ئەركی سەرشانمان بەرامبەر جێبەجێكردنى شەرعی خوای گەورە
ئامادەكردنی: خواناس
الحمد لله رب العالمین، مالك السموات والأرض، خالق كل شیو وملیكه، لا شریك له فی خلقه، وملكه وحكمه، والصلاە والسلام علی المبعوث بالحنیفیە السمحە والشریعە الغراء وعلی اله وأصحابه الذین أقاموا العدل فی الأرض، ونشروا الخیر فی كل مكان…وبعد:
خوای گەورە ئێمەی خوڵقاندوە بە تەنها بۆ ئەوەی كە ئەو بپەرستین، وە ئەم زەویەی دروستكردووە و ئەو ئاسمانەشی بەرزكردۆتەوە تەنها بۆ ئەو مەبەستە. خوای گەورە هەر خۆی دینی بۆ دیاریكردوین ئەوەی كە پێی ڕازیە، وەڕێبازو بەرنامەی بۆ ناردووین، ئەوەتا خوای گەورە دەفەرمێت: (وَمَا خَلَقْتُ الْجِنَّ وَالإنسَ إِلاّ لِيَعْبُدُونِ) (الذاریات:۵۶)،
وەهەروەها فەرموویەتی:( أَفَحَسِبْتُمْ أَنَّمَا خَلَقْنَاكُمْ عَبَثًا وَأَنَّكُمْ إِلَيْنَا لاَ تُرْجَعُونَ. فَتَعَالَى اللَّهُ الْمَلِكُ الْحَقُّ لا إِلَهَ إِلاَّ هُوَ رَبُّ الْعَرْشِ الْكَرِيمِ) (المؤمنون:۱۱۵-۱۱۶).
خوای گەورە فەرزی كردووە لەسەرمان كەوا گوێڕایەڵی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) بین وە شوێن شەریعەتەكەی بكەوین، وە ئەو گوێڕایەڵیەی بۆمان كردۆتە عیبادەتێكی پێویست كە دەبێت پابەند بین پێوەی، ئەوەتا خوای گەورە فەرموویەتی: (وَأَنِ احْكُم بَيْنَهُم بِمَآ أَنزَلَ اللّهُ وَلاَ تَتَّبِعْ أَهْوَاءهُمْ وَاحْذَرْهُمْ أَن يَفْتِنُوكَ عَن بَعْضِ مَا أَنزَلَ اللّهُ إِلَيْكَ …الآية) (المائدە:۴۸). هەروەها فەرموویەتی:( وَأَنزَلْنَا إِلَيْكَ الْكِتَابَ بِالْحَقِّ مُصَدِّقًا لِّمَا بَيْنَ يَدَيْهِ مِنَ الْكِتَابِ وَمُهَيْمِنًا عَلَيْهِ فَاحْكُم بَيْنَهُم بِمَا أَنزَلَ اللّهُ وَلاَ تَتَّبِعْ أَهْوَاءهُمْ عَمَّا جَاءكَ مِنَ الْحَقِّ …الآية)(المائدە:۴۹).
وە لە سەرەتای سورەتی نور فەرموویەتی:( سُورَةٌ أَنزَلْنَاهَا وَفَرَضْنَاهَا وَأَنزَلْنَا فِيهَا آيَاتٍ بَيِّنَاتٍ لَّعَلَّكُمْ تَذَكَّرُونَ)(النور:۱)، پاشان لە ئایەتەكانی دواتردا ئەو مەسەلە شەرعیانەمان بۆ دیاردەخات كە فەرزی كردووە لەسەرمان وە ئەم حوكمانەی جێگیر كردووە وەك (الزنی، وقذف المحصنات، والاستئذان وإعانە كل راغب فی الزواج، والاكل من بیوت الغیر، والحجاب وغض البصر) وەغەیری ئەمانەش كە ئەم سورەتە گەورەیە لە خۆی گرتووە كە ناونراوە سورەتی نور.
