حَسْبُنا اللّٰهُ وَنِعْمَ الْوَكِيل “کۆمەڵکوژییە ئاردییەکان”لە بازنەی کوێت لە شاری غەززە بۆ زیاتر لە ( ٥٠٠ ) شەهید بەرزبووەوە

حَسْبُنا اللّٰهُ وَنِعْمَ الْوَكِيل “کۆمەڵکوژییە ئاردییەکان”لە بازنەی کوێت لە شاری غەززە بۆ زیاتر لە ( ٥٠٠ ) شەهید بەرزبووەوە

ئا: محمد شافعی

ئەمشەو سوپای داگیرکەر لە کاتی چاوەڕوانی هاوکاریی ئارد و خۆراک… لە بازنەی کوێت لە شاری غەززە کۆمەڵکوژییەک ئەنجام دەدات و نزیکەی ( ۵۰۰ ) کەسی فەڵەستینی شەهید دەبن، هەروەها تا ئێستا دەیان هاووڵاتی تر برینداربوون.

کۆمەڵکوژیی ئەمشەوی هاووڵاتیانی غەززە لەکاتی چاوەڕوانی هاوکارییەکان، تاکە تاوانیان چاوەڕێی وەرگرتنی ژەمێک خۆراکبوو.

سوپای ئیسرائیل بە دۆشکە لە هێلیکۆپتەر و تانک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی کوادکۆپتەرەوە خەڵکی مەدەنی کردە ئامانج و بەپێی ئەوەی کە شایەتحاڵییە سەرەتاییەکانەوە بەڵگەی تۆمارکردووە، کە بە ئەنقەست بەردەوام بووە لە ئەنجامدانی کۆمەڵکوژی لە ناوەڕاستی بارودۆخی برسێتی حەتمیدا.

بەئامانجکردنی هاوڵاتیانی مەدەنی لە کاتی هەوڵدان بۆ بەدەستهێنانی پێداویستییە مرۆییەکان لەلایەن ئیسرائیلەوە بۆ پێنجەمین ڕۆژ لەسەریەک دووبارە بووەوە، لە کاتێکدا کۆی قوربانیانی “کۆمەڵکوژییە ئاردییەکان” بۆ زیاتر لە ( ٥٠٠ ) شەهید بەرزبووەوە.

ئێمە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە بەرپرسیار دەزانین لە بەردەوامی کۆمەڵکوژییەکانی سوپای ئیسرائیل دژی خەڵکی برسی لە غەززە وەک بەشێک لە تاوانە بەردەوامەکانی جینۆساید.

تەنها ئەمشەو، بەم شەوە پیرۆزەی جومعەیە، بەم مانگی ڕەمەزانی پیرۆزە و جەنگی برسێتییە، زیاتر ( ۵۰۰) شەهید و برینداری فەڵەستینی، کە تاکە تاوانیان چاوەڕێی وەرگرتنی ژەمێک خۆراک بوون، بە تانک و هێلیکۆپتەر و گوللـەبارانکردن شەهیدکراون.

ڕیسوایی و زەلیلی بۆ سەرانی ئوممەتی موسڵمانان و ئەو کەسانەشی توانای هاوکارییکردنیانی هەیە بەڵام چاوی کوێرە لە ئاست لێقەوماوانی موسڵمان لە غەززە و فەڵەستین، ئوممەتی دوو ملیار موسڵمان لەو مانگە پیرۆزە ئەم کارەسات و ئازارە گەورەی بەسەر ئەهلی غەززەدا دێت لە قیامەت هەموومان لەسەر حساب دەکرێت، بەڕاستی شەرمەزارین.

له و وینه یه دا خوێنی یەکێک لەو هاووڵاتیانەی کە ماوەیەکی کەم لەمەوبەر لە کۆمەڵکوژیی بازنەی کوێت کۆتایی بە ژیانی هات، لەسەر ئەو کیسە ئاردەیە کە چووبوو بۆ وەرگرتنی.

خەڵتانی خوێنکرا، ئارد و خوێنەکەی بوو بە یەک، بەم مانگە گەورەیە، بەم شەوە گەورەیە، ئەهلی غەززە ئەمەی بەسەر دێت، ئێمەش لەوپەڕی ناز و نیعمەت ڕۆچووین لەناو مەلەزاتی ژیانکردن و دونیاپەرستی… کەی توڕە دەبین؟!

تا ئێستا بریندار و شەهیدانی کۆمەڵکوژیی بازنەی کوێت لە شاری غەززە بۆ چوار نەخۆشخانە گوازراونەتەوە، هێشتا تەرمی تەواوی هاووڵاتیان دەرنەهێندراوەتەوە لە شوێنی ڕووداوەکە..

جیگای سه رنجه که: ئەمشەو ( ٧٠ هەزار ) نوێژخوێن نوێژی عیشا و تەراویحیان لە مزگەوتی ئەقسای پیرۆز ئەنجامدا، له کاتیکدا داگیرکاری زایۆنیستی کۆمەڵکوژییان لی دروست ده کات.!!!

بزووتنەوەی حەماس رایگه یاند:

  • داگیرکاریی تاوانکاری زایۆنیستی بەردەوامە لە ئەنجامدانی کۆمەڵکوژی و شەڕی قڕکردن لە دژی گەلی بێ دیفاعمان لە کەرتی غەززە.
  • شکستی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و نەتەوەیەکگرتووەکان لە گرتنەبەری هەنگاو بەرامبەر داگیرکاری، گڵۆپی سەوز بوو بۆ ئەنجامدانی تاوانی زیاتر.
  • ئێمە ئیدارەی بایدن بە بەرپرسیار دەزانین لە بەردەوامیی کۆمەڵکوژییەکانی داگیرکەری نازییەکان کە بە چەک و پشتیوانی ئاشکرای ئەمریکا ئەنجامدراون.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *