ناساندنی خەڵکی بە ڕێبازی سه‌له‌فییه‌تی جامی و المدخلي (۶)
نوسینی: شێخ حوسەین بن محمود
مه‌ترسییه‌كانی جامییهت:
۱٫ جامییه‌كان هیچ مه‌ترسییه‌كیان نییه له‌سه‌ر ناوه‌نده عیلمییهكان، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زانایان و طهلهبهی عیلم شاره‌زای جه‌هل و بێكاڵایی جامییهكانن، ته‌نها مه‌ترسییان له‌سه‌ر ناوه‌نده عیلمییهكان سیخوڕیكردنه به‌سه‌ر ئه‌هلی عیلمه‌وه.
۲٫ مه‌ترسی جامییهت خۆی له‌وه ده‌نوێنێت كه تێكه‌ڵاوییان هه‌یه له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی عه‌وام كه عیلمیان نییه، جا ئه‌و جه‌هله ده‌قۆزنه‌وه بۆ تێكدانی مێشكیان و چاندنی فكره لادهرهكانیان له دڵیان جا ئه‌وانه په‌روه‌رده ده‌بن له‌سه‌ر تكفیر و تبدیع و تفسیقی زانایان و طهلهبهی عیلم و موجاهیدان و داعییه‌كان، وه په‌روه‌رده ده‌بن له‌سه‌ر به‌خواكردنی حاكمه‌كان، وه ئاسانكاریكردن له مه‌سه‌له‌ی غه‌یبه‌ت و دووزمانی، وه دڵڕه‌قی به‌رامبه‌ر موسڵمانان و سلبیهت و بێمهنههجی و توندڕه‌وی و زوهدكردن له چالاكی بانگخوازی و له‌سه‌ر گفتوگۆ و دهمهقالێكردن، بێئه‌ده‌بی و بێ‌ئابڕوویی، خۆ به گه‌وره زانین و له‌خۆباییبوون و غه‌یری ئه‌وانه له ئه‌خلاق و عاده‌ته ناشرینه‌كان له ڕووی شه‌رع و عورفه‌وه.
۳٫ زۆر له خه‌ڵكی جامییهت و سه‌له‌فییه‌ت تێكه‌ڵ به‌یه‌كتر ده‌كه‌ن، ترسناكی ئه‌م تێكه‌ڵكردنه له شۆڕشه عه‌ره‌بییه‌كان به‌ڕوونی به‌دیاركه‌وت، به‌تایبه‌تی شۆڕشی مصری، كاتێك هه‌ندێك له جامییه‌كان فه‌توای حهڕامبوونیان دا و خه‌ڵك وای گومانبرد كه ئه‌وه بۆچوونی “ڕه‌وتی سه‌له‌فییه” بۆیه هه‌ڵمه‌تێكی ڕاگه‌یاندنی گه‌وره‌یان كرده سه‌ری و هه‌ندێك جیاوازی و شه‌ڕه‌قسه له گۆڕه‌پانه‌كه دروستبوو به‌هۆی تێكدان و ئاژاوه‌نانه‌وه‌ی جامییه‌كان، نموونه‌ی ئه‌م تێكه‌ڵكردنه ترسناكه له هه‌ندێك له‌و وڵاتانه‌ی كه حه‌قیقه‌تی جامییهت نازانن، جا گه‌نجه تێنووهكانی عیلمی شه‌رعی سه‌رسام ده‌بن به‌م جاهلانه و ده‌كه‌ونه داویانه‌وه و به قسه‌كانیان كاریگه‌ر ده‌بن و دوای مه‌نهه‌جه گومڕاكهیان ده‌كه‌ون، ئه‌مه ئه‌وه‌یه كه له جه‌زائر ڕوویدا، وه ده‌یانه‌وێ له تونس و مه‌غریبیش وا بكه‌ن، داوا له خوا ده‌كه‌ین گه‌نجانی ئیسلام بپارێزێت.