هەموو ئەمانە بەڵگەی ئەوەن كە شەرعی خوای گەورە هەرهەمووی پێویستە پەیڕەو بكرێت چ ئەوانەی كە پەیوەندیان بە عیبادەتەكانەوە هەیە وەك نوێژ و ڕۆژوو زەكات و حەج، یان ئەوانەی كەپەیوەندیان بە هەڵس وكەوت (معاملە)ەوە هەیە، یان بە ئاداب وسنور(حدود)ەوە .وە ئەوەی زۆر بەئاشكرا ئەم واتایەمان بۆ ڕوون دەكاتەوە ئەوەیە كە خوای گەورە دەربارەی سوو(الربا) كە معامەلەیەكە لە معامەلەكان فەرموویەتی ، فەرموویەتی:( أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُواْ اتَّقُواْ اللّهَ وَذَرُواْ مَا بَقِيَ مِنَ الرِّبَا إِن كُنتُم مُّؤْمِنِينَ. فَإِن لَّمْ تَفْعَلُواْ فَأْذَنُواْ بِحَرْبٍ مِّنَ اللّهِ وَرَسُولِهِ .. الآية )(البقرە:۲۷۸-۲۷۹). ئەوەتا خوای گەورە بەئاشكرا هەڕەشەی جەنگدەكات لە لایەن زاتی خۆی و پێغەمبەرەكەیەوە (صلی الله علیه وسلم) لەگەڵ ئەوانەی كە سوورن لەسەر ئەو موعامەلەیە كە سووخواردنە و بەردەوام دەبن لەسەری و وازی لێ ناهێنن دوای ئەوەی كە حوكمی خوای زەوی و ئاسمانەكان (سبحانه وتعالی) لە بارەیەوە دەرچووە. ئاشكرایە كە سووخواردن (الربا) یەكێكە لەموعامەلەكان، وە لە عیبادەتەكان نیە. وە گومان لەوەدا نیە كە پابەندبوون وملكەچی بۆ فەرمانی خوای گەورە لەو مەسەلەیەدا عیبادەتە، واتە گوێڕایەڵیە بۆ خوای زەوی و ئاسمانەكان. وە هەموو ئەمانە ئەوەمان بۆ بەدیاردەخەن كە موسڵمانان سەرپشك (مخیر)نەكراون لە وەرگرتنی شەریعەتەكەی خوای گەورە یان ڕەتدانەوە و قەبوڵنەكردنی، بەڵكو پێویستكراوە لەسەریان كە پابەند بن پێوەی، بەڵكو ئەو كەسە لە بنچینەدا ئیمانی نیە كە كوفری پێ بكات و بەرپەچی بداتەوە و وازی لێ بهێنێت، یان بەكەم و كورت وناتەواو تەماشای بكات ولۆمەی بكات، چونكە ئەوە لەلایەن خوای گەورەوە نێردراوە كە سیفەتی حەكیمی هەیە و ستایش كراوە، وە هەركەس بەرپەچی بداتەوە و وازی لێ بهێنێت و كاری پێ نەكات هیچ گومان نیە كە كافرە هەروەك خوای گەورە فەرموویەتی: ( وَمَن لَّمْ يَحْكُم بِمَا أَنزَلَ اللّهُ فَأُوْلَئِكَ هُمُ الْكَافِرُونَ…)(المائدە:۴۴)،
وە فەرموویەتی ( وَمَن لَّمْ يَحْكُم بِمَا أنزَلَ اللّهُ فَأُوْلَئِكَ هُمُ الظَّالِمُونَ….)(المائدە:۴۵)،
وە فەرموویەتی: (وَمَن لَّمْ يَحْكُم بِمَا أَنزَلَ اللّهُ فَأُوْلَئِكَ هُمُ الْفَاسِقُونَ…)(المائدە:۴۶).
كەواتە ئیمانت نیە تا(إقرار)نەكەیت لەسەر شەریعەتەكەی خوای گەورە وە مل كەچ نەبی بۆی، وەموسوڵمان نیت تا بەتەواوەتی تەسلیم نەبیت بۆ هەموو ئەمر و نەهیەكانی،وە گوێڕایەڵ و مل كەچی حوكمەكانی نەبیت.
بە نیسبەت ئەو بەرنامە دەستكردانەی كە دانراون وپێچەوانەن لەگەڵ ئیسلام وئەمڕۆكە كاریان پێدەكرێت لە دەوڵەتە بەناو ئیسلامیەكان پێویستە بگۆڕدرێن وشەریعەتە پاك و بێگەردەكەی خوای گەورە لەبریان كاری پێ بكرێت، وە هەركەس كەمتەرخەم بێت لەم مەسەلەیەدا بەرپرسیارەو لەلایەن خوای گەورەوە لێی دەپێچرێتەوە. وە گومان لەوەدا نیە كە زۆربەی هەرە زۆری ئەو دەستورو یاسا دەست كردانە پێچەوانەن لەگەڵ شەرعی خوای گەورەدا، بەتایبەتی لەمەسەلەی حەڵاڵ و حەرام و معامەلاتی ماڵی و دارایی، سیاسی، كۆمەڵایەتی، سنور(حدود) وسزاكاندا.
ئەم دەستوورە دەستكردانەی مرۆڤ لە زۆرینەوە وەردەگیرێت كە هەڵقوڵاوی هەواو ئارەزوو و دەمارگیریە، وە كەسانێك لەوانەی جڵەوی دەسەڵاتیان بەدەستەوەیە و خۆیان كردووە بە خوا، دەستورو یاسا دا دەنێن بۆ ئەو خەڵكە و دەستدرێژی دەكەنە سەر مافی خوای گەورە لە دەستوردانان هەروەك فیرعەون داوایكردو بەو خەڵكەی ووت: (ما أریكم إلا ما أری وما أهدیكم إلا سبیل الرشاد)(غافر:۲۹)، ئەمە ئاشكرایە كە حوكمی فیرعەون حوكمێكی زۆرە ملێ بوو كە میلەتی بەكاردەهێنا بۆ عیبادەتی خۆی و ملكەچ بوونی فەرمانەكانی و دوور خستنەوەی خەڵك لە عیبادەتكردن بۆ خوای گەورە. خوای گەورە فەرموویەتی: (إن فرعون علا فی الارض وجعل أهلها شیعا یستضعف طائفە منهم یذبح أبناءهم، ویستحی نساءهم إنه كان من المفسدین)(القصص:۴)… ئەمە (منطق)ی تاغوتەكان بووە هەمیشە.فەساد بنێنەوە لەسەر زەوی،وە بەڕواڵەتیش خۆیان وا نیشان بدەن كە مەبەستیا چاكە و(إصلاح)ـه.
