ئەوحەوت کۆمەڵەی لەژێرسێبەری عەرشی خوادان کێن ؟!

ئەوحەوت کۆمەڵەی لەژێرسێبەری عەرشی خوادان کێن ؟!

ئا : م. عەلی

باوەڕ بوون بەڕۆژی کۆتایی یەکێکە لەشەش پایەکانی ئیمان،وەبابەتەکانی باوەڕ بوون بەزیندوو بوونەوە ولێ پرسینەوە وکێشانەی کارەکان وبەهەشت ودۆزەخ ،یەکێکن لەبنچینەکانی باوەڕبوون بەڕۆژی کۆتایی .

لەبەر گرنگی ڕۆژی کۆتایی ،دەبینین لەقورئاندی پیرۆزدا زۆر جار خوای گەورە باوەڕ(الایمان)ی کردۆتە هاوتا لەگەڵ باوەڕ بوون بەڕۆژی کۆتایی ،وەك خوای گەورە دەفەرموێت(….. البر من آمن بالله واليوم الآخر …..) البقرة،۱۷۷ واتە:(چاکە بریتیە لەباوەڕ بوون بەخواو ڕۆژی کۆتایی )وە لەبەر گرنگی باسەکە دەبینین خوای گەورە زۆر لەوردەکاریەکانی ئەوڕۆژە ترسناکەی بۆ ئاشکرا کردووین. وەڕونی کردۆتەوە کەچی ئامادەکردووە لەسزای سەخت بۆبێ باوەڕەکان لەگەڵ ئامادەکردنی پاداشتی گەورەی نەبڕاوە بۆ بڕواداران یەکێك لەو پاداشتە گرنگانە ئەم حەوت کۆمەڵەن ئیستا باسیان لێوە دەکەین .

ئەبوموسی ئەشعری(رضی خوای لێبێت)دەفەرموێت((الشمس فوق رووس الناس یوم القیامة واعمالهم تضلهم وتصیبهم)) واتە:- ڕۆژلەسەر سەری خەڵکانە لەڕۆژی کۆتاییدا وکردەوەکانیان لەگەڵیاندایە وسێبەریان بەسەرەوە دەکات . لەو ڕۆژەدا خوای گەورە چەندین کۆڵ لەموسڵمانان کۆدەکاتەوە لەژێر سێبەری عەرشی خۆیدا لەوانە :-

یەکەم حەوت کۆمەڵەکە .

ئەبوهوریرە (رضی خوای لێبێت) دەگێڕێتەوە لەپێغەمبەری خواوە(صلی اللەعلیەوسلم)کەفەرموویەتی:( سبعة يظلهم الله في ظله يوم لا ظل إلا ظله ، إمام عادل وشاب نشأ في عبادة الله ، ورجل قلبه معلق بالمساجد ، ورجلان تحابا في الله اجتمعا عليه وتفرقا عليه ، ورجل دعته امرأة ذات منصب وجمال فقال إني أخاف الله . ورجل تصدق بصدقة فأخفاها حتى لا تعلم شماله ما تنفق يمينه ، ورجل ذكر الله خاليا ففاضت عيناه “۱ متفق عليه.

واتە:- حەوت  کۆمەڵ هەن خوای گەورە دەیانخاتە ژێر سیبەری خۆی (واتەسێبەری عەرشی خۆیەوە) لەڕۆژێکدا کەهیچ سێبەریک نی یەتەنها سێبەری ئەونەبێت، پێشەوایەکی دادپەروەر ،گەنجێک کەلەپەرستنی خوای گەورە گەورە بوبێت ،پیاوێک کەیادی خوا دەکات لەچۆڵی یەکداهەردووچاوی فرمێسك لێ دەڕژێتەخوارەوە،وپیاوێك کەدڵی هەڵواسراوە بەمزگەوتەکانەوە(واتە مزگەوتی زۆرخۆش دەوێت زۆر هاتوچۆی دەکات)و دوو پیاو لەپێناوی خوادا یەکتریان خۆش ویستووە وهەرهەرلەسەر ئەوەش کۆبونەتەوە وهەرلەسەر ئەوەش جیابونەتەوە، وپیاوێك کەئافرەتێکی جوانی خاوەن پلەو پایە بانگی بکات (بۆلای خۆی تاداوێن پیسی لەگەڵ بکات)ئەویش پێی دەڵێت (واتە پیاوەکە )من دەترسم لەپەروەردگاری هەمووجیهانیان،پیاوێك ئەگەر هەرخێرێك (صدقە)بکات دەیشارێتەوە تاوەکو لای چەپی نەزانێت لای ڕاستی چی کردووە بەخێر .

دووەم چاوپۆشی کردن لەقەرزار وەسوك کردنی قەرزەکە.

ئەبوهوریرە (رضی خوای لێبێت) دەگێڕێتەوە لەپێغەمبەری خواوە(صلی اللەعلیەوسلم)کەفەرموویەتی:( من أنظر معسرا أو وضع لە ، أظله الله یوم القیامة تحت ضل عرشه يوم لا ظل إلا ظله ) ۲

واتە(هەرکەسێك ماوەی دەست کورتێك بدات یاخود هەندێكی بەسەرەوە لابدات (واتەقەرزەکەی)خوای گەورە لەڕۆژی کۆتاییدا دەیخاتە ژێر سێبەری عەرشی خۆیەوە،لەڕۆژگارێكا کەهیچ سێبەرێك نییە تەنها سێبەری ئەونەبێت) .

سێ یەم: چاکەو خێرکردن .

پێغەمبەری خواصلی اللەعلیەوسلم دەفەرموێت (کل آمرێ فی ضل صدقتە حتی یقضی بین الناس) واتە:- هەمووکەسێك لەژێرسێبەری چاکەکەیدایەتی هەتا دادوەری نێوان خەڵکان یەکلا دەکرێتەوە ). لەم فەرمودەیەدا دەردەکەوێت کەموسڵمانی خێر خواز ،خێرو چاکە کردنەکەی لەدونیادا دەبێت بەسێبەر بۆی لەمەحشەردا وسوودی لێ وەردەگرێت ، وەك هاوەڵی بەڕێز مورثیدی کوڕی عبداللە(ڕزای خوای لێبێت) دەگێڕێتەوە لەپێغەمبەری خواوە(صلی اللەعلیەوسلم)کەفەرموویەتی (ان ضل المٶمن یوم القیامة صدقتە) واتە:- سێبەری خاوەن باوەر لەڕۆژی کۆتاییدا خێرو چاکە کردنەکانیەتی) وەهاوەڵی بەڕێز عەوفی کوڕی مالیك(رەزای خوای لێبێت) دەفەرموێت (دەگێڕێتەوەدەفەرموێت پێغەمبەری خواوە(صلی اللەعلیەوسلم)هاتەدەرەوە گۆچانێکی بەدەستەوە بوو، پیاوێک هێشوە خورمایەکی قەسەپی (واتە خورمایەکی ڕەقی وشکی خراپی ) هەڵواسی بوو (واتە لەمزگەوتدا بۆ خێر) پێغەمبەریش(صلی اللەعلیەوسلم) گۆچانەکەی دەکرد بەناو هێشوە خورماکەداو دەی فەرموو(لوشآء رب هذە الصد‌قة تصدق بآطیب من هذا، ان رب هذە الصدقة یآکل حشفا یوم القیامة) واتە ئەگەر خاوەنی ئەم خێرە ویستی لێ بوایە لەمە چاکتری دەکرد بەخێر، خاونی ئەم خێرە قەسەپ دەخوات لەڕۆژی کۆتاییدا ) .

چوارەم: ئەوانەی لەپێناوی خوادا یەکتریان خۆش ویستووە .

ئەبوهوریرە (رضی خوای لێبێت) دەگێڕێتەوە لەپێغەمبەری خواوە(صلی اللەعلیەوسلم)کەفەرموویەتی:(ان اللە تعالی یقول (این) المتحابون بجلالی،الیوم اضلهم فی ضل عرشی یوم لا ضل الا ضلی) واتە :- خوای گەورە دەفەرمووێت، ئەوانەی لەسایەی بەرزی مندا یەکتریان خۆش ویستووە لە کوێن ؟ ئەمڕۆ دەیانخەمە ژێر سێبەری  عەرشم ، ڕۆژێكە کەهیچ سێبەرێك نییە تەنها سێبەری عەرشی من نەبێت .

پێنجەم: ئەوەی سێبەری بەسەر سەری موجاهیدێکەوە بکات .

ئیمامی عومەر(ڕەزای خوای لێبێت)دەگێڕێتەوە لەپێغەمبەری خواوە(صلی اللەعلیەوسلم)کەفەرموویەتی(من اضل راس غاز،اضلە اللەیوم القیامة)واتە:-هەرکەسێك سێبەربکات بەسەر موجاهیدێکەوە خوای گەورە سێبەری بەسەرەوە دەکات لەڕۆژی کۆتاییدا).

شەشەم: کەسێکی لەسەرخۆ وزاناونوێژ خوێن .

سەلمان(ڕەزای خوای لێبێت)دەفەرمووێت((ان فی ضل اللە یەم لاضل الاضلە……ورجلآ نبت بحلم وعلم فان تکلم تکلم بەواذا سکت سکت علیە ورجلآ راعی الشمس لوقت الصلاة)) واتە:- ئەوانەی کەلەژێر سێبەری خوادان لەڕۆژێکدا کە هیچ سێبەرێك نییە تەنها هەر سێبەری خوایە هەیە: پیاوێکە ژیانی بەزانایی و لەسەر خۆیی بردووەتە سەر وبەزانست قسەی کردووە وهەربەوەیش بەلەسەر خۆی وبێ دەنگ بووە . وەپییاوێکی  تریش کەبەردەوام چاودێری ڕۆژی کردووە بۆ زانینی کاتی ئەنجامدانی نوێژەکان )).

حەوتەم:- خوێنەرو لەبەرکاری سورەتی (البقرة)و(ال عمران).

نەواسی کوڕی سەمعان (ڕەزای خوای لێبێت)دەگێڕێتەوە لەپێغەمبەری خوا(صلی اللە علیەوسلم)کەفەرموویەتی (یاتی القرآن وآهلە الذین یعملون بە فی الدنیا تقدمەسورة البقرة وال عمران کآنهماغمامتان سوداوان،آوکآنهما ضلە من طیر صواف))واتە :- قورئان وخاوەنەکانی ئەوانەی کەکاریان پێی کردووە لەدونیادا،دێن وسورەتی(البقرة)و(ال عمران)وەکو ،،،، دوو پەڵەهەوری گەورە وان یاخود وەکو پۆلە باڵندەیەکی زۆرن….)واتە: سێبەر دەکەن بەسەر ئەو کەسانەی کە سورەتی (البقرة)و(آل عمران)یان لەبەرکردوەو کاریان پێ کردووە .

ئیمامی موجاهید(رحمەتی خوای لێبێت)لەتەفسیری ئەم ئایەتە پیرۆزەدا { والذی جاء بالصدق وصدق به أولئک هم المتقون } ( سورة الزمر آیة ۳۳)   دەفەرمووێت ((هم الذین یحتجون بالقرآن یوم القیامة قد اتبعوە آو قال قد آتبعوا مافیە)) واتە مەبەستی ئەوکەسانەیە کە لەڕۆژی کۆتاییدا دێن وقورئانیان خوێندوە وشوێن کەوتووی بوون ).

تکام وایە لەهەموو موسڵمانان بەخۆماندا بچینەوە بزانین ساڵی پار وەکو ئەمساڵ بووین ،سەیری دەساڵ لەمەوبەر بکەن بزانن دنیا بەرەو کوێ دەروات ،ئەگەر بەرەو کۆتایی دەروات ئەی چیمان ئامادە کردوە ؟

 

 

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *