“به‌ڵگه‌نامه‌كانی ویكیلیكس” یاخی بونێکی نوێ بەسەر سوپا نوێیه‌كاندا / بەشی چوارەم
نوسینی شیکەرەوەی سیاسی: أسد الجهاد ٢
ئه‌و شته‌ی كه زۆرتر كاریگه‌ر ده‌بێت له دزه‌كردنی ئه‌م به‌ڵگه‌نامانه بریتییه له “هێزی نه‌رم یان هێزی مه‌عنه‌وی” “soft power”ی وڵاته یه‌كگرتوه‌كان وه ئه‌م هێزه گرنگتره له “هێزی ڕه‌ق یان دڕ” “hard power” به‌تایبه‌تی له‌م كاته‌دا كه تووشی بێهێزی وخراپی بووه، وه له‌ڕاستیدا ده‌سه‌ڵاتداره‌كان وكۆمپانیا گه‌وره‌كانی ئه‌مریكا “باراك ئۆباما”یان له پۆستی سه‌رۆك دانا بۆ ئه‌وه‌ی كاربكات له‌سه‌ر به‌هێزكردنی “هێزی نه‌رم”ی وڵاته یه‌كگرتووه‌كان، چونكه ئه‌مڕۆ له هه‌موو كاتێك زیاتر پێویستییان پێیه‌تی له‌سایه‌ی به‌رده‌وامی كه‌مبوونه‌وی “هێزی ڕه‌ق” كه خۆی ده‌نوێنێت له هێزی سه‌ربازی وئابووری وهتد، وه جیاوازیش له نێوان ئه‌م دوو هێزه‌دا ئه‌وه‌یه كه “جۆزێف نای” وه‌سفیده‌كات: (هێزی ڕه‌ق ئه‌وه‌یه كه توانات هه‌بێت وا له ئه‌وانیتر بكه‌یت ئه‌و شته ئه‌نجامبده‌ن كه نایانه‌وێت ئه‌نجامیبده‌ن به به‌كارهێنانی هه‌ڕه‌شه وگوڕه‌شه… وه‌هێزی نه‌رم، له‌لایه‌كی تره‌وه، توانا بوونه له‌سه‌ر ده‌ستكه‌وتنی ئه‌نجامه ویستراوه‌كان چونكه خه‌ڵكی ئه‌وه‌یان ده‌وێت كه تۆ ده‌ته‌وێت. وه‌هه‌روه‌ها بریتییه له هه‌بوونی توانا له به‌ده‌ستهێنانی ئامانجه‌كان له ڕێی كێشكردنی خه‌ڵكییه‌وه… وه‌ئه‌مه‌ش خۆی ده‌نوێنێت له باوه‌ڕپێهێنان به خه‌ڵكی له شوێنكه‌وتنی ئه‌و داب ونه‌ریت ودامه‌زراوانه‌ی كه ڕه‌فتاری ویستراو به‌رهه‌مده‌هێنن یان وایان لێبكه‌یت پێی ڕازیبن).
ئه‌مریكا كاری له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرد تا ببێته نموونه‌ی به‌خشنده‌یی بۆ وڵاتانی جیهان وگه‌له‌كانیان، وه‌ئه‌مه‌ش یه‌كێك له گرنگترین بنچینه‌كانی هێزه نه‌رمه‌كه‌یه‌تی، ڕۆژێك له ڕۆژان ئه‌مریكا متمانه‌ی به‌خۆی زۆر به‌رز بوو ئه‌مه‌ش له ده‌ربڕینه‌كه‌ی “مادلین ئۆلبڕایت” به‌دیاركه‌وت كاتێك ده‌رباره‌ی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا وتی: “The indispensable nation” واته “ئه‌و نه‌ته‌وه‌ی كه ناتوانرێت لێی بێ نیاز بن” ! وه له‌ماوه‌ی كه‌متر له بیست ساڵ بارودۆخ گۆڕا بۆ نه‌ته‌وه‌یه‌كی مشه‌خۆر كه له‌سه‌ر ڕه‌نج وكۆششی گهلانیتر ده‌ژیێت وگشت گه‌لانی جیهان ڕقیان لێیده‌بێته‌وه!
