پسیار/حوکمی نوێژ نەکەر چیە ؟ ئایا نوێژ نەکەر کافر و موشریکە ؟
بسم اللە الرحمن الرحیم ، وصلاة وسلام علی رسول الله ، اما بعد
بەڵێ کەسی نوێژ نەکەر یان کەسێکـــ بەئەنقەسـت لەبەر تەمبەڵی نەیکا کافرە!
بەپێی ئەم بەڵگانە????
پێغەمبەری خوا علیه صلاة وسلام ئەفەرموێ:
«العَهْدُ الَّذي بيننا وبينهم الصَّلاةُ ، فمَن تركَها فَقد كَفرَ»[رواە الترمزي (۲۶۲۱) وابن ماجة ، وٲحمد ]
واتە: پەیمانی نێوان مرۆڤــ و اللە تعالی نوێژە، ئەوەی نوێژ تەرکــ بکا کافر بەڕاستی کافرە.
ئیجماعی سەحابەکانـی لەسەرە کــە هیچ خیلاف نیە کە نوێژ نەکەر کافرە! بەپێی ئەم بەڵگەیە کە عبداللە ی کوری موقەیلی اللە لێی ڕازی بێ کە ئەفەرمووێ :
«كان أصحابُ محمَّدٍ صلَّى اللهُ علَيهِ وسلَّمَ لا يرونَ شيئًا من الأعمالِ تركُه كفرٌ ، غيرَ الصَّلاةِ » [ صحيح الترمزي (۲۶۲۲) ]
ئەمەش بەڵگەیە لەسەر ئەوەی هەرکاتێکــ سەحابەکانی پێغەمبەری خوا علیه صلاة وسلام نوێژ نەکەریان بینیبایە (تارك الصلاة) ڕاستەوخۆ ئەو کەسەیان کافر ئەکرد ، بەڵام ئەگەر زەکات نەدەریان بینیبایە یان کەسێک ڕۆژووی نەئەگرت ئەوکەسەیان کافر نەئەکرد..!
- هەندێکـ کەس ئایەتێکـ ئەکەنە بەڵگە ئەمانە ڕەت ئەکەنەوە ئەم ئایەتە ئەکەن بە دەلیل کە لەسورەتی النساء آية ۴۸ خوای گەورە ئەفەرمووێ (إِنَّ ٱللَّهَ لَا يَغْفِرُ أَن يُشْرَكَ بِهِۦ وَيَغْفِرُ مَا دُونَ ذَٰلِكَ لِمَن يَشَآءُ ) واتە : خوای گەورە لەکەسێکـ خۆش نابێ کە شرکی کردووە بەڵام لەوانەی تر خۆشەبێ (ئەگەر تۆبەش نەکەی)
ئێمەش ئەو ئایەتە ڕەتناکەینەوە تەواوە ڕاستیشە بەڵام با پسیارێ بکەین ئایا نوێژ نەکردن شرکە؟ بەڵێ شیرکە نوێژ نەکردن چونکە خوای گەورە ئەفەرمووێ لەسوورەتی الروم آية ۳۱ : (وَأَقِيمُوا۟ ٱلصَّلَوٰةَ وَلَا تَكُونُوا۟ مِنَ ٱلْمُشْرِكِينَ) واتە :نوێژ بکەن یەکێکـ مەبن لە موشریکەکان (واتە نوێژ نەکەی مووشریکی !) - هەروەها حەدیسێکی تر هەیە کە جابری کوری عبداللە بۆمان ئەگێرێتەوە ئەفەرمووێ گوێم لە پێغەمبەری خوا بوو علیه صلاة وسلام فەرمووی :
«بينَ الرجلِ وبينَ الشركِ والكفرِ تركُ الصلاةِ » [صحیح مسلم ۸۲]
واتە: لەبەینی پیاوێک و شیرک و کفرا نوێژ نەکردنە (واتە نوێژ نەکردن تارك الصلاة کوفر و شیرکە!)
حوکمی نوێژ نەکردن لەلای چوار مەزهەبەکە :
۱ – لەمەزهەبی ابو حنیفە حوکمی نوێژ نەکەر ئەوەیە حەپس بکرێت و لێ بدرێت بە قامچی هەتا نوێژ ئەکات.
۲- لەمەزهەبی ئیمامی مالک و ئیمامی شافعی حوکمی نوێژ نەکەر ئەوەیە پێویستە بە نوێژ نەکەر بوترێ نوێژ بکە هەتا سێ ڕۆژ مەجالی ئەدرێتێ ئەگەر نەیکرد پێویستە لەلایەن حاکمەوە حوکمی کوشتن بەسەر نوێژ نەکەر بسەپێنرێ کوشتن بە شمشێر.
۳- لەمەزهەبی ئیمامی احمدی بن حنبل نوێژ نەکەر کافرە حوكمی کوشتنە ئەگەر تۆبە نەکات و نوێژ نەکات ….واللە ٲعلم