ئەوەی دەنگمان بداتێ پارچەیەك زەوی لە بەهەشت بۆ دابین دەکەین !!!!!

  ئەوەی دەنگمان بداتێ پارچەیەك زەوی لە بەهەشت بۆ دابین دەکەین !!!!!

ئا: ا.  هەولێری

بسم الله الرحمن الرحیم …

زۆر جار بیستوومانە دەڵێن هەر کەسێ تەمەنی درێژ بێ، شتی سەیر و سەمەرەی بەرچاو دەکەوێ… هەروەك پەندێکی عەرەبیش هەیە دەڵێ (عش رجبا تری عجبا)…

ئەمەی کە پێشینان گوتوویانە بۆ زەمەنێك بووە کە زەمەن و کات درێژتر دەرکەوتووە و وەك ئێستا نەبووە لەگەڵ ئەوەش دا تەمەنیان درێژتر بووە لە ئێمە و زۆرتر ژیاون..

بەڵام ئێستای ئێمە زۆر خێرایە هەروەك دەڵێن (عصر السرعة) ەیە … خۆ بەهیچ شتێك ڕا ناگەین لەبەر کۆمپیوتەر و تەلەفزیۆن و سەیارە و کار و هتد … ساڵ وەك مانگی لێهاتووە و مانگیش وەك هەفتە و هەفتەش ڕۆژ و ڕۆژیش وەکو سەعاتی لێهاتووە ئاوەها کورت بۆتەوە لەبەرچاومان … سەرباری ئەم خێرایی یەی کاتیش تەمەنێکی زۆر کورتترمان هەیە لەچاو خەڵکانی پێشوو.. کەچی لەگەڵ ئەو تەمەن کورتی و کات خێرایی یە وای لێهاتووە ناوە ناوە بگرە هەموو چرکەو سەعاتێك شتی سەیرتر دەبینین لەوەی ساتێك پێشووتری …

لەم شتە زۆر سەیرانەش کە بەرچاومان دەکەوێ هەڵوێستی پێچەوانە و ١٨٠ پلە گۆڕاوی هەندێك خەڵکە کە دوێنێ شتێك بڵێ و ئەمڕۆ شتێكی پێچەوانەی ئەو … خۆ ئەگەر کەسێك دەست لە کاری خراپە و کوفر و گومڕایی هەڵگرێ و بۆ ڕێبازی تەوحید و یەکتاپەرستی بیگۆڕێ ئەوکات ئەمە هیدایەتی خودای گەورەیە و خێری دونیاو قیامەتی هەیە بۆ خاوەنەکەی… بەڵام پێچەوانەکەی زۆر خەتەرناکە و کاریگەری سلبی دەبێ لەسەر چواردەورەی خۆی بەتایبەتی ئەگەر کەسێكی بەرچاو بێ و خەڵك گوێ ی بۆ شل کا !!…

بەڕاستی ئەم مەسەلەی بادانەوەیە لە زۆر جێگاو باس و نووسین و تەعلیقدا دووبارە بۆتەوە بەڵام خۆزگە هەر لە ئاستی ئەو گۆڕینەدا ستۆپی کردبایە، … نەك هەڵوێستە تەواو پێچەوانەکەی کە ڕۆژ بە ڕۆژ بەرەو هەڵدێر و هەڵوێستی سەیرتری ببات …

جا لەوانەیە سەردێڕی ئەو بابەتەتان پێ سەیر بێ و بڵێن کەس شتی ئاوەها ناڵێ و کەس ناگات بەو ئاستەو جورئەتی ئەم قسانەی هەبێ و ئەوە موبالەغەیە .. … بەڵام بڕوا بکەن وای لێهاتووە هیچ بە دووری نەزانین ئەم قسەیەش بکرێت ..

ئێمە لەوە بووینەتەوە کە دیموکراسیەت و پەرلەمان و هەڵبژاردن و زۆرینەی دەنگ چەند طاغووتێكن تەنها بۆ شکاندن و دامرکاندنەوەی ئەو جیهادەیە کە کوفر لەبەری هەڵدێت …

بەڵام کەسانێك کە ئەم ڕاستیە دەزانن وەك ڕۆژی ڕووناك … کە پێشتریش تەئکیدیان کردۆتەوە لەسەری .. وە ناویان نابوو بە (دار الندوة) … وە بەئاشکرا دەیانگوت هەرکەسێ بچێتە پەرلەمانەوە و دیموکراسیەت هەڵبژێرێ وەکو ئەوە وایە دینێكی تری بۆ خۆی هەڵبژاردبێ و لە بازنەی ئیسلام دەچێتە دەرەوە … کەواتە بە کوفری دەزانی …

کەچی ئەم کوفری چوونە نێو (دار الندوة) ەیە ببوورن (پەرلەمان) ە (سبحان الله) کەس نازانێ چۆن بوو بە شتێکی شەرعی بە ماوەی شەوو ڕۆژێك … گوایە لەوێدا دەتوانن هەستنە سەرپێ و بە دەنگێکی زوڵاڵی موجاهیدانەوە بڵێن (کفرنا بکم وبدا بیننا وبینکم العداوة والبغضاء أبدا حتی تؤمنوا بالله وحده) …

بەڵام کە زانرا ئەم کارە زەحمەتە و برادەرانی عەلمانی و یەزیدی و شیوعی و نوێژ نەکەری نێو پەرلەمان هەستیان بریندار دەبێت … پێویستی بە چەند تەعدیلێکی دەستووری (عەقیدەیی) دەکرد … هەر بۆیە ئەمجارە بۆ زیاتر ڕاگرتنی هەستی ئەو براو خوشکانە (کە ئەوانیش هەر کوردن و یەك ئینتیمای نەتەوەیی یان هەیە) باشتر وایە بڵێین (هیچ پێغەمبەرێك نەبووە شەڕی چەکداری کردبێت دژی میللەتەکەی )!!!

هەر بەوەش نەوەستیت و بگەیتە ئەو ئاستەی بڵێێت (هەر کەسێكی ئیسلامی بچێتە پەرلەمانەوە و هەستێتە سەرپێ نەك گوناهی نەکردووە بەڵکو گەورەترین جیهادی ئەنجام داوە) !!!!

بەوەش نەوەستیت و بگەیتە ئەو ئاستەی جورئەت بکەیت و بڵێیت (هەر کەسێك دەنگمان نەداتێ دەتوانین لە ڕۆژی قیامەتدا شکاتی لێ بکەین) … !!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!! … بە خوا سەیرە !!!!!! … بۆ گەورەیی خودا شەرعیەتی ئەم قسەیە لە کوێدایە؟؟ .. ئاخر ئەمە لەکوێ و کوفری دیموکراسیەت و پەرلەمان لەکوێ؟؟؟؟ ئاخر شتێك لە بناغەوە لەسەر کوفر و گومڕایی دامەزرابێ خێری کوێ ی پێوەیە؟؟!!… هەروەك بڵێی جارێ ئەو قیامەتی خۆی مسۆگەر کردووە و هەر ئەوە ماوە پێ ی بڵێن (ئادەی کێ دەنگی نەداوە بە ئێوە لەهەڵبژاردنی پەرلەمانی دیموکراسیدا با حەقی ئێوەی لێ وەرگرینەوە، بۆ ئەوەی ئەم حەقەش بچێتە سەر تەرازووی حەسەناتتان …!!!!!) …

ئەم هەڵوێستە ڕێك وەك نموونەی ئەو پیاوەیە کە پرسیاری کردبوو (ئەگەر ١٠ دینار بدزم ،پاشان دینارێکی لێ بکەم بە خێر ئەوکات ئەو خێرە بە ١٠ خێر بۆم دەنوسرێ و پارەکە سافی وەردەگرێتەوە) پێیان ووت (نابێ بیرت بچێ کە پارەکە لە ئەساسەوە دزراوەو خێری پێ ناکرێ) …

کەواتە با ئەو دیدە گۆڕاوەی دەربارەی پەرلەمان تۆزێك کورت بکەینەوە بۆ ئەوەی باشتر لێ ی تێبگەین:

((((دوێنێ دەنگ دانی خەڵكێك بۆ ناردنی کەسێك بۆ پەرلەمانەوە کوفر بوو …. بەڵام ئەمڕۆ هەمان ئەو خەڵکە ئەگەر دەنگ نەدات بۆ ناردنی کەسێك بۆ پەرلەمانەوە ئەوا شکاتی لێدەکرێ لە قیامەتدا … !!!!!؟؟؟؟ …. ))))

جا بۆیە نابێ پێتان سەیر بێ ئەگەر بووترێ: (ئەمجارەی ئەوەی دەنگمان بداتێ پارچەیەك زەوی لەبەهەشت بۆ دابین دەکەین …)!!!! … چونکە جورئەتی ئەم قسەیەی پێشوو هیچ شتێکی وەهای کەمتر نیە لەمەیان …

بۆیە دووبارە ئەو بابەتە پێشکەشی ئەو کەسە دەکەم کە چەند ڕۆژێك لەمەو بەر پێ ی ووتم (ئەرێ ئەبوبەکر هەولێری ئێوە دەڵێی زەڕڕەیەك عیلمی شەرعیتان نیە و خۆتان بەڕاست دەزانن) … ئێستا پێ ی دەڵێم (فڵانە کەس .. ئەم هەڵوێستە قێزەونانەی کە هیچ حیکمەت و مەنطیق و عەقڵ و ژیری تێدا نیە تەنها پێویستی بە زەڕڕەیەك عەقڵ و بیرکردنەوە هەیە و بەس) ….

نسأل الله تعالی الثبات و حسن الختام ….

وآخر دعوانا أن الحمد الله رب العالمین …

 

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *