه‌كان وه‌كو : نوێژ‌و ڕۆژوو زه‌كات و حه‌ج و یادى خوا …
۲ -ئیسلامێكه: باس و خواسى به‌رفراوان كردووه له بابه‌ت ڕۆژى دوایی و به‌هه‌شت و دۆزه‌خ پیشاندانى جۆره‌ها سزا و چه‌نده‌ها خۆشی ..
۳ -ئیسلامێكه: كه بانگه‌شه‌ى په‌روه‌رده‌ى ده‌روون ڕه‌وشت به‌رزى ده‌كا باس‌و خواسى له‌سه‌ر دڵ و نه‌خۆشیه‌كانى یه‌تى ..
۴ – ئیسلامێكه: موسڵمانان ئاراسته‌ى خۆشه‌ویستى جوله‌كه‌و دیانه‌كان ده‌كات ، داواى وه‌رگرتن و هاوكارى كردنیان و رێككه‌وتن له‌گه‌ڵیان ده‌كات، وه هه‌موو ئه‌و زه‌بر و زبره‌یى ئه‌وان له‌سه‌رمان لا ده‌بات كه ته‌نانه‌ت له‌دڵیشمان نابێ پێمان ناخۆش بێ .!
۵ -ئیسلامێكه: كه تێكەڵاوى پیاو و ئافره‌ت به پیرۆز ڕاده‌گرێ ، وه داواى كارى له‌گه‌ڵ یه‌كیان لێ ده‌كات، ئافره‌ت له شوێنى پیاو ڕابوه‌ستێ، ده‌ستیان تێكه‌ڵى یه‌ك بكه‌ن به‌ناوى خزمه‌تى ووڵات و پێشخستنى كۆمه‌ڵگا .
۶ -ئیسلامێكه: داوا له ئافره‌ت ده‌كا كه هه‌ڵسێت به ئه‌ركى سه‌رشانى له‌ئه‌ركه كۆمەڵایه‌تى و سیاسیه‌كاندا، وگێرانى ڕۆلى خۆى بۆ خزمه‌تى ووڵات ، به‌بێ هیچ ئاراسته و مه‌رج و بیر‌و بڕوای (هیچ دید و دینێ) ، گرنگی نادا به چۆنیه‌تى به‌جێ هێنانى ئه‌رك و كارى سه‌رشانى ، جا گرنیگیش نى یه كه چ به‌رگێك له‌به‌رده‌كا و چ هه‌ڵسوكه‌وتێك ئه‌نجام ده‌دات وه‌چۆن خۆى پۆشه‌رى ڕووت ده‌كا ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌وانه شتى تایبه‌تین .
۷ – ئیسلامێكه: كه گرینگى به كار‌و بوار‌و باره دیاره كۆمەڵایه‌تیه‌كان ده‌دات ، بانگه‌شه‌ى خێر خوازى ده‌كات وه‌كو سه‌رپه‌رشتى بێوه‌ژن و مناڵه بێ باوكه‌كان یارمه‌تى دانى هه‌ژار و نه‌داران .
۸ – ئیسلامێكه: كه جیهادى كورت كردۆته‌وه له جیهادى نه‌فس و، كوشتارى ئاره‌زوو ده‌مارگیرى له‌گه‌ڵ شه‌یتان كه وه‌سوه‌سەی خراپ مان بۆ دێنى .
۹ – ئیسلامێكه: به دژایه‌تى توندڕه‌وى و تۆقان زیاده‌ڕۆیی ده‌كات و تۆقێنه‌ران و (تیرۆرستانیش)ى له‌بازنه‌ى خۆى بردۆته ده‌رەوه .
۱۰ – ئیسلامێكه: خوێنرشتن و شه‌ڕى حه‌ڕام كردووه ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ى كه شه‌ڕيشى له دژ ده‌كه‌ن .
