تۆبڵێى مهلایهكانمان موسوڵمان بن؟
مه‌لایه‌كان یان بڵێین مامۆستایانى ئاینى له كۆنه‌وه كاریگه‌رییان له‌سه‌ر ژیانى هاوڵاتیانى كوردستانه‌وه هه‌بووه,ئێستاشى له‌گه‌ڵدابێت .بۆیه له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگاوه زۆر چاودێرى ده‌كرێن و په‌نجه‌یان بۆ درێژ ده‌كرێت . ئێمه زۆر جار گومانمان له موسوڵمانبوونى سه‌ركرده‌كانمان هه‌یه‌و زۆریشیان له‌سه‌ر نوسراوه , بۆیه ئێستا دوو رِووداو باس ده‌كه‌م به‌ڵام ئه‌م جاره له‌سه‌ر مه‌لایه‌كان،
یه‌كه‌م : له قه‌زاى شه‌قڵاوه به بۆنه‌ى یادى له‌دایك بوونى سه‌روه‌رى مرۆڤایه‌تى پێغه‌مبه‌رمحمد(صلی الله علیه وسلم) له مزگه‌وتى(بێترمه) ى ئه‌م شاره به‌ئاماده‌بوونى موسوڵمانان و چه‌ندان مه‌لاى مێزه‌ر به‌سه‌رو جوبه له‌به‌ر وه بانگێشتكردنى یه‌كێك لهقهشهكانى ئه‌م شاره , دواى ده‌ست پىَ كردنى ئاهه‌نگه‌كه مه‌لایه‌ك ووتار ده‌دات و بۆ دڵ رِاگرتنى مه‌سیحیه‌كان ده‌ڵێت : ئێمه‌ى موسڵمان و مه‌سیحى ئامۆزاین , به‌ڵام دواتر ووتارى قه‌شه‌ى مه‌سیحى له‌سه‌ر مینبه‌رى پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ده‌ست پىَ ده‌كات و ده‌ڵێت جه‌نابى مه‌لا عه‌فوى فه‌رموو ئێمه ئامۆزا نین به‌ڵكو براى یه‌كترین و هه‌موومان كورِى خوداین .
دووه‌م : له هۆڵى ئه‌وقافى قه‌زاى سۆران به ئاماده بوونى ده‌یان مه‌لاو بهرِێوهبهرایهتى ئه‌وقاف و یه‌كێتى زانایان و بانگێشتى (محمدى ملا قادر) ى ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ده‌كرێت و ووتارى بۆ ته‌رخان ده‌كرێت له یه‌كێك له قسه‌كانى ئاماژه به ئایه‌تێكى سوره‌تى (قریش) ده‌كات كه خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت ( الَّذِي أَطْعَمَهُم مِّن جُوعٍ وَآمَنَهُم مِّنْ خَوْفٍ ) كه چۆن خواى گه‌وره ئه‌و نازو نیعمه‌ته‌ى له‌گه‌ڵ عه‌ره‌ب كردووه كه‌چى ئێمه وه‌كو پارتى زیاتر له خوامان بۆ كورد كردووه .دواتر له هه‌مووى سه‌یرتر یه‌كێك له‌مه‌لا ناوداره‌كان كه هاوسه‌فه‌رى جه‌نابیان بووه نه‌ك هه‌ر رِهخنهى لىَ ناگرێت به‌ڵكو پینهكى بۆ ده‌كات و ده‌ڵێت جه‌نابیان مه‌به‌ستیان كوفر نه‌بووه ئاگاداربن , كه ئه‌مه‌ش گه‌مه كردنه به‌عه‌قڵى ئه‌م هه‌موو مه‌لایانه كه ئێوه تێنه‌گه‌یشتن من تێى گه‌یشتم . ئه‌وه‌ى جێى ئاماژه پىَ كردنه زۆر جار مه‌لاكان له وتاره‌كانیاندا موسوڵمانان هان ده‌ده‌ن كه چاو نه‌ترس بن و له مردن و رِزق و نان برِین نه‌ترسن چونكه ئه‌مانه هه‌مووى به‌ده‌ستى خواى گه‌وره‌یه . كه‌چى ئه‌م هه‌موو مه‌لایه له‌م دوو رِووداوه ئاماده بوونه كه‌چى هه‌ڵوێستێكیان نه‌بووه به‌ڵكو عوزریشیان بۆ ئه‌م كوفره هێناوه‌ته‌وه . كێشه‌مان نى یه كه پارتى ویهكێتى دوو حزبى دژى ئیسلامن و رِێگه به قه‌شه‌یه‌ك و كه‌سێكى وه‌كو (محمدى ملا قادر) ده‌ده‌ن له‌م شوێنه حهسساسانه وتاریان هه‌بێت چونكه ئه‌وان به ئاشكرا ئیعلانى دژایه‌تیان به‌رامبه‌ر به ئیسلام رِاگهیاندووهو زۆربه‌ى بهرِێوهبهرى ئهوقافهكانیان كه‌سانى ده‌زگاى رِێكخستن و زانیاری‌یان داناون, به‌ڵام كێشه‌مان له‌گه‌ڵ ئه‌و مه‌لایانه‌یه كه له‌م شوێنانه ئاماده ده‌بن و بهبىَ هیچ مهوقیفێكى ئاینى و جوامێرى نان به‌م مێزه‌رو جوبه‌یه ده‌خۆن . وه‌كو (سید قطب) به‌ره‌حمه‌ت بێت له‌سه‌ر ئاینى پیرۆزى ئیسلام له سێداره ده‌درا مه‌لایه‌كیان بۆ هێنا بوو پیًى ده‌گووت بڵىَ (ڵا إِڵهَ إِلَّا اللَّهُ ) ئه‌ویش پێى ده‌ڵێت من له سه‌ر ئه‌و (ڵا إِڵهَ إِلَّا اللَّهُ ) له سێداره ده‌درێم به‌ڵام جه‌نابت نانى پێوه ده‌خۆى .
________________________________________
مامۆستایان به‌م جۆره بىَ مهوقیفیانه زیاتر بىَ رِێز ده‌بن ئه‌گه‌ر هه‌ڵوێستان هه‌بوایه وه‌كو یه‌زیدیه‌كان بهرِێز ده‌بوون كاتێك له یه‌كێك لهووتارهكانى (محمدى ملا قادر) چه‌ند ساڵێك به‌ر له ئێستا بۆ یه‌زیدیه‌كان ده‌ڵێت ئه‌و ئیسلامى یه تیرۆرستانه له‌ژێر هه‌ر داوێكى رِیشیان شه‌یتانێك خۆى حه‌شار داوه بىَ ئاگا له‌وه‌ى یه‌زیدیه‌كان شه‌یتان په‌رستن رِهخنهى زۆرى لێده‌گرن و ئه‌ویش داواى لىَ بوردن ده‌كات و ده‌ڵێت : برا یه‌زیدیه‌كان داواى لێبووردن ده‌كه‌م شه‌یتان برا گه‌وره‌ى ئێمه‌شه هه‌ڵه‌م كرد . بۆیه ده‌ڵێم تۆ بڵێى مهلایهكانمان موسوڵمان بن؟
تێبینى / مه‌به‌ستم هه‌موو مامۆستایێكى ئاینى نى یه. ته‌نها مامۆستا بىَ مهقیفهكانه .