شوبههی خهواریجهكان : سبحان اللە ئەو خەواریجانه چەنە ساختەچی و چەواشەکارن
هاتون ئەم دەقەیان هێناوە ( الأصل أن من كان في دار ، فهو من أهلها ، يثبت له حكمهم ما لم يقم على خلافه دليل” انتهى ). وە پێشەکەیان قرتانوە ، فەرمون لەگەڵمان بن بزانین مەسەلەکە چۆنە و چۆن ئەو سیحرە بەسەریان قڵپ دەکەینەوە.
( ٳبن قدامة ) لە “المغني” (۳/۴۷۸) دەفەرمێت : “وإن وجد ميت ، فلم يعلم أمسلم هو أم كافر ، نظر إلى العلامات ، من الختان ، والثياب ، والخضاب ، فإن لم يكن عليه علامة ، وكان في دار الإسلام ، غسل ، وصلي عليه ، وإن كان في دار الكفر ، لم يغسل ، ولم يصل عليه . نص عليه الإمام أحمد ; لأن الأصل أن من كان في دار ، فهو من أهلها ، يثبت له حكمهم ما لم يقم على خلافه دليل” انتهى .
ئەگەر مردویەک دۆزرایەوە و نەزانرا موسڵمانە یان کافر، ئەوە سەیری نیشانەکانی دەکرێ ، لە خەتەنەکردنی و لە جل و بەرگی و لە خەنەپێوە بون، وە ئەگەر هیچ نیشانەیەکی لەسەر نەبوو لە (دار الاسلام) بوو ئەوا ئەشۆرێ و نوێژی لەسەر دەکرێ ، بەڵام ئەگەر لە (دار الکفر) بێ ئەوا ناشۆرێ و نوێژی لەسەر ناکرێ .لەوبارەیەو ئیمام ئەحمەد هەمان دەقی فەرموە ; چونکە ئەوە بنچینەیە هەرکەسێک لە دارێک لە شوێنێک بێ ئەوە یەکێکە لەخەڵکی ئەو شوێنە هەمان حوکمی ئەوانی هەیە مادام بەڵگەیەک نەبێ پێچەوانەی بکاتەوە.
بڕوانن “——
بڕوانن وسەرەنج بدەن ئیبن و قودامە چۆن بەچەن نیشانەیەک حوکمی موسڵمان بونی داوە کە خەتەنە کردن و جلوبەرگی موسڵمانانە و خەنەلێدانە ( چ جای نویژ و ئەرکانەکانی ئیسلام) پاشان ئەفەرمێ; ئەگەر هیچ نیشانەی پێوە دیار نەبوو چی بکەین ؟ ئینجا ئەفەرمێت سەیری دارەکە بکە ئایا دار الکوفرە یان دار الاسلام و بەپێی ئەوە حوکمی لەسەر بدە ، کەواتە بەهیچ شێوەیەک قسەکەی لەگەڵ قسەی خەواریجەکان یەک ناگرێتەوە کە هیچ نیشانەیەک بۆ موسڵمان بون قبوڵ ناکەن چ جای نوێژ و بانگ و پایە و دروشمەکانی ئیسلام ، سوپاس بۆ اللە تعالی پەم سیحرەشیان بەتاڵ بوەوە.
پرسیارێك بۆ خهواریجهكان ، یان ئهم وتهیهی شێخی ئیسلام ابن تهیمیه راسته ؟، یان ئهویش كافره و جارێ شهرم ئهكهن ئاشكرای بكهن ؟!!
ادامه خواندن شوبههی خهواریجهكان : سبحان اللە ئەو خەواریجانه چەنە ساختەچی و چەواشەکارن