
ناساندنی خەڵکی بە ڕێبازی سه‌له‌فییه‌تی جامی و المدخلي (۵)
نوسینی: شێخ حوسەین بن محمود
چۆنیه‌تی ڕه‌ددانه‌وه (وه‌ڵامدانه‌وه)ی قسه‌كانیان:
۱٫ پێویسته یه‌كه‌م جار ته‌ئكید بكرێته‌وه له ڕاستی ئه‌و قسانه‌ی نه‌قلی ده‌كه‌ن له كه‌سه‌كان، وه هۆشداربن له‌وه‌ی قسه‌كه بڕاو یان گۆڕراو یان هه‌ڵبه‌ستراو نه‌بێت، كه ئه‌مه‌ش زۆره له‌نێویاندا.
۲٫ نابێ پشت ببه‌سترێ به تێگه‌یشتنی جامییه‌كان بۆ قسه نه‌قلكراوه‌كان، به‌ڵكو پێویسته به‌ته‌واوی موراجه‌عه‌ی قسه‌كه بكرێنه‌وه و ته‌ئكید بكرێنه‌وه له مه‌به‌ستی قسه‌كه‌ره‌كه.
۳٫ له عاده‌تی جامییه‌كانه كه قسه‌ی متشابه وه‌رده‌گرن و واز له محكم ده‌هێنن، وه دربڕینه مجمله‌كان وه‌رده‌گرن و پشت له ڕوون و ئاشكراكان ده‌كه‌ن، وه له‌وانه‌یه قسه‌ی پێشوو وه‌ربگرن و قسه‌ی نوێ واز لێبهێنن، پێویسته هۆشیاربن له هه‌موو ئه‌وانه، “إبن تیمیة” رحمه الله له “الجواب الصحیح” ده‌فه‌رموێ: (پێویسته قسه‌ی قسه‌كه‌ر هه‌ندێكی به هه‌ندێكی ته‌فسیر بكرێت، وه قسه‌كانی لێره و له‌وێ وه‌ربگیرێ، وه بزانرێت كه عاده‌ته‌ن مه‌به‌ستی چ بووه له‌و له‌فزه‌ی كه به‌كاری ده‌هێنێت و قسه‌ی پێده‌كات، وه ئه‌و مانایانه بزانرێت كه زانراوه له جێگه‌ی تر مه‌به‌ستی بووه، جا ئه‌گه‌ر عرف و عاده‌تی ئه‌و كه‌سه زانرا له واتای له‌فزه‌كانی ئه‌وه یارمه‌تیده‌ره له‌سه‌ر زانینی مه‌به‌سته‌كانی)، سه‌یری نموونه‌ی ئه‌وه بكه كه ربیع المدخلي كردوویه‌تی له كتێبه‌كه‌ی “أضواء إسلامیة”، وه وه‌ڵامی شێخ أبو بكر زید رحمه الله له‌سه‌ر كتێبه‌كه و به‌ئه‌صلكردنی بۆ مه‌سه‌له‌كه به‌پوختی.
۴٫ ئه‌گه‌ر سه‌یری قسه‌كانی جامییه‌كان بكه‌ین ده‌بینین به‌ته‌واوی دژیه‌كن: ئه‌و شته‌ی كه لێره ده‌ی كه‌نه ئه‌صل له‌و ده‌ی كه‌ن به بیدعه، وه ئه‌و شته‌ی لێره دانی پێدا ده‌نێت له شوێنێكی تر ئینكاری ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ی له كتێبه‌كانیان بكۆڵێته‌وه ئه‌وه ده‌زانێ و زۆر به‌ئاسانی هه‌ستی پێده‌كات، پێویسته له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی وه‌ڵامیان بداته‌وه كتێبه‌كانیان ببینێت، نموونه‌ی ئه‌مه: شێخ “إبن باز” رحمه الله، جامییه‌كان زۆر به‌سه‌ریدا هه‌ڵده‌ڵێن و ده‌ی كه‌نه به‌ڵگه‌ی خۆیان و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا “ربیع المدخلي” قسه‌ی پێده‌ڵێت هه‌روه‌كو قسه‌ی به شێخ ألباني و إبن جبرین و بكر أبو زید و غیری وانیش له گه‌وره زانایانی سه‌رده‌می ئوممه‌ت وتووه رحمهم الله، ده‌بینی كه جامییه‌كان له شوێنێك به‌ڵگه به قسه‌ی وان ده‌هێننه‌وه و له هه‌ندێك شوێنی تر زه‌میان ده‌كه‌ن!!