۴٫ هه‌ندێك له عه‌وام نازانن حه‌قیقه‌تی جامییهت چییه و شێخه‌كانیان كێن؟ جا كاریگه‌ر ده‌بن به فه‌تواكانی جامییهت كه پشتگیری و پاكانه ده‌كات بۆ طاغوته‌كان له‌و حاكمانهی كه حوكم به‌وه ناكه‌ن خوای گه‌وره دای به‌زاندووه و دۆستایه‌تی دوژمنانی خوا ده‌كه‌ن و پاره‌ی گشتی زه‌وت ده‌كه‌ن و وزه‌كانی ئوممه‌ت به‌هه‌ده‌ر ده‌ده‌ن و یاری به‌دواڕۆژی ئوممه‌ت ده‌كه‌ن، جا ئه‌وانه ده‌بنه طابوری پێنجه‌م( ) له‌نێو ڕیزی گه‌لانی ئیسلامی.
۵٫ هه‌ندێك وا گومان ده‌به‌ن كه مه‌ترسی جامییه‌كان ڕوو له نه‌مانه، ئه‌مه ڕاسته له نه‌جد و حجاز و غهیریان له‌و شوێنانه‌ی كه زانا و طهلهبهی علمی زۆری تیایه، به‌ڵام له وڵاته‌كانی تر مه‌ترسییان هه‌ر ماوه، وه هه‌ندێكیان چالاكن له مونته‌دا و سایته‌كانی تۆڕی جیهانی (ئینته‌رنێت)، وه به‌تایبه‌تی له ناوه‌ندی عه‌وام. چی پێویسته بكرێت به‌رامبه‌ر جامییهت؟
۱٫ پێویسته جامییهت بناسێنرێن به خه‌ڵكی، كه ئه‌وان له‌سه‌ر مه‌نهه‌جی سه‌له‌ف نین و فرقه‌یه‌كی تایبه‌تن ئه‌جندا و بیروباوه‌ڕی خۆی هه‌یه، ئه‌مه‌ش له ڕێی هه‌ڵمه‌تێكی ڕاگه‌یاندنی گه‌وره‌وه ده‌كرێت له‌و كۆمه‌ڵگانه‌ی كه مه‌ترسی جامییهتیان له‌سه‌ره، وه ئه‌مه‌ش ئه‌مڕۆ ئاسانه له سایه‌ی بوونی تۆڕی جیهانی.
۲٫ پێویسته گه‌نجی موسڵمان هۆشدار بكرێته‌وه له هه‌ڵخلیسكان بۆناو زۆنگاوی تاریكی جامییهت، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی كه هه‌گبه‌ی عیلمییان خاڵییه.
۳٫ پێویسته خه‌ڵكی عه‌وام بپارێزرێن له جامییه‌كان له ڕێگه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی كتێب و كاسێتی ئه‌هلی عیلمی باوه‌ڕپێكراوه‌كان، وه له كتێبه گرنگه‌كان له‌م باسه‌دا نامه‌ی عه‌لامه “بكر أبو زید” رحمه الله “تصنیف الناس بین الظن والیقین”، هه‌روه‌كو پێویسته هۆشیاری بڵاوبكرێته‌وه له ناوه‌ندی گه‌نجه‌كان و مه‌بادیئه‌كانی ئیسلامیان پێبناسێنرێن كه دژی بیروباوه‌ڕی جامییهكانه، وه‌ك: ڕێزگرتن له زانایان، به‌خوا دانه‌نانی حاكمه‌كان، خۆ نه‌كردنه حاكم به‌سه‌ر خه‌ڵكی، وه خه‌ڵكی به حه‌قیقه‌تی جامی و مه‌دخه‌لی بناسێنرێن، كه ئه‌و دووانه لا شوێنكه‌وتووانی جامییهت بوونه‌ته جه‌مسه‌رێك له جه‌مسه‌ره‌كانی زه‌وی و ڕوكنێك له ڕوكنهكانی گه‌ردوون.