۱۱ – ئیسلامێكه: پێناسه ده‌كرێ به گونجان له‌گه‌ڵ هه‌موو ده‌سەڵاتێك، ئه‌و ئیسلامه دانى به‌گه‌شه و گۆڕان ناوه ، زۆر ئاسایشه كه چه‌مكه نه‌گۆڕه‌كانى بۆ هه‌ر شتێك بگۆڕێ .
۱۲ – ئیسلامێكه: كه‌سنور و به‌ربه‌ستى له‌نێوان هه‌موو دینه‌كان شكاندووه ، بانگه‌شه‌ى هاوكارى مرۆڤایه‌تى و ئازادى مرۆڤه‌كان ده‌كات .
۱۳ – ئیسلامێكه: كه‌له‌گه‌ل یه‌هوود و نه‌صارا به‌ڕێدا ده‌ڕوا ، وڕێك كه‌وتون به‌یه‌كه‌وه دژایه‌تى توندڕه‌وی و توقان بكه‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌وانیش بانگه‌شه‌ى جیهانێكى به‌تاڵ له توندى و تۆقان (ئیڕهاب) ده‌كات .
۱۴ – ئیسلامێكه: بانگه‌شه‌ى ئاشتى جیهانى و سینه فراوانى مرۆڤایه‌تى ده‌كات وه هه‌موو ئه‌و دروشمه ئاماده‌ییه ڕۆژئاواییانه‌ى وه‌رگرتووه كه هه‌ڵساوه به پێناسە كردنى ئه‌و ئاشتى و ئه‌و سينه فراوانیه .
۱۵ – ئیسلامێكه: كه چۆنیه‌تى حوكم به‌لایه‌وه گرنگ نى یه ، وه نایه‌ته باسی سیفه‌ته‌كانى داوه‌ر (حاكم)، وه‌دانان و هێنانه‌وه جێ‌نشین (خه‌لیفه)، ئه‌وه‌ى لێگه‌ڕاوه بۆ حاكمه‌كان كه چۆنیان بوێت بیكه‌ن و لێخوڕن.
۱۶ – ئیسلامێكه: به‌هیچ جۆرێك ناچێته ناو ڕامیارى یی و (سیاسه‌ت)یه‌وه، یا دارایی و ئابوورى وه‌ته‌نگ به‌هیچ سیاسیه‌ك و پیاوه‌سه‌رمایه‌داره‌كان هه‌ڵناچنێ نه به حه‌ڕام نه‌به حەڵاڵ .
۱۷ – ئیسلامێكه: هه‌موو بیر‌و ڕێڕه‌وه ڕۆژئاواییه‌كان وه‌رده‌گرێ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى به‌رهه‌مى شێوازێكى ئاماده‌یه، وه‌هى عه‌قڵێكى ڕۆشن و بیركه‌ره‌وه یه، ئه‌وەیه كه بانگه‌شه‌ى دیمو‌كراتى ده‌كات، ئه‌وه یه كه داواى ئازادى مرۆڤایه‌تى ده‌كات، جا له‌سه‌ر ئه‌و دید و بیره‌ى خۆى له گه‌ڵ رێخراوه جیهانیه نێو ده‌وڵه‌تیه‌كان رێك ده‌كه‌وێ .
۱۸ – ئیسلامێكه: هیچ بار گرژی و ده‌به‌ڕێك ڕاچوونى له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دانى یه كه(دین) له (ده‌وڵه‌ت) جیا بكرێته‌وه، ڕازیه به‌و كه‌مه به‌شه‌ى كه‌پێى دراوه،با بۆ خۆى له‌مزگه‌وته‌كان بمێنێته‌وه تا عیباده‌تى خۆى بكا، وه‌ناچێته ناو ژیانى تایبه‌تى موسڵمانه‌وه، له بار‌و بواره كۆمەڵایه‌تیه‌كانیش له خۆى نا پێچێته‌وه،
۱۹ – ئیسلامێكه: ئه‌و لادان و ڕادان و گه‌نده‌ڵى و تاوان و بۆگه‌ن و پیسیانه نابینێ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌وانه شتى بێ مانان، ئازادى داواه به‌خه‌ڵك له‌و كارانه‌ى كه ده‌یانه‌وێ .
۲۰ – ئیسلامێكه: گوێبيستى ناڵه‌ى چه‌وساوان و هاوارى ئازاردراوان و ژانى سته‌م دیدان نابیستێ، به‌ڵكو داوایان لێ ده‌كات كه ئارام بگرن له‌سه‌ر سته‌م كارانیان، وه‌ناشبێ هیچ هه‌ڵوێستێك وه‌ربگرن و له‌قم و ڕه‌خنه بگرن، چونكه ئه‌گه‌ر ڕه‌خنه‌یان گرت ئه‌وا دیاره ڕخنه‌یان له قه‌ده‌رى خواگرتووه ..!
۲۱ – ئیسلامێكه: كه‌هه‌موو شتێك له‌موسڵمان قه‌بوڵ ده‌كا بۆی جا هه‌رچه‌نده كه‌میش بێ (یاهه‌ر نه‌بێ)، دووریان ناخاته‌وه له ته‌مبه‌ڵى و بێ هێزى زه‌لیلى و كه‌ته‌نه‌فى و ڕسوایی زه‌بوونى، دوریان ناخاته‌وه كه له‌گه‌ڵ ئاره‌زوویان به‌ڕێدا بڕوا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى بێ هێزى و نادانى و كۆڵدان له سروشتى مرۆڤه .
۲۲ – ئه‌و ئیسلامه هه‌ر له ڕه‌سه‌نایه‌تى خۆیه‌وه (خیلافه‌ت)ى سڕیویه‌تیه‌وه و لایداوه .
۲۳ – ئیسلامێكه: به‌هیچ جۆرێك دان به بزاوت و بزوتنه‌وه و لایه‌ن كۆمه‌ڵه ئیسلامیه‌كان كه كارى سیاسی ده‌كه‌ن نانێت، ئائه‌وانه‌ى كه نایه‌ڵن به‌رپرسان هه‌ڵه‌كار بن و ئا ئه‌وانه‌ى كه داواى دروست بونى كۆمه‌ڵگه‌یه‌كى ئیسلامى ده‌كه‌ن .
۲۴ – ئیسلامێكه: نایه‌ته باسی ئازادى گەلان،و سه‌ربه‌خۆیی ویستى سیاسى و، هێزى ئابوورى و چاكى به كارهێنانى شتومه‌كى كڕاویان،وباشى ووڵاتیان .
۲۵ – ئیسلامێكه: پێكهاتووه ورێككه‌وتووه له‌گه‌ڵ دوژمنه چاوچنۆك و چاوبرسی و ته‌ماع كاره‌كان، له جوله‌كه‌و ئه‌مریكا، واداواى نێوان خۆشكردن و رێككه‌وتن له‌گه‌ڵیان ده‌كات، وه نابێ موسڵمانان هێرشیان بكه‌نه سه‌رو تاقم و لایه‌نه‌كانیان چاوپۆشی بكه‌ن له‌و پرۆگرام و به‌رامه و پیلانه‌كانیان بۆ كۆنترۆڵ كردنى هه‌موو جیهان و جیهانشینان، وه بایه‌خى قسه‌ى موسلمانان له‌سه‌ر ئه‌وه كه ئه‌وان كافرن شتێكى نه‌ويستراو و قسه‌ى به‌تاڵه!، وه بانگه‌شه‌ش بۆ كوشتاریان هه‌ڵپه‌و ته‌په و وه‌رنه‌گیراوه .
ئائه‌وه ئیسلامى ئه‌مریكاییە كه ئه‌مریكا خۆى لێ ى ڕازیه هه‌ر ئه‌وه‌یه كه‌موسڵمانانى بۆ بانگ ده‌كه‌ن تا پێیه‌وه پابه‌ند بن وه كارى پێ بكه‌ن، ئا ئه‌و ئیسلامە به‌تاڵه له پێكهاته‌و تێگه‌یشتنێكى ڕاست، ئه‌مه رۆحى زیندوو زینده‌به‌چال ده‌كات، پێی ناكرێ ئاراسته‌و كاریگه‌رى و گۆڕانكارى ئه‌نجام بدات، ئیسلامێكه نابینێ و نابیستێ و نابزوێ، ئه‌وە ئیسلام نییە ته‌نها ناوێكى ڕووته، ناوێكى مردوو هیچ هۆكارێك نى بۆ ژیانى چ جاى بۆ ژێنه‌ر بوونى !!
خاسیه‌ت و تایبه‌ت مه‌ندى بانگخوازه موسڵمانه‌كان كه ئه‌مریكا لێیان رازى یه :
پێشتر باسى ئه‌وه‌مان كرد له شیوازى ئیسلامى ئه‌مریكایی،ئیستاش بۆیاد خستنه‌وه‌ى پوخته‌یه‌ك له‌و تایبه‌ت مه‌ندیانه‌ى بانگخوازى موسڵمانه شارستانیه ئاماده‌یه‌ى كه له‌خزمه‌تى ئه‌مریكا یه و ئه‌وان لێ ى ڕازین وه‌داواش ده‌كه‌ن موسڵمانان به گشتى هاوشێوه‌ى ئه‌وان بن
جائه‌مانه خاسیه‌ت و تایبه‌ت مه‌ندى ئه‌و بانگخوازانه‌ن
بانگخواز: بێ گومان مه‌به‌ستمان هه‌موو ئه‌و ئاراسته‌وانه موسڵمانانه یه كه بانگه‌شه بۆ ئیسلام ده‌كه‌ن جا چ له ناو مه‌لایان یان ئامۆژگاریكاران… ئێمه وشه‌ى بانگخوازمان بۆیان هه‌ڵبژاردووه :
۱ – بانگخوازێكه : كه به شێوه‌ى ئیسلامى ئه‌مریكایی له ئیسلام گه‌یشتووه ، ئابه‌و جۆره كه له باسی پێشودا وروژاندمان.
۲ – بانگخوازێكه: كه‌باس و خواس و وتار‌و گوتارى كورت كردۆته‌وه له‌سه‌ر بابه‌ته بچوك و بێ ماناكان و (اختلاف) راجیایى زانایان .
۳ – بانگخوازێكه: نوققه ناكا له بابه‌ت سیاسه‌ت و ئابوورى، ره‌خنه‌ش ناگرێ له‌و هه‌ڵسوكه‌وت و كاره خراپانه‌ى كه خراپه كاران ئه‌نجامى ده‌ده‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى شتێكى گرینگ نى یه به‌لایه‌وه.
۴ – بانگخوازێكه: بێ ده‌نگه له‌سه‌ر شێواز و چونیه‌نى داوه‌رى و حوكمى ووڵات، داواى گه‌رانه‌وه‌ى خیلافه‌تى ئیسلامى ناكات، وه ناچێته ناو ماف و ئه‌ركه گشتیه‌كانى ئوممه‌ت .
۵ – بانگخوازێكه: كار‌و چالاكی و دروشمه به‌ندایه‌تیه گرینگه‌كانى كه جێ ده‌هێنێت ناچێته ده‌ره‌وه‌ى مزگه‌وت .
۶ – بانگخوزاێكه: هه‌ڵدێت له به‌ژداریه كردەیه‌كانى ئوممه‌ت، وه دێـته سه‌ر باسی ئه‌و سه‌رگوزشتانه‌ى كه دووره ڕووداوه‌كانى ژیان و دووره له بایه‌خه گرینگه‌كانى موسڵمانان .
۷ – بانگخوازێكه: كه كێشه‌و مشتومڕو ڕاجیای زانایانى مه‌زهه‌به‌كان و عه‌قیده‌ییه‌كان كۆنه (یه‌ك با تۆز له‌سه‌ر نشتوه‌كان ده‌ته‌كێنێ و) زیندویان ده‌كاته‌وه كه له نێوان كۆمه‌ڵه موسڵمانه‌كان رویان داوه، وه شه‌ڕى وێران كار ڕاده‌گه‌یه‌نێت له‌سه‌ر (موعته زیله)و(جه‌بری)ه و(جه‌مهیه)كان و ئه‌وانه‌ى تر كه مروودون هه‌ره‌سیان هێناوه و شوێنه‌واریان نه‌ماوه .
۸ – بانگخوازێكه: كه بانگه‌شه ڕێڕه‌و و ڕێچكه هزریه ڕۆژیاواییه‌كان ده‌كات، وه‌كو دیموكراسیه‌ت و ئازادى و مرۆڤایه‌تى..، وه‌موژده‌ى ئاشتى و سینه فراوانى ده‌دات .
۹ – بانگخوازێكه: سه‌رسامى خۆى ئاشكراده‌كات له شارستانیه‌تى ڕۆژئاوا، وه به‌رزى ژیانى ئه‌مریكایی، وه بۆته پێشنگاى پێشكه‌وتنه ماددیه‌كانیان، و ئه‌و شێوه ڕه‌فتاره‌ى كه‌له‌وێ ئه‌نجام ده‌درێ (هه‌ڵبه‌ته به پیا هه‌ڵدان).
۱۰ – بانگخوازێكه: به‌ژداره له پێشخستن و جێبه‌جێ كردنى پیلانى ئه‌مریكى له پێشخستنى ئیسلامى ئه‌مریكایی، ئامادیی هه‌موو بانگه‌شه و كۆنفراسیه‌كانیانه، ئاماده‌كه‌رى بابه‌ت و توێژینه‌وه‌و گوتاریه‌تى له‌و باره‌وه و ئاماژه‌ده‌رى بڵاو كراوه‌كانیانه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته هاتونه‌ته مه‌یدان.
۱۱ – بانگخوازێكه: بیر‌و ڕاى وایه كه جوله‌كه‌و دیانه‌كان باوه‌ڕدارن و یه‌كتا په‌رستن، و بانگه‌شه‌ى رێك كه‌وتن و هاوكاریكردنیان ده‌كات، و داواى به‌ژداركردنى مسوڵمانان ده‌كات له‌گه‌ڵیان له چالاكیه‌كانیان.
۱۲ – بانگخوازێكه: كه بانگى جیهادى لابردووه، له‌سه‌ر ئه‌و تێڕوانینه‌ى كه ئه‌وه جۆرێكه له توندڕه‌وى و تۆقاندن، كه ئیسلام دانى پێنانێت .
۱۳ – بانگخوازێكه: به‌ره‌نگارى داگیركه‌ر و (ئیحتلالى ولاتى موسڵمان) نابێته‌وه كه هاتوون ڕاووڕوت و تاڵانى شته به‌نرخه‌كان بكه‌ن، به‌لاشیه‌وه (شه‌ڕى سارد) شه‌رى فیكر‌و ڕۆشه‌نیرى دژى ئوومه‌ت گرینگ نى یه و بێ بایه‌خه
۱۴ – بانگخوازێكه هه‌موو هێز كۆششى خۆى خستۆ گه‌ڕ بۆ شه‌رى لایه‌ن و بزاوته ئیسلامیه‌كان، له كاتێكدا كه بێ ده‌نگه له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و هێرشانه‌ى له‌لایه‌ن دوژمنانه‌وه له‌سه‌رمانه.