۵٫ فرت و فێڵیان زۆره بۆ ڕاكردن له موخالف، ده‌بینی كه هه‌ندێكیان ده‌ڵێن جیهاد فه‌ڕزه له دژی دوژمنانی دینی داگیركه‌ر، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئیجماعی ئوممه‌تی له‌سه‌ره، به‌ڵام له هه‌مانكاتدا ده‌ڵێن: هه‌ر ده‌بێت جیهاد و ئاڵایه‌كی شه‌رعی هه‌بێت، وه ده‌بێت موافه‌قه‌ی وه‌لی ئه‌مریش هه‌بێت، وه نه‌قله‌كانی ئه‌هلی عیلم له‌م باره‌وه ده‌هێننه‌وه، ئه‌مه‌ش به‌ئاسانی كار له‌و كه‌سانه ده‌كات كه حوكمه‌كانی جیهاد نازانن، جا شه‌رطی ئاڵا و وه‌لایه‌ت له جیهادی ته‌له‌به نه‌ك جیهادی ده‌فع، به‌ڵام جامییه‌كان هه‌ردوو جیهاده‌كه تێكه‌ڵ ده‌كه‌ن و نه‌زانی خه‌ڵك و بێئاگاییان له قسه‌ی ئه‌هلی عیلم ده‌قۆزنه‌وه، بۆیه پێویسته له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌یه‌وێ وه‌ڵامیان بداته‌وه، ئه‌و مه‌سه‌لانه شاره‌زابێت كه وه‌ڵامی جامییه‌كانی له‌سه‌ر ده‌داته‌وه.
۶٫ هه‌روه‌ها له فرت و فێڵه‌كانیان ده‌قی گشتی یان مطلق ده‌هێننه‌وه و خه‌ڵكی پێپه‌یوه‌ست (إلزام) ده‌كه‌ن، وه ده‌قه مخصص و مقیده‌كان ده‌شارنه‌وه، له‌وانه “واجب‌بوونی گوێڕایه‌لیكردنی كاربه‌ده‌ستان”، ده‌قه‌كان له‌م باره‌وه زۆرن، به‌ڵام گوێڕایه‌لیكردن مقید (به‌ستراوه‌ته‌وه) به: چاكه و شه‌عیه‌ت و تاوان نه‌كردن، جامییه‌كان ئه‌م قه‌یدانه باس ناكه‌ن.
۷٫ پێویسته ئه‌و كه‌سه‌ی گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ ده‌كات بزانێت كه زۆر له جامییه‌كان كاری سیخوڕی ده‌كه‌ن بۆ ڕژێمه حاكمه‌كان، پێویسته گفتوگۆكه‌ر ئاگای له‌و كاره بێت و خۆی تووش نه‌كات، وه زۆر له عه‌وامی جامییه‌كان هه‌واڵ به شێخه‌كانیان ده‌ده‌ن له‌باره‌ی ئه‌و گفتوگۆیانه‌ی كه ده‌كرێت، وه ئه‌م شێخانه وه‌ك ڕۆڵی خۆیان هه‌واڵی ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ده‌ن.
۸٫ ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌یه‌وێ گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ بكات پێویسته ئارام و له‌سه‌رخۆ بێت، چونكه جه‌هلی جامییه‌كان ئینسانی عاقل توڕه ده‌كات، وه زۆرجار وایه ئه‌وه‌ی گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ ده‌كات له سنووری خۆی ده‌رده‌چێت و ده‌ست ده‌كات به جنێودان و له‌عنه‌تكردنیان، ئه‌مه‌ش ته‌نها له‌به‌ر ئارام نه‌گرتنی كه‌می عه‌قڵی جامییه‌كان و بێئه‌ده‌بییان، هه‌روه‌ها ئامۆژگاری ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌ین كه گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ ده‌كات قوڕئان بخوێنن دوای گفتوگۆكه، یان هه‌ندێك كتێبی رقائق بخوێننه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كتێب و قسه‌كانی جامییه‌كان موسڵمان به‌ره‌و دڵڕه‌قی ده‌به‌ن.
۹٫ پێشنیار: ده‌ست بكرێت به كۆكردنه‌وه‌ی قسه شازه‌كانیان كه چه‌ند زۆرن، وه هه‌روه‌ها قسه‌كانیان له‌سه‌ر عالم و داعییه‌كان كه چه‌ند زۆرن به لینكی ده‌نگی و ڤیدیۆیی دابنرێت له سایتێك بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی فراوان له نێوان عه‌وام بۆ ئه‌وه‌ی حه‌قیقه‌تی ئه‌م فرقه گومڕایه بزانن، ئه‌مه‌ش له بابی ده‌عوه‌كردنه بۆ لای خوای گه‌وره، چونكه مه‌ترسییه‌كانی جامییه‌ت هیچی كه‌متر نییه له مه‌ترسی خه واریج و صۆفییه توندڕه‌وه‌كان و نموونه‌یان، وه نووسین به‌س نییه، چونكه زۆربه‌ی عه‌وام ناخوێننه‌وه، وه له‌م سایته‌دا به خه‌ڵكی بناسێنرێن، كه ئه‌وانه له‌سه‌ر مه‌نهه‌جی سه‌له‌ف نینه، فرقه‌یه‌كی گومڕان وه‌زاره‌تی ناوه‌خۆی “سعودیه” دروستی كردوون، هه‌روه‌كو چۆن به‌ریتانییه‌كان فرقه‌ی قادیانییان دروستكرد.