۴٫ له‌سه‌ر زانایان پێویسته خه‌ڵكی له‌و جامییانه هۆشیار بكه‌نه‌وه و فه‌زحی جامییه‌كان بكه‌ن و بارودۆخیان ڕوون بكه‌نه‌وه، ئه‌مه‌ش جۆرێكه له جیهاد و پاراستنی دین، چونكه مه‌ترسی ئه‌وانه كه‌متر نییه له مه‌ترسی ئه‌هلی ئیرجاء یان خه‌وارج یان معتزله یان توندڕه‌وانی صۆفییهت و خه واریج، به‌ڵكو مه‌ترسی جامییه‌كان زیاتره، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تێكه‌ڵی خه‌ڵكین و خۆیان ده‌ده‌نه پاڵ “سه‌له‌فییه‌ت” به ناحه‌ق، وه جامییه‌كان ئه‌جێنده‌ی تایبه‌تی خۆیان هه‌یه خزمه‌تی صهلیبییهت و صههیۆنییهت ده‌كه‌ن.
۵٫ هه‌ندێك له جامییه‌كان له مونته‌دا ئیسلامییه‌كانی تۆڕی جیهانی هه‌ن، ئه‌مانه هیچ كارێكیان نییه جگه له تانه‌دان له داعییه‌كان و زانایان و موجاهیدان، وه به‌رزڕاگرتنی “ئال سعود” و حاكمانی وڵاتانی عه‌ره‌ب، به‌شدارییه‌كانی ئه‌وانه بۆته ڵێڵییهك، پاكی هه‌ندێك له مونته‌دا ئیسلامییه‌كان ده‌شێوێنێت، ئامۆژگاری سه‌رپه‌رشتیارانی ئه‌و مونتهدایانه ده‌كه‌ین تێ‌یان هه‌ڵده‌ن و بێده‌نگیان بكه‌ن بۆ پاكڕاگرتنی مونتهداكان، به‌مه‌ش ئه‌زیه‌تی “نافخ الكیر” بۆ به‌شداربووان نامێنێت، وه زۆربه‌ی جامییهكانی مونتهداكان كارمه‌ندن له ده‌زگه هه‌واڵگرییه‌كانی “ئال سعود” و ئوردن و جه‌زائر.
بڵاوبوونه‌وه و جێگه‌كانی ده‌سه‌ڵاتیان:
مه‌ركه‌زی جامییهت له وڵاتی حهڕهمهینه، حكومه‌تی “ئال سعود” به‌رده‌وام به‌هێزه‌وه پاڵپشتییان ده‌كات سه‌ره‌ڕای بڕوای هه‌ندێك كه ئێستا به‌كاریان ناهێنن، به‌ڵام ڕاستی ئه‌وه‌یه كه هێشتا
به‌رده‌وامه له به‌كارهێنانیان له بواری فتنه دروستكردن له‌نێوان زانایان و طهلهبهی علم بۆ بێهێزكردنی لایه‌نی زانایان و كه‌مكردنه‌وه‌ی گرنگییان له كۆمه‌ڵگه‌دا، ئه‌مه‌ش له ڕێی قسه‌وتن به زانایان و هاندانی خه‌ڵكی له دژی زانایان، وه هه‌روه‌ها به‌كاریان ده‌هێنن بۆ قسه‌وتن به موجاهیدان و لادانی خه‌ڵكی له سه‌رخستنی جیهاد بۆ به‌دیهێنانی ئه‌جێندای ئه‌مریكی صههیۆنی.
