
“به‌ڵگه‌نامه‌كانی ویكیلیكس” یاخی بونێکی نوێ بەسەر سوپا نوێیه‌كاندا / بەشی سێیەم:
نوسینی شیکەرەوەی سیاسی: أسد الجهاد ٢
ئه‌م جه‌نگه جه‌نگ نییه له دژی “تیرۆر” به‌ڵكو جه‌نگه له‌دژی “ڕاستی” به هه‌موو ماناكانییه‌وه.. “جین كیر كباتریك” باڵیۆزی وڵاته یه‌كگرتووه‌كان له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له هه‌شتاكاندا، زیاده‌ڕه‌وی نه‌كرد كاتێك ووتی: “ڕاگه‌یاندن زۆر به ساده‌یی، بریتییه له گرنگترین (عنصر)ی سیاسه‌تی ده‌ره‌كی ئه‌مریكا” وه به هه‌مان شێوه مێژوونووس وڕاگری زانكۆی كۆڵۆمبیا “ئالان بێرنكلی” ووتی: دیارده‌ی ماڵیكردنی ڕاگه‌یاندنی ئه‌مریكی دیارده‌یه‌كی كاتی نییه به‌ڵكو دیارده‌یه‌كی سروشتییه، وه وای بۆچوو – له كۆنفڕانسه‌كه‌ی كه له شاری جێنه‌وا له كۆتایی ساڵی ۲۰۰۳ به‌سترا- كه ڕاگه‌یاندنی ئه‌مریكی هه‌رگیز ناتوانێت به‌ئاگا بێته‌وه. وه‌هه‌روه‌ها “ئیان ماسترز” له “ڵوس ئه‌نجلێس تایمز”دا ده‌ڵێت: “ئه‌گه‌ر ڕاگه‌یاندن بریتیبێت له ئۆكسجینی دیموكراسی، ئه‌وه مانای وایه كه یه‌كێك گازی له دژی وڵاته یه‌كگرتووه‌كان به‌كاهێناوه”!
ئیداره ئه‌مریكییه‌كان ئاواز داده‌نێن، وه هۆكاره‌كانی ڕاگه‌یاندنی _ناوخۆ وجیهانی_ له‌سه‌ری هه‌ڵده‌په‌ڕن.. به‌ڵام ئه‌م بارودۆخه شه‌رمه‌زارییه مه‌حاڵه به‌رده‌وام بێت له‌گه‌ڵ شكسته‌كانی ئه‌مریكا وهاوپه‌یمانێتییه دامه‌زراوه‌كه‌ی له‌سه‌ر زوڵم وسته‌م، وه‌شاره‌زاكان وای بۆ چوونه ئه‌و بارودۆخه بگۆڕێت كه ڕاگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆی تێكه‌وتووه، خه‌باتكار ومێژوونووسی ڕۆژنامه‌وان “ئێدوارد گالینۆ” له ساڵی ۲۰۰۱ دا ووتی: “ده‌كرێت جیهان بگۆڕێت. له‌سه‌رمان فه‌ڕز نه‌كراوه ئه‌مه قه‌بوڵ بكه‌ین، هه‌تا ئه‌گه‌ر ڕژێمێكی هه‌تاهه‌تایی(أبدی)ش هه‌بێت، به‌ڵام من وانازانم كه ئه‌م ڕژێمه هه‌تاهه‌تاێی بێت”. وه‌هه‌روه‌ها “ڕۆبێرت فیسك” له ئه‌یلول/سێپتێمبه‌ری ۲۰۰۵ دا ڕۆژنامه‌وانی جیهانی – كه ڕۆژئاوا سه‌ركردایه‌تی ده‌كات وشانازی به سه‌ربه‌خۆیییه‌كه‌ی ده‌كات- به‌م جۆره وه‌سفكرد:”به‌ڕاستی ته‌نها ڕۆژنامه‌وانی زیندانه‌كانه، یان رۆژنامه‌وانی هۆتێله‌كان، ودرۆكانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه وپێنتاگۆن وكۆشكی سپی وحكوومه‌تی به‌ریتانی ووه‌زاره‌تی به‌رگری له له‌نده‌ن وغه‌یری ئه‌ویش، وه‌ئه‌م ڕۆژنامه‌وانییه هۆی به‌رده‌وامی جه‌نگه‌كانه.” پاشان ئه‌م ڕۆژنامه‌وانه له شیكردنه‌وه‌كه‌یدا به‌رده‌وامبوو ووتی:”وه له‌یه‌كێك له قۆناغه‌كاندا ته‌قینه‌وه‌یه‌ك ڕووده‌دات له‌و جۆره ته‌قینه‌وانه‌ی كه ناتوانرێت ته‌فسیر بكرێن له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتداره‌كانه‌وه. نازانم چی ڕووده‌دات، به‌ڵام حه‌تمه‌ن ڕووده‌دات”، وه‌ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه ڕوویدا – وله‌و جۆره‌ش بوو كه ناتوانرێت ته‌فسیر بكرێت له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتداره‌كانه‌وه- له ڕێی دزه‌پێكردنی به‌ڵگه‌نامه‌كانی ویكیلیكس له‌لایه‌ن سوپا وفه‌رمانگه ڕه‌سمییه ئه‌مریكییه‌كان، وه به‌كاره‌كه‌یان هه‌موو هۆكاره جیهانییه‌كانی ڕاگه‌یاندنیان ناچار كرد ئه‌و راستییانه بگوازنه‌وه كه هێناویانه.
