دووروویی نامەکانی جەلال تالەبانی بەدەستخەتی خۆی و بەرپرسی سەرەکی لە درووستکردنی شەری ناوخۆیی – بە بەلگەوە.
ئا: بارزان . ر
نوسەری ناوداری کوردستان مامۆستا : مەسعود عبدالخالق هەولێری لە کتێبی – ناسنامەی حیزبە کوردستانیەکان – باسی شەری براکوژی و بەرپرسیارەتی جەلال تالەبانی دەکات لەم شەرە، وەكو بەلگەش دوونامەی دەستخەتی جەلال تالەبانی داناوە کە لەیەك کات و بەرواردا نوسیوەیەتی بەلام دژ بەیەکن، کتێبەکە خۆی ٤١٦ لاپەرە باسی هەموو حیزبە کوردستانیەکان دەکات بە باش و خراپیەوە، بەلام من بەکورتی ئاماژە بەو دوو نامە چەواشەکاریەی جەلال تالەبانی دەکەم کە چۆن خیانەتی لە حیزبەکەی خۆیی و لە بەرامبەرەکەشی کردووە بۆ شەری ناوەخۆ.
دوونامەکەی دەستخەتی جەلال تالەبانی:
جەلال تالەبانی لە بەرواری ١٩٩٤/٥/٣ لە یەك کات و لەیەك بەرواردا بەهەمان پێنوس دوو نامە بەدەستی خۆی دەنوسێت، نامەیەکیان بۆ ناو یەکێتی رەواندەکات رێنمایان دەکات بۆ هەلگیرسان و درووستکردنی شەری براکوژی و هانیان ئەدات بۆ شەرکردن لەگەل پارتی، لەهەمان رۆژدا نامەکەیتریش بۆ مەسعود بارزانی رەواندەکات دڵنیایی دەکاتەوە کە بەهیچ شێوەیەك شەری براکوژی ناکات داواش لە مەسعود بارزانی دەکات ئەویش دژی شەری براکوژی بێت، لەژێرەوەش نامەی بۆ ناوەخۆی یەکێتی ناردووە کە لەپارتی بدەن، ئیتر یەکێتی لەسەر بریاری جەلال تالەبانی و رێنومایی نامەکەی شەری براکوژیان هەلگیرساند، لەئەنجامدا (٤٠،٠٠٠ ) چل هەزار پێشمەرگەی پارتی و یەکێتی کوژرا و بە هەزاران پێشمەرگەش تا ئێستا بێ سەروشوێنە دیارنەماون ،جگە لە کەم ئەندامبونی هەزاران پێشمەرگە و برینداربونی هەزارانی تر، لە نەتیجەی دووروویی و هەلگیرسانیشەری براکوژی لەلایەن جەلال تالەبانی سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتیمانی سیکۆلار و لەگەل پارتی دیموکراتی سیکۆلار ئەم هەموو کوردە داماوەش بووە قوربانی شەری ناوەخۆ.
تێبینی/ مامۆستا مەسعود عبدالخالق کاتی خۆی ئەندامێکی بالای یەکێتی نیشتیمانی بوو خۆشی راستەو خۆ لەگەل جالال تالەبانیدابوە لەهەموو ئەو رووداوانەی باسی دەکات خودی خۆی راستەوخۆ لەناو رووداوەکاندابوە، بەقەدەر جەلال تالەبانی و نەو شێروان خەباتی لەناو یەکێتی هەیە، بەلام سوپاس بۆ خوا ئێستا وازی لە علمانیەت هێناوە بانگەوازی بۆ هێنانەوەی حوکمی خوادەکات، من خۆم زۆر جار لەگەلی دانیشتووم بەردەوام دەیفەرموو هەموو نەهامەتیەکانی کوردستان لە نیوچەوانی سیکۆلاره کان توشمان هاتووە.
ئەوەش دوورویی علمانیەکان کە لەبناغەوە لەسەر چەواشەکاری و درۆ دامەزراون، کاکی سیکۆلاریش فەخرمان بەسەردەکات و دەلێ ئێمە خاوەن شۆرش و شەهیدین،کە سەیری مێژووش دەکەین پرە لە خیانەت و جاشایەتی و خۆ خۆری سیکۆلاره کان .
تەنها ئیسلام چارەسەرە
باقی هەموو درۆزن و چەواشەکارن.