۱۵ – بانگخوازێكه: سه‌ر قاڵى كارى تایبه‌تى خۆیه‌تى، پێداگره له‌سه‌ر كۆكردنه‌وه‌ى ماڵ، سه‌رو و بونى سه‌روه‌تى دونیایه‌تى، له‌كێبڕكێ دایه له‌گه‌ڵ هاوشانه‌كانى خۆى له ناوه‌ند كۆمپانیا …خۆى ڕازاندۆته‌وه بۆ نزیكتر بوونه‌وه لێیان ، جا چ پێویست ناكات بچێ به‌دواى كارى دورخراو و ئازار دراو و بێ به‌شكراو سته‌م لێ كراوان دیسان له‌به‌ر ئه‌وه‌ى له‌لاى جه‌نابیان كارى ئه‌وان هیچ بایه‌خێكى نى یه .
كه دێینه باسی بانگخوازى موسڵمانى ئا به‌و تایبه‌ت مه‌ندیانه كه‌وا ئه‌مریكا لێان ڕ‌ازى یه، له به‌ر ئه‌وه یه ئه‌وه ئیسلامێكى به‌رز و شكۆدارى خستۆته به‌ر به‌رژه‌وه‌ندى مه‌ده‌نیه‌ت و شارستانى ڕۆژئاوایی .
ئائه‌مه یه كه ئامانجى (پیلانى ئه‌مریكا بۆ گۆڕنى گوتارى ئیسلامى) ئیسلامى ده‌پێكێ_ كه له‌ئاڵقه‌كانى داهاتوو دێنه سه‌رى پشتیوان به خوا_ رێك كه‌وتووه له‌گه‌ڵ تایبه‌ت مه‌ندى و پێوه‌ره ئه‌كریكیه كه ، تا ئا ئه‌وانه به‌م شێوه یه به‌رزیان بكه‌نه‌وه بۆ كارى ئاینى له وو‌ڵاتى ئیسلامى و دایان بنێن له مزگه‌وت و ناوه‌نده ئیسلامیه‌كان و باس و خواس و ده‌رس و ده‌وریان بۆ بكه‌نه‌وه، بیانكه نه مامۆستاى زانكۆ و كۆلێژه‌كان ، تا له‌سه‌ر ده‌ستان كۆمه‌ڵێكى پواو و گه‌ندڵ و ڕزیو و مت بووى واقع نه‌گۆڕى وه‌كو خۆیان بۆ په‌رورده بكه‌ن و به‌هه‌رم بێنن .
جا مێزه‌ر پاكه‌كان كه خاوه‌نى ئه‌و تایبه‌ت مه‌ندیانه نین ئه‌وانه له ئیسلام نه‌گه‌یشتوون، به‌ڵكو ئه‌وانه بانگخوازن بۆ توندى و توندڕه‌وى ، ئه‌وانه هه‌ڕه‌شه‌ن له سه‌رئیسلام و موسڵمانان، پێویسته كه دژایه‌تیان بكرێ و ده‌ربكرێن و سزا بردێن، له به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌وانه زه‌رەرن بۆ ئیسلام و ئازارن بۆ موسڵمانان .
به‌ڕێزان ئه‌مه‌ش ئالقه‌ى دووه‌م ان شا‌ء الله ئالقه‌ى سێه‌ممان به چه‌ند به شێك ده‌بێ ،كه‌وەڵامه و ڕوونكه‌ره‌وه‌ى ئه‌و ئیسلامه ئه‌مریكى یه پواوه یه .
خواى گه‌وره یارمه‌تى ده‌رمان بێت بۆ جێ به‌جێ كردنى دینه‌كه‌ى به‌و جۆره‌ى كه خۆى لێ ى ڕازیه
ان شا‌ء الله ئه‌و ڕه‌مه‌زانه‌ش سه‌ركه‌وتنى و سوریا و شكانى ئینقلابه كه ده‌بین خواى گه‌وره فه‌تح و شه‌رحى دڵه‌كانمان به‌نسیب بكات .