تاوانه‌كانی ڕژێمی ئه‌مریكی ده‌بێته هۆی زیادبوونی تواناكانی كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌مریكی _به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت_ وكۆمه‌ڵگه‌كانی وڵاتانی جیهان بۆ بینینی ئه‌و كه‌م وكورتی وعه‌یبانه‌ی كه تووشی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مریكی بووه، وه‌ئه‌و عه‌یبانه‌ش كه به‌م نزیكانه تووشی ده‌بێت، وه‌ئه‌مه‌ش به تێپه‌ڕبوونی كات ده‌بێته هۆی دروستبوونی هۆشیاری گشتی، كه ده‌كرێت له‌شێوه‌ی به‌رنامه‌یه‌كی نوێ بۆ ڕێكخستن وبه‌ڕێوه‌بردنی كۆمه‌ڵگه به‌دیاربكه‌وێت، وبۆ له‌كارخستنی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته شه‌رخوازه،”چه‌ند خراپه ئه‌و پاشایه‌ی كه سووكایه‌تی به یاسا ده‌كات، وه چه‌ند خراپه ئه‌و گه‌له‌ی كه بێ ده‌نگ ده‌بێت له‌سه‌ر سووكایه‌تیكردن به یاسا” هه‌روه‌كو “فۆڵگین” ده‌ڵێت.
وه كاتێك وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ناتوانێت ئه‌و به‌ڵێنانه به‌جێبهێنێت كه به‌ڵێنی له‌سه‌ر دابوو له به‌رامبه‌ر گه‌له‌كه‌ی خۆی وگه‌لانی جیهان، یان كاتێك ناتوانێت ئه‌و شتانه به‌دیبهێنێت كه به‌ڵێنی به‌دیهێنانی دابوو ته‌نها له ڕێی زیاده‌یه‌كی گه‌وره له خه‌رجییه‌كان وڕێگاكانی هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن وكه‌مكردنه‌وه‌ی ئازادییه مه‌ده‌نییه‌كان نه‌بێت، ئا له‌و كاته‌دا ئه‌و پاڵپشتییه گشتییه‌ی كه چێژی لێوه‌رده‌گرت ته‌نها كه‌م نابێته‌وه، به‌ڵكو پاش ماوه‌یه‌كی كه‌م پاڵشتی هاوڵاتی خۆیان بۆ ڕژێمی مه‌ركه‌زی ئه‌مریكی كه‌م ده‌بێته‌وه..
هاوڵاتی ئه‌مریكی هه‌ست به بێهیوایی ده‌كات كاتێك ئه‌و نموونه‌یه‌ی خه‌وی پێوه ده‌دی _ده‌بینێت سته‌مكار وفێڵباز وترسنۆك وئاژاوهچی وبێ ئابڕووه_ وه كاردانه‌وه‌شی زۆر توند ده‌بێت له ماوه‌یه‌كی مامناوه‌ند ودرێژدا..
مێژوو فێرمان ده‌كات كه دروستبوون وله‌ناوچوونی نموونه به‌رزه‌كان وبیروباوه‌ڕه گشتییه‌كان به‌گوێره‌ی هه‌ر نه‌ژادێكی مێژوویی_كه ئێسكه په‌یكه‌ری هه‌ر حهزاڕهتێك پێكده‌هێنێت_ بریتین له خاڵه‌كانی لوتكه له مێژووی ئه‌و نهژادهدا، وه‌له‌و كاته‌ی كه خه‌ڵكی ده‌ستده‌كه‌ن به گفتوگۆ له‌سه‌ر نه‌مان وڕووخانی عه‌قیده‌یه‌كی گه‌وره، ئه‌وا سه‌رده‌می ئه‌و حهزاڕهته ده‌ستیپێكردووه! زۆر گرانه ڕووخاندنی نموونه به‌رزه‌كان وعه‌قیده گشتییه‌كان، وه‌ناتوانرێت بگۆڕدرێن ته‌نها له پاش شۆڕشێكی به‌هێز نه‌بێت، وه‌ته‌نها دوای ئه‌وه‌ی كه زۆربه‌ی هه‌یمه‌نه‌كه‌ی به‌سه‌ر خه‌ڵك وجادووهكهی له‌سه‌ر نه‌فسه‌كان له‌ده‌ستده‌دات. وه له‌هۆكاره‌كانی موجاهیدان له جه‌نگه‌كه‌یان له پێناو سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر ئیمپریالی ئه‌مریكی، ئه‌وه‌بوو ئه‌وپه‌ڕی هه‌وڵه‌كانیان به‌كاربهێنن بۆ ڕووخاندنی ئه‌و جوانكارییانه كه‌وا له ڕژێمی ئه‌مریكی ده‌كات فریوده‌ر بێت، نه‌ك ته‌نها له مه‌ركه‌زه‌كه‌ی، به‌ڵكو له وڵاتانی هاوپه‌یمانی ئه‌مریكا وگشت وڵاتانی تری جیهان، چونكه نه‌مانی ئه‌و جوانكارییانه زه‌مانه‌تێكی دڵنیایه له‌ماوه‌یه‌كی مامناوه‌ند ودرێژدا بۆ له‌ده‌ستدانی ڕژێمی ئه‌مریكی بۆ ئه‌و جوانكارییانه‌ی كه هه‌بوونی خۆی وسه‌ركردایه‌تییه‌كه‌ی پێ جوان ده‌كات، “Samuel Huntington” ده‌ڵێت: “بێگومان ڕه‌تكردنه‌وه‌ی حهزاڕهتی ڕۆژئاوایی واته كۆتایی ئه‌و ئه‌مریكایه‌ی كه ده‌یناسین، وه به‌كرده‌وه‌ش واته كۆتایی حهزاڕهتی ڕۆژئاوایی”. وه من وانابینم كه ئه‌مریكا دوای چه‌ند ساڵێكی‌تر له زیندانێك زیاتر بێت كه تاوانبارانی تێدا دوورده‌خرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی دووربن له كۆمه‌ڵگا بهئابڕووهكان! وه‌له‌و كاته‌دا گه‌لانی چه‌وساوه‌ی جیهان ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ژیانێك له سه‌ربه‌رزی وخۆشگوزه‌رانی..
