چی حاڵی ئێمه‌ی گه‌یانده ئه‌مرۆژه كه له‌وپه‌ری زه‌لیلی و ریسوایی داین و دوژمن له هه‌موو لایه‌كه‌وه یه‌قه‌ی گرتوین ؟
پرسیار كرا له یه‌كیك له ئه‌هلی عیلم ، چی حاڵی ئێمه‌ی گه‌یانده ئه‌مرۆژه كه له‌وپه‌ری زه‌لیلی و ریسوایی داین و دوژمن له هه‌موو لایه‌كه‌وه یه‌قه‌ی گرتوین ؟
ئه‌ویش له وه‌ڵامدا فه‌رمووی : كاتێك ئه‌م هه‌شت شته مان پێش ئه‌م سێ شته خست وامان به‌سه‌رهات .
پرسیاریان لێ كرد ئه‌و هه‌شته شته چین و ئه‌و سێ شته چین ؟
له‌وه‌ڵامدا فه‌رمووی : له‌ناو ئه‌م ئایه‌ته‌ی خوای گه‌وره دایه كه فه‌رموویه‌تی :
( قُلْ إِنْ كَانَ (۱)آَبَاؤُكُمْ (۲) وَأَبْنَاؤُكُمْ (۳) وَإِخْوَانُكُمْ (۴) وَأَزْوَاجُكُمْ (۵)وَعَشِيرَتُكُمْ(۶) وَأَمْوَالٌ اقْتَرَفْتُمُوهَا (۷) وَتِجَارَةٌ تَخْشَوْنَ كَسَادَهَا (۸) وَمَسَاكِنُ تَرْضَوْنَهَا أَحَبَّ إِلَيْكُمْ مِنَ (۱) اللَّهِ (۲) وَرَسُولِهِ (۳) وَجِهَادٍ فِي سَبِيلِهِ فَتَرَبَّصُوا حَتَّى يَأْتِيَ اللَّهُ بِأَمْرِهِ وَاللَّهُ لَا يَهْدِي الْقَوْمَ الْفَاسِقِينَ )
پێیان بڵێ ئه‌گه‌ر ۱ باوك و دایكتان يا ۲مندالهكانتان يا ۳ برا و خوشكه‌كانتان ۴ هاوسه‌ره‌كانتان یا ۵ عه‌شیره‌ت و نه‌ته‌وه‌كه‌تان یان ۶ ئه‌و ماڵ و سامانه‌ی به‌ده‌ستتان هێناوه ۷ یان ئه‌و تیجاره‌ت و بازرگانهیهی ترستان لێی هه‌یه له‌ده‌ستی بده‌ن ۸ یان ئه‌و خاك و شوێنه‌ی دڵتان پێی خۆشه ، خۆشه‌ویستتر بێ له ۱ خوا و له ۲ پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی و ۳ له جیهاد كردنی له پێناوی ، ئه‌وه چاوه‌ڕێ بكه‌ن تا كو هه‌ره‌شه‌یی خوایی ئه‌گات پێتان خوای گه‌وره‌ش هیدایه‌تی گه‌لانی ده‌رچوو له فه‌رمانه‌كانی نادات.
ئیمامی قورطبي له ته‌فسیره‌كه‌یدا ده‌رباره‌ی ئه‌م ئایه‌ته ئه‌فه‌رمێت :
لما أمر رسول الله صلى الله عليه وسلم بالهجرة من مكة إلى المدينة جعل الرجل يقول لأبيه والأب لابنه والأخ لأخيه والرجل لزوجته : إنا قد أمرنا بالهجرة ، فمنهم من تسارع لذلك ، ومنهم من أبى أن يهاجر ، فيقول : والله لئن لم تخرجوا إلى دار الهجرة لا أنفعكم ولا أنفق عليكم شيئا أبدا . ومنهم من تتعلق به امرأته وولده ويقولون له : أنشدك بالله ألا تخرج فنضيع بعدك ، فمنهم من يرق فيدع الهجرة ويقيم معهم ، فنزلت يا أيها الذين آمنوا لا تتخذوا آباءكم وإخوانكم أولياء إن استحبوا الكفر على الإيمان . يقول : إن اختاروا الإقامة على الكفر بمكة على الإيمان بالله والهجرة إلى المدينة .
ومن يتولهم منكم بعد نزول الآية فأولئك هم الظالمون ثم نزل في الذين تخلفوا ولم يهاجروا : قل إن كان آباؤكم وأبناؤكم وإخوانكم وأزواجكم .
وفي الحديث الصحيح إن الشيطان قعد لابن آدم ثلاث مقاعد ؛ قعد له في طريق الإسلام فقال لم تذر دينك ودين آبائك فخالفه وأسلم ، وقعد له في طريق الهجرة فقال له أتذر مالك وأهلك فخالفه وهاجر ، ثم قعد في طريق الجهاد فقال له تجاهد فتقتل فينكح أهلك ويقسم مالك فخالفه وجاهد ، فحق على الله أن يدخله الجنة . وأخرجه النسائي من حديث سبرة بن أبي فاكه قال : سمعت رسول الله صلى الله عليه وسلم يقول : إن الشيطان . . . فذكره . قال البخاري : ” ابن الفاكه ” ولم يذكر فيها اختلافا . وقال ابن أبي عدي : يقال ابن الفاكه وابن أبي الفاكه . انتهى .
واته : كاتێ پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رمانی كرد به هیجره‌ت كردن له مه‌ككه‌وه بۆ مه‌دینه ، پیاوی وا هه‌بوو به باوكی خۆی ئه‌وت یان باوك به كوری خۆی ئه‌وت یان برا به‌برای ئه‌وت یان پیاو به خێزانه‌كه‌ی ئه‌وت : ئێمه فه‌رمانی هیجرهتكردنمان پێكراوه ، جا هه‌بوو زۆر به زوویی فه‌رمانه‌كه‌ی جێ به‌جێ ئه‌كرد ، هه‌شبوو ئاماده نه‌بوو هیجره‌ت بكات ، موسلمانی وا هه‌بوو به كه‌س و كار و خێزانه‌كه‌ی ئه‌وت ئه‌وه من هیجره‌ت ئه‌كه‌م وه‌لاهی ئه‌گه‌ر نه‌یه‌ن له‌گه‌لما ئه‌وه ئیتر چاوه‌رێی هیچ سوودێك مه‌بن له‌منه‌وه وه چاوه‌رێ مه‌كه‌ن هیچ ئه‌رك و مهسرهفێكتان بكێشم ، وه كه‌سی واش هه‌بوو ژن و منداڵه‌كه‌ی خۆی پێوه ئهنوسان ئه‌پاڕانه‌وه لێی بۆخاتری خوا به‌جێمان مه‌هێله دوای خۆت سه‌رگه‌ردان بین، بۆیه كه‌سی وا هه‌بوو دلی نه‌رم ئه‌بوو بۆیان وازی له هیجره‌ت ئه‌هێنا و ئه‌مایه‌وه له‌گه‌لیان ، خوای گه‌وره‌ش ئایه‌تێ تری له حه‌قیان دابه‌زان فه‌رمووی ( يا أيها الذين آمنوا لا تتخذوا آباءكم وإخوانكم أولياء إن استحبوا الكفر على الإيمان ) ئه‌ی ئه‌وانه‌ی ئیمانتان هێناوه باوك و دایك و برا و كهسهكانتان مه‌گرن به دۆست و خۆشه‌ویست كاتێك كوفریان هه‌ڵبژاردبێ له‌سه‌ر ئیمان هێنان . واته كاتێك مانه‌وه‌یان له مه‌ككه له‌سه‌ر كوفر هه‌ڵبژارد
به‌سه‌ر ئیمان هێنان و هیجره‌ت كردن بۆ مه‌دینه .
پاشان الله تعالی له كۆتایی ئایه‌ته‌كه فه‌رموی ( جا هه‌ركه‌سێك له‌ئێوه دۆستایه‌تی پشتگیری له‌وان بكات ئه‌وه له سته‌مكارانه واته وه‌ك ئه‌وانه و كافره ) دوای ئه‌وه ئه‌م ئایه‌ته دابه‌زی (قل إن كان آباؤكم وأبناؤكم وإخوانكم وأزواجكم )……
له فه‌رمووده‌ی صه‌حیح دا هاتوه : شه‌یطان له سێ شوێن بۆ نه‌وه‌كانی ئاده‌م دائه‌نیشێ : دائه‌نیشێ له رێگای موسڵمان بوونی ، پێی ئه‌لێ ئه‌وه واز له دینه‌كه‌ت و دینی باب و باپیرانت دێنی ، ئه‌ویش سه‌رپێچی ئه‌كات و موسڵمان ئه‌بیت ، پاشان له رێگای هیجره‌ت كردن بۆی دائه‌نیشێ و پێی ده‌لێ ئه‌وه ماڵ و سامان و ژن و منالهكانت جێ ئه‌هێلێ ، ئه‌ویش سه‌رپێچی ئه‌كات و هیجره‌ت ئه‌كات ، پاشان له رێگای جیهاد كردن بۆی دائه‌نیشێ پێی ده‌ڵێ ، ئه‌وه ئه‌چیت بۆ جیهاد تا بكوژرێیت و ژنه‌كه‌ت ماره بكرێته‌وه و ماله‌كه‌ت دابه‌ش بكرێ ، ئه‌ویش سه‌رپێچی ئه‌كات گوێی پێ نادا‌و جیهاد ئه‌كات ، پێغه‌مبه‌ریش فه‌رمووی صل الله علیه وسلم ئائه‌م كه‌سه كه حاڵی وا بێ خوا حه‌قی كردوه له‌سه‌ر خۆی كه بیكاته به‌هه‌شته‌وه . واته به‌هه‌شتی له‌سه‌ر واجب بوه. الله اكبر خوایه بهنسیبمانی بكه‌ی له بێ به‌شان نه‌بین برحمتك یا أرحم الراحمین.
« إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَذِكْرَىٰ لِمَن كَانَ لَهُ قَلْبٌ أَوْ أَلْقَى السَّمْعَ وَهُوَ شَهِيدٌ »