هەواڵ پێدانی پێغەمبەر(صلی الله علیه وسلم)بەهەڵگەڕانەوەی خەڵكانێك له ئومەتەكەی

هەواڵ پێدانی پێغەمبەر(صلی الله علیه وسلم)بەهەڵگەڕانەوەی خەڵكانێك له  ئومەتەكەی

 
پێغەمبەر(صلی الله علیه وسلم) فەرموویەتی: (( لا تقوم الساعة حتی تلحق قبائل من أمتي بالمشركين, وحتى تعبد قبائل من أمتي الأوثان )) أخرجه الترمذي(۲۲۱۹)وصححه الألباني في صحيح جامع(۷۴۱۸).
واتە : قیامەت هەلناسێت تاكو خەڵكانێك لە ئومەتەكەم ئەچنە پاڵ موشریكەكان، وە تاكو خەڵكانێك لە ئومەتەكەم دەست دەكەنەوە بەبتپەرستی .
چەند هەڵوێستەیەك ”
أ- پێغەمبەری خوا لەم فەرموودەیە باسی دوو حاڵەتی كرد كە بریتین لەوەی ئومەتەكەی توشی شەریك بۆ خوا بریاردانی گەورە ئەبن لەدوو رێگاوە :
۱-  رێگای یەكەم؛ پێغەمبەری خوا ئەفەرمێت(خەڵكانێك لە ئومەتەكەم ئەچنە پاڵ موشریكەكان)موشریكەكان واتە ،مشرکین غیر اهل کتاب (عەلمانیەت = سیکولاره کان) نەك بەو مانایەی ببنە سیکولارێکی خالص بەلكو بەو مانایەی شوێن بەرنامە و رێبازو ئارەزووەكانی ئاوان دەكەون  ، كی ئەمڕۆ بەچاوی خۆمان دەیبینین كە چۆن ئەو بەناو موسڵمانانەی چونەتە پاڵ ئەمریكاو ئیسرائیل رۆژئاوای سیکولار و بەرنامە و رێبازی ئەوان ئەچەسپێنن و داوای جێ بەجێ كردنی دەكەن و بانگەشەی بۆ ئەكەن وەك دیموكراسی و عەلمانیەت و قەومیەت پاشان خۆیشیان لەپێناو مانەوەی حوكمی ئەو رێبازانە ئەدەنە كوشت(*) ، پاشان حوكم و داوەری ئەبنەوە بۆلای یاسا دەستكردە دانراوەسیکولاره كانی ئەوان لە دادگاكانەوە بەبێ ئەوەی هیچ ئینكاریەكیان لێی هەبێـت، ئەمەش بۆخۆی ئەو شەریك بۆ خوا بریاردانەیە كە توشی بوونە لە بواری گوێرایەلی و شوێنكەوتن و حوكم كردن (التحاكم،والقضاء)

۲- ڕێگای دووەم؛ پێغەمبەری خوا ئەفەرمێت(خەڵكانێك لە ئومەتەكەم دەست دەكەنەوە بەبتپەرستی) هەروەك دەبینین زۆرەیک فلان پیاو ماقول و فلان شیخ و فلان مه لا و فلان که سیان کردوه به پیواره ی حق و باطل و بوچونه کانی ده په رستن و… شوێنیان كەوتون بونەتە موشریك چۆن دەستیان داوەتە ئینسان پەرستن .
ب- ئەم هەواڵ پێدانەی پێغەمبەری خوا(صلی الله علیه وسلم)موعجیزەیەكە لە راستیەتی پێغەمبەرایەتی لە رۆژگاری ئەمرۆماندا زۆر بەئاشكراو بەربڵاو دەیبینین ، كە ئەم هەموو خەلكە زۆرەی خۆی بەموسڵمان ئەزانێ كەچی لەراستیدا هیچ لە ئیسلام هەر حاڵی نەبوە هێشتا پێی نەگەیشتوە بەلكو لە دین و بەرنامەیەكی ترن كە بە كردەوە دەریانخستوە داوای چەسپاندن و جی بەجی كردنی غەیری بەرنامەی خوا ئەكەن و دەنگیش بۆ ئەدەن بەشانازیەوە پاشان خوێن و گیانیانیشیان لە پێناوی دا بەخت دەكەن بۆ پاراستن و مانەوەی، ئەم خەڵكەی باسمانكرد هیچ لە دینی خوا نەماوە و نەبوە تەنها ناوەكەی نەبێـت ، یان تەنها چەند عیبادەتێكی عادەتی نەبێت كە ئەیكات كە ناوەرۆكی نیە نازانی مەبەست پێی چی یەو چی لێ داوا ئەكات، ئەوەشی لەسەر دینی ئیسلامی راستەقینەیە زۆر زۆر كەمینەن و غەریب و نامۆن لەنێو ئەو هەموو خەڵكە نەفامە خراپەدا بزربوون ئەوەش راستكەوتنی ئەو فەرموودەیەی پێغەمبەرە(صلی الله علیه واله وسلم) كە ئەفەرمێت: بدأ الإسلام غریبا فسیعود غریبا كما بدأ ، فطوبی للغرباء )رواه مسلم،۱۴۵(
واتە : ئیسلام بەنامۆیی و غەریبی دەستی پێكرد و هات ، پاشان گەرانەوەی بەنامۆیی و غەریبی دەست پێ دەكاتەوە ، موژدە بێ بۆ نامۆكان بە طوبی لەبەهەشت كە هەر خوا خۆی دەزانێ چۆنە.
لەم فەرموودەیەش ئەوەمان پێ ئەلێ كە بەلێ رۆژانێك دێت زۆربەی خەلكی لە ئیسلام و دینی خوا هیچی لێ نازانن وەكو خۆی تەنها كەسانێكی كەم نەبیت كە زۆر غەریب و نامــــــۆن.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *