ئاگاداری ته‌له‌فیزیۆن و کاناڵه سیکولاره کان بن زۆر زۆر ترسناكه
پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم ئه‌فه‌رمێ ( كلكم راع وكلكم مسئول عن رعيته، فالإمام راع ومسئول عن رعيته، والرجل راع في أهل بيته ومسئول عن رعتيه، والمرأة راعية في بيت زوجها ومسئولة عن رعيتها، والخادم راع في مال سيده ومسئول عن رعيته، وكلكم راع ومسئول عن رعيته.)رواه البخاری
هه‌مووتان شوانن و هه‌موشتان به‌رپرسن له‌وه‌ی له ژێرده‌ستانه، ده‌سه‌لاتدار به‌رپه‌رسه له خه‌ڵكه‌كه‌ی ، وه‌پیاو به‌پرسه له‌سه‌ر مال و مناڵه‌كه‌ی ، وه ژن به‌رپه‌رسه له‌سه‌ر ماڵی مێرده‌كه‌ی و مناڵه‌كانی..
بۆیه له‌م رۆژگاره خه‌راپترین شت كه به‌لاوبۆته‌وه‌وه و كاریگه‌ری زۆری هه‌یه له‌سه‌ر دین و ره‌وشت ئامێری ته‌له‌فزیۆنه له‌ماڵه‌كان ، كه‌وه‌لاهی كه‌ناڵێكی چاكی تیانیه ، كه ئیسلامی راسته‌قینه به‌لاوبكاته‌وه ، ته‌نها بی دینی گالته كردن به ئیسلام و بێ ره‌وشتی به‌لاو ئه‌كاته‌وه به‌جۆره‌ها رێگا و فێل وه هه‌ر ته‌له‌فیزیۆنه ئه‌و خه‌ڵكه‌ی به‌ره‌و كوفر بردوه كه توشی نه‌خۆشی نه‌ته‌وه‌و خاك په‌رستی و حیزب په‌رستی كردوه كه به‌هۆی ئه‌و كه‌نالانه‌وه‌یه خه‌ڵك ئیسلامی راسته‌قینه‌ی له پێش چاو ناشرین كراوه هه‌ر به‌هۆی ئه‌و ته‌له‌فیزیۆنه‌یه كه هه‌ر له منالیه‌وه خۆشه‌ویستی یه‌هوود و نه‌صاری ئه‌كرێته دڵی مناله‌كانمانه‌وه ئه‌ویش به ئالوده كردنی به یاری تۆپێن و وه‌رزش پاشان مۆسیقا و گۆرانی و فلیمه دۆبلاژه‌كان ،
ئه‌مرۆكه ته‌له‌فیزیۆن بۆته شه‌یتانێك بۆته بــتێـــك و له زۆربه‌ی ماڵه‌كان بوونی هه‌یه ئه‌پرسترێ ، به‌وه‌ی هه‌رچی ته‌له‌فیزیۆن بیڵێ راسته و هه‌رچی ته‌له‌فیزیۆن به خراپی بزانێ خراپه ئه‌مه بۆته واقیع و بیروباوه‌ری زۆربه‌ی خه‌ڵكی
ئه‌مرۆكه خه‌ڵك ئه‌وه‌نه‌ی به‌دیار به‌رنامه‌و هه‌وال ته‌له‌فیزیۆنه‌وه دائه‌نیشێ كه كافره‌كان جارانیش ئه‌وه‌نه به‌دیار بته‌كانیانه‌وه دانانیشتن
كام ماڵ هه‌یه باس باسی سیاسه‌تی سیکولاریستی نه‌بێ
كام سیاسه‌ت ؟سیاسه‌تی پشتگیری ولایه‌نگری و پیاهه‌ڵدانی كوفری سیکولار
كام ماڵ هه‌یه شه‌وێك به‌بێ بینینی هه‌واڵه‌كانی سیکولاره کان و مونافیقان بخه‌وێ
كه هه‌مووی درۆ و چه‌واشه‌كاریه به‌تایبه‌ت كه‌ناله كوردیه‌كان
بۆیه پێتان ئه‌ڵێم له خوا بترسن له خوا بترسن تاكه‌ی به‌هۆش خۆتان نایه‌ن بیر ئه‌وكاته بكه‌نه‌وه كه ئه‌مرن و رۆحتان ئه‌كێشن كه هه‌موو ته‌مه‌نتان له خزمه‌تی ته‌له‌فیزیۆن و بیروباوه‌ری ئه‌و كافره سیکولارانه و دین فرۆشه کانه سه‌رف كرد، له‌رۆژی قیامه‌ت چۆن وه‌لامی خوا ئه‌ده‌نه‌وه،
ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوكن ئه‌وانه‌ی بران ئه‌ی ئه‌وانه‌ی ده‌سه‌لاتیان هه‌یه له‌ماڵه‌وه به‌تایبه‌ت مه‌ردی خوابن ته‌له‌فیزۆنه‌كان یان کاناڵه سیکولاره کان و دین فرۆشه کان مه‌هێلن له‌ماله‌كانتان له پێناو خوا له پێناو پاراستنی دینه‌كانتان ئه‌گه‌ر دینتان ماوه ؟!!!!!!!