جه‌ژنی كریسمس و بابنوئێل و… چین؟
پرسیار (۱) جه‌ژنی كریسمس چی یه ؟
جه‌ژنی كریسمس(سه‌ری ساڵ) ئه‌وه‌یه كه نه‌صرانیه‌كان وا گومان ئه‌به‌ن له‌و رۆژه‌دا عیسا له‌دایك بوه .
پرسیاری(۲)ئه‌ی بابنوئێل چی یه ؟
بابانوئێل خوای باوكه لای نه‌صرانیه‌كان له رۆژی له‌دایك بوونی عیسا دیاری ئه‌به‌خشێته‌وه به خه‌ڵكی به‌بۆنه‌ی له‌دایك بوونی كوره‌كه‌یه‌وه ، چونكه نه‌صرانیه‌كان بروایان به‌سێ خوا هه‌یه بابا نوئیل به خوای باوك و عیسا به خوای كور و مه‌ریه‌م به‌خوای دایك په‌نا به خوا له‌و كوفره.
پرسیاری (۳) ئه‌ی بۆچی ئاهه‌نگ ده‌گیڕن ؟
به‌وبۆنه‌یه‌وه ئاهه‌نگ ئه‌گێڕن كه عیسای كوری خوا (بابانوئیل ) له‌دایك بوه. به‌نا به‌خوای ته‌عالی .
پرسیاری (۴) ئه‌ی حوكمی ئه‌وكه‌سانه چیه به‌ژداری ئه‌و ئاهه‌نگه ئه‌كات یاخود پیرۆزباییان لێ ئه‌كات ؟
گومانی تیا نیه له‌چه‌ند رۆژی داهاتوودا زۆربه‌ی خه‌لكی كوردستان به‌لێشاو به‌ژداری ئه‌و ئاهه‌نگه ئه‌كه‌نه‌وه و دوباره خۆیان كافر ئه‌كه‌نه‌وه ، ره‌نگه بپرسی بۆچی كافر ئه‌بن ، كافر ئه‌بن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێغەمبەر (صلى الله علية وسلم) دەفەرمووێت (من تشبه بقوم فهو منهم) واتە: هەركەسیك لاسایی قەومێك بكاتەوەو خۆی بەوان بچوێنێت ئەوە لەوان دەبێت. تۆ ئه‌چیته ئاهه‌نگیك كه واتای له دایك بوونی كوڕی خوایه تۆ ئاهه‌نگ بگێری له‌گه‌ل ئه‌وكه‌سانه هه‌مان حوكمت هه‌یه هه‌رچه‌نده به‌دڵ وا نه‌ڵێیت به‌كرده‌وه وا ئه‌لێیت بویته به‌شێك له‌وان بته‌وێ یان نه‌ته‌وێ ، پاشان پیرۆزبایی كردن لێیان له‌وه ترسناكتر ، چونكه تۆ پیرۆزبایی چی‌یان لێ ئه‌كه‌ی ؟ پیرۆزبایی ئه‌وه‌یان لێ ئه‌كه‌ی كه له‌و رۆژه عیسای كوری خوا كه لای ئه‌وان وایه له‌دایك بوه چونكه ئه‌وان ئه‌و رۆژه به‌وه ئه‌زانن ، هیچ گومانێك له كافربوونی تۆ نه‌ماوه و نامێنێ وه گومان له‌كافربوونی ئه‌وكه‌سه‌ش نامێنێ كه گومانی هه‌یه له‌كافربوونی تۆ .
پرسیاری (۵) ئه‌ی حوكمی ئه‌وكه‌سانه چی یه جلی بابا نوئیل یان وینه‌كه‌ی له‌مال دائه‌نه‌ن یان بۆ مناله‌كانیان ئه‌كڕن ؟
ئه‌وكه‌سانه‌ی ئه‌و كاره ئه‌كه‌ن كافربوون له دوو ڕوه‌وه یه‌كه‌م له‌و روه‌ی خوای ته‌عالایان چواندوه به ئینسان مه‌خلوقات رووی دووه‌م كافربوونه به‌وه‌ی بابا نوئیل واته خوای باوك به‌و كاره‌یان واته خوای ته‌عالایان كردۆته باوك و كوری بوه و هاوسه‌ری هه‌یه په‌نا به‌خوا و پاك و بێگه‌ردی بۆ الله تعالی له‌و بێ ریزیه له‌و شیرك و كوفره بۆیه پێویسته نه‌هیلن مناله‌كانتان جلی وا بكرن و هه‌یانبێت بترسێنرین وه هه‌ر ماڵێ شتی وای تیابێ كافرن.
پرسیاری (٦)ئەی ئەو بەناو بابانوئیلە بۆچی سوورە ؟
ئەو بابانوئیلە کە دروستیان کردوە بۆیە سورە واتە عیسایان لەخاچ داوە ، ئەوە خوینی عیسا پیغەمبەرە ، ئەوەش دژی ئایەتی خوای تەعالایە کە ئەفەرمێ ( وماقتلوە وما صلبوە ولکن شبە له‌م ….) واتە خۆ نەکوژراوە و لەخاچ نەدراوە بەلکو هاوینەکەی ئەوە کوژراوە ئەو بەرزکراوەتەوە بۆ ئاسمان …کەواتە هەرکەسیک ئەو جلە بکاتە بەری یان لەمالەوە داینات ئەوە قورئانی بەدڕۆ خستۆتەوە پەنا بەخوا.