هۆکار و چارەسەری ئەو قەیرانە ئابووری و ئەمنیەی رووی لەکوردستان کردووە
بەرێزان سەرەتا دەبێ ئەوە بزانین کە (ئەمن و ئاسایش) و (ئابووری بەمانای تێری و برسی نەبوون) دوو نیعمەت و خەڵاتی زۆر گەورەن کە خوا بە بەندەکانی خۆی دەبەخشێت.
چونکە ئەم دوو نیعمەتە ئەگەر نەمان واتە نەمانی کۆمەڵگا و تێک چوونی شیرازەی کۆمەڵگا و هەڵوەشانەوەی کۆمەڵگای بەدوا دادێت.
ئەگەر سەیرێکی کۆمەڵگای کوردی بکەین و بەراوردی بکەین بە چەند ساڵێک پێش ئیستا ئەوەمان بۆ دەردەکەوێت کە بەراستی کومەڵگای کوردەواری و کوردستان هەردوو نیعمەتەکەی لەدەست داوە و بەردەوام رووشی لە دارووخانی زیاترە.
هۆکاری چیە؟:
بینەر و خوێنەری بەرێز هەموو ووڵاتێک وکۆمەڵگا و دینیک پەیرەو پرۆگرامی خۆی هەیە لەکاتی بوونی کێشەدا دەگەرێنەوە بۆ ئەو پەیرەو و پرۆگرامە،
ئێمەش وەک و موسڵمان خوا تبارک وتعالی پەیرەو و پرۆگرام و بەرنامەی بۆ داناوین تاکو هۆکارو چارەسەری گرفتەکانی خۆمان دەست نیشان بکەین، ئەو بەرنامەیەش بەرجەستەیە لەقوئان و سوننەت کە هیچ بواریکی ژیانی مرۆڤی فەرامۆش نەکردووە و هەمووی بەروونی باسکراوە.
پێشین و زانایانی ئەم ئومەتە دەیان فەرموو ئەگەر قەیتانی پێڵاوکەم یاخود گوریسەکەم وون بکەم لەقورئاندا دەیدۆزمەوە.
ئیستا بابچینە خزمەت قورئانی بەرێز تاکو بزانین هۆکاری ئەم قەیرانانەی کوردستان چیە؟
بابچینە خزمەت سورەتی النحل ئایەتی (١١٢). الله تبارک وتعالی دەفەرمووێت:{وَضَرَبَ اللَّهُ مَثَلًا قَرْيَةً كَانَتْ آمِنَةً مُّطْمَئِنَّةً يَأْتِيهَا رِزْقُهَا رَغَدًا مِّن كُلِّ مَكَانٍ فَكَفَرَتْ بِأَنْعُمِ اللَّهِ فَأَذَاقَهَا اللَّهُ لِبَاسَ الْجُوعِ وَالْخَوْفِ بِمَا كَانُوا يَصْنَعُونَ }.
خوێنەری بەریز لەگەڵم بن و جوان سەرنج بدەن.
خوای گەورە دەفەرمووێت:(وَضَرَبَ اللَّهُ مَثَلًا قَرْيَةً كَانَتْ آمِنَةً مُّطْمَئِنَّةً)،
واتە: (الله جل جلالە) شاریکی بەنمونە هێناوەتەوە کە زۆر هێمن و بێوەی بوون زانایانی تەفسیر دەفەرموون ئەم نمونەیە مەبەست پێی خەڵکی مەککەیە، کە زۆر ئارام و هێمن بوون خەڵکی لەدەوریان لەزێدی خۆیان دەردەکران،هەرکەسێک بچوایەتە ناو مەککە پارێزراوە دەبوو لەهیچ شتێک ترسی نەبوو خوای گەورە دەفەرمووێیت: {وَقَالُوا إِن نَّتَّبِعِ الْهُدَىٰ مَعَكَ نُتَخَطَّفْ مِنْ أَرْضِنَا ۚ أَوَلَمْ نُمَكِّن لَّهُمْ حَرَمًا آمِنًا يُجْبَىٰ إِلَيْهِ ثَمَرَاتُ كُلِّ شَيْءٍ رِّزْقًا مِّن لَّدُنَّا وَلَٰكِنَّ أَكْثَرَهُمْ لَا يَعْلَمُونَ} [القصص:٥٧] واتە: دەڵێن: ئەگەر لەگەڵ تۆبین و پەیروەی ئاینەکەی تۆ بکەین، لەزێدی خۆمان دەرمان دەکەن،ئایا ئێمە لەشوێنێکی هێمن دامان نەناون؟،کەهەموو جۆرە بەرووبوومێک کۆدەکرێتەوەو دەنێردرێت بۆ ئەوێ واتە مەککه،ئەو بژێویەش هەر لە ئێمەوەیە بەڵام زۆربەیان نایزانن،هەر بەوشوێوەش لێرەدا دەفەرمووێت:(يَأْتِيهَا رِزْقُهَا رَغَدًا مِّن كُلِّ مَكَانٍ فَكَفَرَتْ بِأَنْعُمِ ) واتە: لەهەموو لایەکەوە رۆزیان بەزۆری بۆ دەهات کەچی لەو هەموو چاکەیەی کەخوا دەربارەی کردن حاشایان کرد لە بەهرەکانی خودا و کوفریان بەنیعمەتەکانی کرد، گەورەترین و مەزنترین بەهرەیەک کەخودا پێیدابوون رەوانە کردنی (موحەمەد بوو صل الله علیە وسلم)بۆیان، وەک خوای گەورە دەفەرمووێت:
ادامه خواندن هۆکار و چارەسەری ئەو قەیرانە ئابووری و ئەمنیەی رووی لەکوردستان کردووە