چیتر “ئامی جۆدمان” هاوڕێی “دیموكراسی ئێستا!” ئازار ناچێژێت دوای ئه‌وه‌ی خه‌ریكبوو ده‌نگی بنوسێت وحبری پێنووسه‌كه‌ی وشك بێت كه هه‌وڵی ده‌دا بیسه‌لمێنێت ڕاگه‌یاندنی ئه‌مریكی به‌سیاسه‌تكراوه وگه‌نده‌ڵی ڕۆژنامه‌وانه‌كان وبه‌ناوبانگترین وێستگه هه‌واڵییه‌كان ئاشكرابكات. چونكه به نه‌مانی ڕاگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆ، ڕاسته‌قینه ونده‌بێت، سته‌مكاران به‌هێز ده‌بن، وه‌یاری به عه‌قڵه‌كان ده‌كرێت، وه مافه‌كان له‌ناوده‌چن، وه من وا گومان ده‌كه‌م ئه‌مڕۆ “جۆدمان” له خۆشییا ده‌گه‌شێته‌وه دوای ئه‌وه‌ی به هه‌موو زمانه‌كانی جیهان وبه‌جیاوازی بۆچوونه‌كانیانه‌وه ڕاستی لێكۆڵینه‌وه‌كانی ده‌ركه‌وت..
هه‌ندێك لایه‌ن له فه‌رمانگه ئه‌مریكییه‌كان هه‌وڵده‌ده‌ن سوود له‌و شتانه وه‌ربگرن كه ده‌كرێت سوودیان لێوه‌ربگیرێت له‌م ڕووداوه له ماویه‌كی كورتدا، هه‌روه‌كو چۆن “تاوانه‌كانی ئه‌بو غرێب”یان به‌كارهێنا بۆ به‌ده‌ستهێنانی چه‌ند سوودێك له كاتی خۆیدا، هه‌روه‌كو چۆن به‌م دواییانه كردیان له‌گه‌ڵ ئه‌و هات وهاواره‌ی كه ناسرا به پرسی سووتاندنی قوڕئانی پیرۆز له‌پێناو لابردنی چاوی خه‌ڵك له لێكۆڵینه‌وه‌كانی تایبه‌ت به دۆرانه‌كانیان له جه‌نگی “دژه تیرۆر” وده‌رئه‌نجامه‌كانی، كه ساڵانه پرسیاركردن ولێپێچینه‌وه زیاد ده‌بن له مێژووی هاوكات له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌كانی ئه‌یلول/سێپتێمبه‌ر له هه‌موو ساڵێكدا. وه له‌وانه‌یه فه‌رمانگه ئه‌مریكییه‌كان هه‌ڵبستن – دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی فه‌زیحه وبه‌ڵگه‌نامه‌كان- به دزه‌پێكردنی هه‌ندێك به‌ڵگه‌نامه‌ی ساخته بۆ سایتی ویكیلیكس له ڕێی بڵاوكه‌ره‌كانییه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ندێك له سیاسه‌ته‌كانی تێپه‌ڕ بكات به شێوه‌یه‌كی نهێنی، وه‌جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران وسه‌رۆكی حزبی لیبڕالی دیموكراسی ڕووسی “ڤلادیمێر جێڕنۆفیسكی” هه‌ندێك له ئامانجه‌كانی به‌م شێوه‌یه كورتكرده‌وه له وته‌كه‌یدا: “بێ گومان ئاشكراكردنی ئه‌م جۆره به‌ڵگه‌نامانه بۆ ڕای گشتی جیهانی ته‌نها پڕوپاگه‌نده‌یه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی ئیداره‌ی ئه‌مریكی زیانه‌كانی وسیاسه‌ته شكستخواردووه‌كانی له ئه‌فغانستان بشارێته‌وه… هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی كه ئه‌مه ده‌سه‌لمێنێت شكستهێنانی حزبی ئۆبامایه له به‌ده‌ستهێنانی زۆرینه‌ی كۆنگرێس وبه‌رده‌وامی ناكۆكییه‌كانیان، سه‌ره‌ڕای كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌ك له چین وكۆریای باشوور، وه هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه ۸۰%ی ئه‌و زانیارییانه‌ی سایتی ویكیلیكس بڵاویكردۆته‌وه ڕاست ودروستن، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌دوور نازانرێت كه واشنتۆن هه‌ندێك زانیاری هه‌ڵه‌ی بۆزیاد بكات.
وه له‌م شوێنه‌دا، گرنگ نییه به‌لامه‌وه ئیداره‌ی ئه‌مریكی به ساخته‌كردنی چی هه‌ڵده‌ستێت وتێیده‌په‌ڕێنێت له ڕێی سایته‌كه، وه‌هه‌روه‌ها لێكۆڵینه‌وه‌ش له ژماره‌ی ئه‌و یاخیبووانه‌ی كه هه‌ڵساون به ده‌رهێنانی ئه‌م به‌ڵگه‌نامانه یان پۆسته‌كانیان گرنگ نییه به‌لامه‌وه _ وه بێ گومكان ئه‌وانه یه‌كجار زۆرن وڕێكیشخراون، وه ئیداره‌ی ئه‌مریكی ڕێگه نادات به ئاشكراكردنی ڕاستییه‌كانیان – وه ئه‌وانه‌ش كه ڕاستییه‌كانیان ئاشكرا ناكرێت ته‌نها له ڕێی چه‌ند به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی تری ویكیلیكس كه بۆیان ته‌رخانكراوه! وه بیركردنه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی ئه‌م دزه پێكردنه‌یان ئه‌نجامداوه گرنگ نییه به‌لامه‌وه _وه بێ گومان ئه‌مانه خه‌لفیه وبۆچوون ودوشمنایه‌تی خۆیان هه‌یه وده‌یانه‌وێت (تصفیة)ی هه‌ندێك له (حسابات)ه‌كانیان بكه‌ن بۆیه ئه‌و شتانه‌ی ده‌یانه‌وێت بڵاویبكه‌نه‌وه وئه‌وانه‌ش كه نایانه‌وێت بڵاویبكه‌نه‌وه به وردی هه‌ڵیده‌بژێرن، هه‌روه‌كو زۆر له‌و شتانه‌ی كه په‌یوه‌ندی به ئیسڕائیل وشكست ودۆڕانه‌كانیان له جه‌نگی “دژه تیرۆر” هه‌یه شارده‌وه_، له كاته‌كانی ناخۆشی وشكستدا هه‌موو حزبێك یان لایه‌نێكی ده‌سه‌ڵاتدار له هه‌موو شتێك ده‌گه‌ڕێت كه بتوانێت خۆی پێ به‌هێز بكات له به‌رامبه‌ر ڕكابه‌ره‌كه‌یدا له ماوه‌یه‌كی كورت هه‌تاوه‌كو ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر (حساب)ی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی یان ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییش بێت، وه به‌لامه‌وه گرنگ نییه ئیداره‌ی ئه‌مریكی له‌ماوه‌یه‌كی كورتدا چ سوودێك به‌ده‌ستده‌هێنێت، خوا ده‌یكرد ده‌چووه دۆزه‌خ، به‌ڵام ئه‌و شته‌ی كه پێم گرنگه كاریگه‌ری ئه‌م یاخیبوونه‌یه له ماوه‌یه‌كی “مامناوه‌ند” وله ماوه‌یه‌كی “درێژ”دا له‌سه‌ر وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا وده‌سه‌ڵات وده‌ستگرتنی به‌سه‌ر جیهاندا، چونكه ئه‌م كاریگه‌ربوونه په‌یوه‌ندییه‌كی ڕاسته‌وخۆی هه‌یه به‌وه‌ی كه موجاهیده‌كان پلانی بۆ داده‌ڕێژن، وه‌ئه‌مه‌ش شوێنی به‌ستنه‌وه‌ی ئه‌سپه .