باسى کۆدەنگى زانایان لەسەر بەکافر دانانى ئەو کەسانەى ڕوو دەکەنە یاسا دەستکردەکانی سیکولاریسم
باسى کۆدەنگى زانایان لەسەر بەکافردانانى ئەو کەسەى وازله حوکمى خوا و پێغەمبەرﷺ دەهێنێت و حوکم دەباتە بەر یاساى دەستکردی سیکولاریسم –
۱) ئیمام “ئیبن کەثیر” دەفەرمووێ: (ئەوەى واز بێنێت لە شەرعى موحکەم کە دابەزیوەتە سەر موحەممەدى کوڕى عبد ﷲ کۆتای پێغەمبەران (علیهم الصلاة والسلام) و حوکم بباتە بەر شەریعەتە مەنسوخەکانى تر ئەوا کافربووە! چ جاى ئەو کەسەى حوکم دەباتە بەر (یاسا) و بەپێش شەرعى خواى گەورەى دەخات! ئەوەى ئەو کارە بکات بە کۆدەنگى موسوڵمانان کافر بووە ).
۲) شێخی ئیسلام “ئیبن تەیمییە” (رحمه ﷲ) دەفەرمووێ: (وە زانراوێکى پێویستى دینى موسوڵمانانە (معلوم من الدین بالإضطرار) و بە کۆدەنگى هەموو موسوڵمانان ئەو کەسەى شوێنکەوتنى غەیرى دینى ئیسلام یان شوێنکەوتنى غەیرى شەریعەتى موحەممەد ﷺ بەدروست دابنێت؛ ئەوا کافربووە)
وە هەروەها دەفەرمووێ: (وە مرۆڤ هەرکات حەڕامێک کە کۆدەنگى لەسەربێت حەڵاڵکرد، یان حەڵاڵێک کە کۆدەنگى لەسەرە حەڕامکرد، یان حوکمێکى شەرعى کە کۆدەنگى لەسەربێت گۆڕى؛ ئەوا کافرێکى موڕتەددە بە کۆدەنگى زانایان و لە نموونەى ئەوانەدا خواى گەورە ئەم ئایەتەى دابەزاندووە: “وَمَن لَّمْ يَحْكُم بِمَا أَنزَلَ اللَّهُ فَأُولَئِكَ هُمُ الْكَافِرُونَ” المائدة: ٤٤
۳) “ئیبن حەزمى ئەندەلووسى” (رحمه ﷲ) دەفەرمووێ: (هیچ جیاوازییەک نییە لەنێوان دوو لە موسوڵمانان کە ئەمە مەنسوخە و ئەوەى حوکم بە حوکمى ئینجیل بکات کە دەقێکى وەحیى شەریعەتى ئیسلامى لەسەر نەهاتبێت ئەوا کافرێکى موشریکە و دەرچووە لە دینى ئیسلام)
۴) شێخ “عبد العزیز بن باز” (رحمه ﷲ) دەفەرمووێ: (هەرکەسێک ئەوەى خواى گەورە حەڕامى کردووە کە (معلوم من الدین بالضرورة)ن حەڵاڵ بکا، وەکو زینا و مەى خواردنەوە و ڕیبا و حوکمکردن بە غەیرى شەریعەتى خوا؛ ئەوا کافرە بە کۆدەنگى موسوڵمانان)
ادامه خواندن باسى کۆدەنگى زانایان لەسەر بەکافر دانانى ئەو کەسانەى ڕوو دەکەنە یاسا دەستکردەکانی سیکولاریسم