پرسیار/حوکمی نوێژ نەکەر چیە ؟ ئایا نوێژ نەکەر کافرێکی موشریکە؟

پرسیار/حوکمی نوێژ نەکەر چیە ؟ ئایا نوێژ نەکەر کافرێکی موشریکە؟

بسم اللە الرحمن الرحیم ، وصلاة وسلام علی رسول الله ، اما بعد

بەڵێ کەسی نوێژ نەکەر یان کەسێکـــ بەئەنقەسـت لەبەر تەمبەڵی نەیکا کافرە!

بەپێی ئەم بەڵگانە

پێغەمبەری خوا علیه صلاة وسلام ئەفەرموێ:العَهْدُ الَّذي بيننا وبينهم الصَّلاةُ ، فمَن تركَها فَقد كَفرَ[۱] . واتە: پەیمانی نێوان مرۆڤــ و اللە تعالی نوێژە، ئەوەی نوێژ تەرکــ بکا کافر بەڕاستی کافرە.

ئیجماعی سەحابەکانـی لەسەرە کــە هیچ خیلاف نیە کە نوێژ نەکەر کافرە! بەپێی ئەم بەڵگەیە کە عبداللە ی کوری موقەیلی اللە لێی ڕازی بێ کە ئەفەرمووێ ‌: «كان أصحابُ محمَّدٍ صلَّى اللهُ علَيهِ وسلَّمَ لا يرونَ شيئًا من الأعمالِ تركُه كفرٌ ، غيرَ الصَّلاةِ‌ » [۲]

ئەمەش بەڵگەیە لەسەر ئەوەی هەرکاتێکــ سەحابەکانی پێغەمبەری خوا علیه صلاة وسلام نوێژ نەکەریان بینیبایە (تارك الصلاة) ڕاستەوخۆ ئەو کەسەیان کافر ئەکرد ، بەڵام ئەگەر زەکات نەدەریان بینیبایە یان کەسێک ڕۆژووی نەئەگرت ئەوکەسەیان کافر نەئەکرد..!

هەندێکـ کەس ئایەتێکـ ئەکەنە بەڵگە ئەمانە ڕەت ئەکەنەوە ئەم ئایەتە ئەکەن بە دەلیل کە لەسورەتی النساء آية ۴۸ خوای گەورە ئەفەرمووێ (إِنَّ ٱللَّهَ لَا يَغْفِرُ أَن يُشْرَكَ بِهِۦ وَيَغْفِرُ مَا دُونَ ذَٰلِكَ لِمَن يَشَآءُ ) واتە : خوای گەورە لەکەسێکـ خۆش نابێ کە شرکی کردووە بەڵام لەوانەی تر خۆشەبێ (ئەگەر تۆبەش نەکەی)

ئێمەش ئەو ئایەتە ڕەتناکەینەوە تەواوە ڕاستیشە بەڵام با پسیارێ بکەین ئایا نوێژ نەکردن شرکە؟ بەڵێ شیرکە نوێژ نەکردن چونکە خوای گەورە ئەفەرمووێ لەسوورەتی الروم آية ۳۱ : (وَأَقِيمُوا۟ ٱلصَّلَوٰةَ وَلَا تَكُونُوا۟ مِنَ ٱلْمُشْرِكِينَ) واتە :نوێژ بکەن یەکێکـ مەبن لە موشریکەکان (واتە نوێژ نەکەی مووشریکی !)

هەروەها حەدیسێکی تر هەیە کە جابری کوری عبداللە بۆمان ئەگێرێتەوە ئەفەرمووێ گوێم لە پێغەمبەری خوا بوو علیه صلاة وسلام فەرمووی : بينَ الرجلِ وبينَ الشركِ والكفرِ تركُ الصلاةِ » [۳] واتە: لەبەینی پیاوێک و شیرک و کفرا نوێژ نەکردنە (واتە نوێژ نەکردن تارك الصلاة کوفر و شیرکە!)

هەروەها پێغەمبەری خوا علیه صلاة وسلام ئەفەرمووێ: مَنْ تَرَكَ صَلَاةَ الْعَصْرِ ، فَقَدْ حَبِطَ عَمَلُه.[۴]واتە: هەرکەسێ نوێژی عەسر نەکات ، کردەوەکانی بەتاڵ بۆتەوە.!

بەپێی ئەم حەدیسە و ئەگەر وردبینەوە خوای گەورە لە قورئانا ئیسباتی کردوە کە تەنها مووشریک و کافر کردەوەکانیان بەتاڵ دەبێتەوە، هەندێ عولەمەیان فەرموویانە ئەوەی نوێژی عەسر نەکات لەبەر تەمبەڵی و بەئەنقەست کافرە هەندێکی تریش دەفەرموون تەنها کردەوەی ئەو ڕۆژەی بەتاڵ ئەبێتەوە ..

حوکمی نوێژ نەکردن لەلای چوار مەزهەبەکە :

  • لەمەزهەبی ابو حنیفە حوکمی نوێژ نەکەر ئەوەیە حەپس بکرێت و لێ بدرێت بە قامچی هەتا نوێژ ئەکات.
  • لەمەزهەبی ئیمامی مالک و ئیمامی شافعی حوکمی نوێژ نەکەر ئەوەیە پێویستە بە نوێژ نەکەر بوترێ نوێژ بکە هەتا سێ ڕۆژ مەجالی ئەدرێتێ ئەگەر نەیکرد پێویستە لەلایەن حاکمەوە حوکمی کوشتن بەسەر نوێژ نەکەر بسەپێنرێ کوشتن بە شمشێر.
  • لەمەزهەبی ئیمامی احمدی بن حنبل نوێژ نەکەر کافرە حوكمی کوشتنە ئەگەر تۆبە نەکات و نوێژ نەکات ….واللە ٲعلم

کافر ۵ به شه: الذين هادوا والصابئين والنصارى والمجوس والذين أشركوا (حج/۱۷) موشریکه کان ده سته یێک له کافرانن وه جیاوازن له ۴ دسته ی دیکه.


[۱] رواە الترمزي (۲۶۲۱) وابن ماجة ، وٲحمد

[۲] صحيح الترمزي (۲۶۲۲)

[۳] صحیح مسلم ۸۲

[۴] صحيح البخاري (۵۹۴)

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *