باوک مردوو دەزانێت باوک مردن چ دەردێکی هەیە.. (نامەیەک لە کوردێکی دەردەدارەوە بۆ گەنجانی هاودەردمان لە فەلەستین)
نووسین: رەحیم کتابی (هیوا)
سڵاوێک بە پانتای مەدیتەرانە و بەرزی باڵای زاگڕۆس. لە لووتکەی بەرزی قەندیلەوە بۆ قوبەی پیرۆزی ئەقسا.
خەڵکی بەشەڕەف و نەبەز و ماندوو نەناسی فەلەستین!
شەهید بوونی سەرکردەتان برینێکی قووڵی لەسەر دڵی سەرلەبەری ئەو مرۆڤانە دروست کردوە کە هێشتا لافاوی ناجوامێرانەی میدیا مرۆڤایەتیانی لەگەڵ خۆیدا نەبەردوە؛ بە تایبەت ئێمەی خەڵکی کوردستان کە باش دەزانین داگیرکران و تۆپ باران چیە.
ئەگەر ئێوە غەززەتان لەژێر تۆپبارانی جوولەکەدایە کە هەر ڕۆژی بەرێ دوژمنی موسوڵمانان بوە، ئێمە هەڵەبجە و پیرانشار مان لە ژێر کیمیاباراندا بووە و دیارە ژانی مورته د لە ژانی دوشمن گرانترە.
ئەگەر ئێوە ڕۆڵەکانتان لە بەندیخانەی جوولەکەدا ئەشکەنجە و ئازار دەدرێن، ئێمە کزەی جەرگەکانمان لە بەندیخانەی کانی گۆمە ی مورته دانی ئۆپراسیۆنی یەکێتی و له سنجنه کانی پارتی و پ.ک.ک و حکومه تی ظالمی به غداددا سزا دەدرێن و پەتی سێدارە بەشیانە.
ئەحمەد یاسین و هەنییەی ئێمە، شێخ سه عیدی پیران و شێخ مەحموودی نەمر و ورزیر والی علی و ماموستا کریکار و ماموستا ریاض ابوبکر و ماموستا صدیق عمر خوشناو و صه دان روله ی به جه رگی کوردن له سجنه کانی پارتی و ئۆپراسیۆنی یەکێتی و پ.ک.ک ی مورته ددا .
بەڵێ براکانمان لە فەلەستین هاوخەمتانین لە بەر ئەوەی باوک مردوو دەزانێت باوک مردن چیە.