ئه‌و شۆڕشه‌ی كه به‌ڵگه‌نامه‌كانی ویكیلیكس هه‌ڵیگیرساند كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌موو جیهان ده‌بێت، چونكه هه‌ر شتێك له خراپه‌كانی ئه‌مریكا كه ئاشكرا ده‌كرێت وبێهێزی ده‌كات، له به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لانی جیهانه، وه “چۆمسكی” و”ویلیا‌م بلوم” وغه‌یری ئه‌وانیش_ئاسووده ده‌بن وپێ له‌سه‌ر پێ داده‌نێن ودهبینن كه شیكه‌ره‌وه سیاسییه جیهانییه‌كان له كۆتاییدا له حه‌قیقه‌تی ڕژێمی ئیمپریالی ڕۆژئاوایی به‌سه‌ركردایه‌تی ئه‌مریكا به شێوه‌یه‌كی باوه‌ڕپێكراو تێگه‌یشتن..
له‌سه‌رده‌می پێشكه‌وتنی زانستی وشۆڕشی (اتصالات)دا ئاشكراكردنی ڕاستییه‌كان كه ناسراوه به “به‌ڵگه‌نامه‌كانی ویكیلیكس” ده‌بێته ناونیشان بۆ یاخیبوونی نوێ له‌سه‌ر سوپا نوێیه‌كان، وه‌شۆڕشی پێشكه‌وتوو له دژی ڕژێمه پێشكه‌وتووه‌كان، له جه‌نگێكی نوێ به شێوازێكی نوێ. “”جۆرج ئۆریل” له ساڵی ۱۹۸۴ له ڕۆمانه‌كه‌یدا نووسیویه‌تی “له سه‌رده‌می فرت وفێڵی جیهانیدا، وتنی حه‌قیقه‌ت ده‌بێته كارێكی شۆڕشگێڕانه”..
هه‌رگیز ناپرسم له‌وه‌ی كه هه‌موو ڕۆژ له جه‌نگ سه‌رده‌كه‌وێت ئایا (القاعدة)یه یان وڵاته یه‌كگرتووه‌كانه، له‌به‌رئه‌وه‌ی ڕاسته‌قینه تاڵه هه‌روه‌كو ده‌ووترێت! وهناپرسم له خاوه‌ن نییه‌ته پاكهكان ئایا (القاعدة)نه یان ئه‌مریكییه‌كانن، چونكه كاریگه‌ری ڕاگه‌یاندنی بهسیاسهتكراو هێشتا كه‌ڵه‌كه بووه له مێشكهكاندا. به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی حه‌قیقه‌تی فرت وفێڵ وگه‌نده‌ڵی ڕژێمی ڕۆژئاوایی به سه‌ركردایه‌تی ئه‌مریكا بۆ وڵاتان وگه‌لانی جیهان وڕێكخراوه ئه‌هلییه‌كان وڕێكخراوه‌كانی مافی ئینسان ئاشكرا ده‌بێت له ڕێی “یاخیبوونی ویكیلیكس” ئه‌وا پرسیاره‌كه‌م ئه‌وه‌یه: نه‌خشه‌ی وڵاتانی جیهان وگهلانیان چۆن ده‌بوو له حاله‌تی به‌رده‌وامی وزیادبوونی زوڵم وسته‌می ئیمپراتۆریه‌تی ئه‌مریكی تاك جه‌مسه‌ر ئه‌گه‌ر بێت وڕووداوه‌كانی ئه‌یلول/سێپته‌مبه‌ر ڕوویاننهدابا؟ وه‌پێش ئه‌وه‌ی گوێ بۆ وه‌ڵامه‌كه بگرم.. ئه‌وا من.. پێده‌كه‌نم،،