جامییهت بڵاوبوونه‌وه‌یه‌كی كه‌می هه‌یه له ئیمارات و كوه‌یت و ئوردن و یه‌مه‌ن و مصر، وه بوونێكی به‌رچاویان هه‌یه له جه‌زائر، وه داعییهكانیان له وڵاتانی ئه‌فریقا بڵاوبوونه‌ته‌وه به پاڵپشتی حكومه‌تی ڕیاز، وه هه‌روه‌ها بوونێكی هه‌ست پێكراویان هه‌یه له ناوه‌نده‌كانی گه‌نجه نێرراوه‌كانی جالییه عه‌ره‌بی و غه‌یره عه‌ره‌بییه‌كان له ئه‌وڕوپا و ئه‌مریكا، وه تا ئێستاش ژماره‌یان كه‌مه و تێهه‌ڵدراون (ولله الحمد)، به‌ڵام پشتیوانیكراون له لایه‌ن حاكمه‌كان و له هۆكاره‌كانی ڕاگه‌یاندن و منبه‌ر و قوتابخانه و زانكۆ و كۆڕه عیلمییهكان له هه‌ندێك وڵات ده‌سه‌ڵاتیان دراوه‌تێ.
له‌وه‌ی كه پێمان گه‌یشتووه: هه‌ندێك له ده‌وڵه‌ته خه‌لیجییه‌كان ئاگاداری ئه‌وه بوونه كه جامییه‌كان وه‌لائیان نییه بۆ وڵاته ئهصلییهكانی خۆیان، بۆیه ده‌ستیان كردووه به چاودێریكردنیان، وه بێهووده هه‌وڵیان داوه وه‌لائیان به‌ده‌ست بهێنن، به‌ڵام بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه وه‌لائی زۆربه‌ی جامییه‌كان بۆ “ئال سعود”ه، وه هیچ وه‌لائیان بۆ حكومه‌ته‌كانی وڵاتانی خۆیان نییه، بۆیه هه‌ندێك له‌و ده‌وڵه‌تانه بڕیاریان داوه: جموجۆڵ و ئازادییان كه‌م بكه‌نه‌وه و هه‌ندێك كتێب بڵاوبكهونهوه كه هۆشداری ده‌داته خه‌ڵكی لێیان!! وه هه‌ندێك وڵات توانیویانه كه په‌یمان و متمانه‌ی سه‌رانی جامییهت بكڕن، بۆیه جامییه‌كان له‌و وڵاتانه بوونه‌ته داعییه‌ی “كاربه‌ده‌ستان”!!
قسه‌یه‌كی خۆش:
پێش ماوه‌یه‌ك له مه‌جلیسی یه‌كێك له شێخه‌كان بووین و باسی جامییه‌كان هاته گۆڕێ، یه‌كێكیان وتی: (ڕاكه له جامییهت هه‌روه‌كو ڕاكردنت له گه‌ڕیی)، شێخه‌كه وتی: (به‌ڵكو بڵێ: (ڕاكه له گه‌ڕیی هه‌روه‌كو ڕاكردنت له جامییهت))!! منیش وتم: (ئه‌وه له چییه‌وه هێناوته ئه‌ی شێخ؟)، شێخه‌كه وتی: (ئه‌ی گوێت له قسه‌ی شاعیر نه‌بووه؟:
لكل دا‌ء دواء یستطب به إلا الحماقة أعیت من یداویها
(واته: بۆ هه‌موو ده‌ردێك ده‌رمانێك هه‌یه چاره‌ی پێده‌كرێت ته‌نها گه‌وجی نه‌بێت ئه‌و كه‌سه ماندوو ده‌كات كه چاره‌ی ده‌كات. گه‌ڕیی ده‌رده‌كه‌ی له جه‌سته‌یه و سووكتره له ده‌ردی جامییهت گه له عه‌قڵ و دڵدایه، وه گه‌ڕ پاداشت وه‌رده‌گرێت، به‌ڵام جامییه‌كان ئه‌هلی دووزمانی و خیانه‌ت و گۆڕینی دین و دوژمنایه‌تیكردنی دۆستانی خوان له زانایان و موجاهیدان (قسه‌ی شێخه‌كه ته‌واوبوو رحمه الله).
والله أعلم، وصلی الله علی نبینا محمد وعلی اله وصحبه وسلم…
حسین بن محمود نووسیویه‌تی
۵ شعبان ۱۴۳۲ كۆچی