بەكورتی..مسوڵمانی بڕوادار ئەو كەسەیە كە پابەندە بە شەریعەتی خوای گەورەوە وە كافر ئەو كەسەیە كە پابەند نابێت بە شەریعەتی خوای گەورە.
ئەركەكانمان سەبارەت بە شەریعەتی خوای گەورە
دوای ئەم ڕوونكردنەوەی رابردوو ئەركەكانی سەرشانی هەر موسڵمانێك دەرهەق بەشەریعەتەكەی خوای گەورە بە دیار دەخەین:
– پێویستە باوەڕ بەوە بهێنین كە دینی حەق ئەوەیە كە گوێڕایەڵ و مل كەچی فەرمانەكانی خوای گەورە بیت. وە ئەوەی ئەمە نەكات ئەوا كافرە و نوێژو ڕۆژو و زەكات وحەج و هیچ عیبادەتێكی تری سوودی پێ ناگەیەنێت و بەفریای ناكەوێت.
– پێویستە كار بۆ ئەوە بكەیت كە شەریعەتەكەی خوای گەورە جێی شەریعەتە كوفریەكان بگرێتەوە، وە هەركەس بەگوێرەی توانای خۆی هەوڵبدات بۆ ئەم مەسەلەیە، وە ئەوەی لەسەر پێشەوا واجبە لە سەر هەموو تاكێكی موسڵمانان هەمان شت واجب نیە . وە ئەوەی لە سەرشانی زاناكان واجبە لەسەر خەڵكی نەزان و نەشارەزا هەمان شت واجب نیە، وە ئەوەی لەسەرشانی بەتواناكان واجبە لەسەرشانی خەڵكێكی بێ تواناو(مستضعف)واجب نیە بەهەمان شێوە. وە هەموو كەس بەرپرسیارە هەروەك پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) فەرموویەتی: “كلكم راع، وكلكم مسئول عن رعیته”(أخرجه البخاری ومسلم عن ابن عمر).
– ڕازی نەبوون بە هەر دەستور و یاسایەك كە پێچەوانە بێت لەگەڵ شەرعی خوای گەورە،وە هەركەس ڕازی بێت یان دەستورو یاسایەك پێش بخات كە پێچەوانەی شەرعی خوای گەورە بێت با لە شتێكی زۆر ئاسان و سادەشدا بێت بەڕواڵەت هەروەك ڕێگەدان بە خواردنی سەربڕدراوێك كە ناوی خوای گەورەی لەسەر نەهێنرابێت لەكاتێكدا كە خوای گەورە فەرمانی پێكردوین و فەرموویەتی: (ولا تأكلوا مما لم یذكر اسم الله علیه وإنه لفسق، وإن الشیاطین لیوحون إلی أولیائهم لیجادلوكم وإن اطعتموهم إنكم لمشركون)(اڵانعام:۱۲۱).
وە هەموو زانایانی ئەم ئوممەتە یەك دەنگن لەسەر ئەوە كە هەركەس بەچاوێكی یەكسان تەماشای شەرعی خوای گەورەو دەستورە دەستكردەكان بكات ئەوا ئەو كەسە كافرە وە بە هەمان شێوە ئەو كەسەی كە گەورەی و فەزڵی دەستورو یاسا دەستكردەكان دەداتە بەسەر شەریعەتی خوای گەورە. وە بۆ كەس نیە گوێڕایەڵی غەیری شەریعەتی خوای گەورە بێت مەگەر ناچاركرابێت و زۆری لێبكرێَت و لەتوانای خۆی بەدەربووبێت.
بانگەوازكردن بۆ دینی خوای گەورە بە هەموو شێوەیەك . وە بەدیارخستنی حەق و نەشاردنەوەی بەو مەبەستەی فەرموودەی خوای گەورە بەرز و بڵند بێت، وە قسەی كافران نزم و بێ نرخ بێت.
لە كۆتایی دا بە بیری برایانی موسڵمان دەهێنینەوە كە شەریعەتی خوای گەورە سەربخەن، وە لەژێر سایەی حوكمی قورئان و سوننەتی پێغەمەردا (صلی الله علیه وسلم) بژین، لەبری ئەوە لە ژێر حوكمی ڕژێمە جاهلیەكاندا بژین كە كافران دایان ناوە.خوای گەورە دەفەرمێت: (قل هذه سبیلی أدعو إلی الله علی بصیرە أنا ومن اتبعنی وسبحان الله وما أنا من المشركین) یوسف:۱۰۸٫
واخر دعوانا ان الحمد لله رب العالمین