بازرگانه‌كانی كه‌رامه‌ت، چی ترماوه هه‌رزان فرۆشی بكه‌ن !؟
چاودێرێك…………
كاتێك دروشمه بریقه‌داره‌كانی لیستی گه‌نده‌ڵی به‌ناو (چاكسازی) ده‌بیستم موچركه‌ی ته‌ریق بوونه‌وه‌و شه‌رمه‌زاری ده‌م گرێت كه ئه‌م گروپانه به‌چ رِوویه‌كه‌وه وا به‌شان و باڵی خۆیان و لیسته دۆرِاوه‌كه‌یاندا هه‌ڵ ئه‌ده‌ن زۆر ته‌عه‌جبم دێت ئه‌وه‌نده بێ شه‌رم رِوو بن وا به‌و شێوه‌یه شیرِه‌و قیرِه ده‌كه‌ن. له كاتێدا ئه‌گه‌ر ئه‌م دوو حیزبه به‌ساده‌ترین پێوه‌ری مه‌نتیق و ویژدان پێوانه بكه‌ین ده‌بینین كه له‌سه‌ر بنه مایه‌كی بێ ئابرِوویی دامه‌زراون له‌گه‌ڵ ئه‌و په‌رِی رِێزماندا بۆ ئه‌و موسڵمانانه‌ی كه تاكو ئێستا له‌ناو ئه‌و رِیزه ویژدان فرۆشه‌دا تا ئێستا ماونه‌ته‌وه . ئه‌وا هه‌میشه ئه‌و زه‌نگه له گوێماندا ده‌زرنگێته‌وه و كه ئه‌م گروپانه جگه له‌وه‌ی ئابرِوو فرۆشی موسڵمانان هیچی تر نین نمونه گه‌لێكی زۆریش هه‌ن له‌سه‌ر ئه‌م وته‌یه ۱- یه‌كگرتووی ئیسلامی
ڕ-
یه‌كگرتوو له‌ساڵی ۱۹۹۴ دا به چاودێری یه‌كێتی نیشتمانی پێك هێنرا و كه ته‌نها مه‌به‌ست له‌م كاره‌ش بریتی بووه له‌وه‌ی كه ئه‌و حیزبه بكرێته پارسه‌نگێك له‌دژی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی له‌لایه‌ك و له‌لایه‌كی تریشه‌وه بۆ رِای گشتی جیهانی ئیسلامی بیسه‌لمێنێ كه هیچ شتێك نیه كه ناوی جه‌نگ بێت له نێوان موسڵمانان و عه‌لمانیه‌تی كورددا ، هه‌روه‌هاش وه‌ك ده‌ست خۆشیه‌ك بۆ یه‌كێتی كه ده‌یان قورئان خوێن وموجاهیدی شه‌هید كردوون . ته‌نها پرسیارێك بۆ ولاَمی ئه‌م برِیاره‌ی یه‌كگرتوو جگه له ویژدان فرۆشتن چی ترهه‌یه. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شمان له‌بیر نه‌چێت كه سه‌ركرده‌كانی ئه‌م گروپه جگه له‌خیانه‌ته‌كانی له بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی تا رِۆژی ۱۳ ۳ ۲۰۰۳ پاساپۆرتی به‌عس له‌بن باخه‌ڵی سه‌ركرده‌كانی ئه‌م گروپه‌دا بوون ……
ب- ئه‌م گروپه له‌ساڵی ۱۹۹۶ برا به‌شی حكومه‌تی گه‌نده‌ڵی كوردستانه ، پێمان ناڵێن چیان بۆ هاولاَتیانی كوردستان كردووه جگه له قه‌ڵه‌و كردنی سكی به‌ر پرسه‌كانیان . كوان ئه‌و خزمه‌ت گوزاریانه‌ی كه یه‌كگرتوو پێشكه‌شی كردوون ؟ كوا له‌شكرو سوپای تا پارێزگاری له‌هه‌رێم و سه‌روه‌ریه‌كانی هه‌رێم بكات ؟ ماوه‌ی چوار ساڵه وه‌زاره‌تی بازرگانی هه‌رێم واله‌ژێر ده‌سه‌لاَتیاندا جگه له‌گرانی بازار چیان بۆ فه‌راهه‌م هێناوین ؟
ج- یه‌كگرتوو له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی ۲۰۰۵ دا دروشمی دژه گه‌نده‌ڵی كرده دروشمی خۆی ، ئێمه ی كورد مافی خۆمانه ئه‌و پرسیاره له یه‌كگرتوو بكه‌ین له دوای ته‌واو بوونی هه‌ڵبژاردنه‌كان و به ئاوات گه‌یشتنی سه‌ركرده‌كانتان هیچ شتێك له‌بیرتاندا ماوه ناوی گه‌نده‌ڵی بێت؟ ئه‌گه‌ر هه‌یه به‌یان نامه‌یه‌كی نارِه‌زای خۆتان بهێنن كه به‌روارو مێژووی ۲مانگ پێش واده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێوه بێت.ئیتر ده‌ڵێین مافتانه چۆن هاوار ئه‌كه‌ن بیكه‌ن. وه‌گه‌رنا ده‌متان دابخه‌ن له‌وه‌تان چاكتره.
۲- كۆمه‌ڵی ئیسلامی :-ڕ- ئه‌م قه‌واره‌یه له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی ۲۰۰۳ به لیستێكی سه‌ربه‌خۆ دابه‌زین خۆیان كرده نوێنه‌ری موسڵمانانی كوردستان كه‌چی پێش ئه‌وه‌ی موره‌كه‌بی په‌نجه‌كان وشك ببنه‌وه ئارام قادر له‌به‌رده‌م تی ڤی یه‌كێتی دا ده‌نگی موسڵمانانی هه‌رزان فرۆش كرد ، بێ ئه‌وه‌ی بگه‌رێته‌وه بۆ ئه‌و مه‌رجه‌عه‌ی كه متمانه‌یان پێ دابوو .
ب- كۆمه‌ڵ و به‌عس : ئه‌مه‌یان هه‌ویرێكه ئاو زۆر ده‌كێشی باخه‌ڵكی سه‌یری ژماره په‌نجاو نۆی رِۆژنامه‌ی ئاوێنه بكه‌ن و داستانی فایله‌كان و تابوری پێنجه‌می سه‌ركردایه‌تی ئه‌م حیزبه بخوێنێته‌وه.
ج- كۆمه‌ڵ وپه‌رله‌مان :- هه‌رچه‌نده په‌رله‌مان به برِوای یه‌كه‌می ئه‌میری ئه‌م گروپه بتێكه له بری خوا ده‌په‌رسترێت ؟به‌لاَم كاتێك سه‌ره دێته سه‌ر پرِكردنی گیرفانه‌كان میمبه‌ری په‌رله‌مان ده‌بێت به میمبه‌ری مزگه‌وت. به‌ڵكو لای سه‌ركرده‌كانی ئه‌م گروپه زۆر پیرۆز تریش ده‌بێت . چونكه ئه‌وتا ده‌رگای مزگه‌وته‌كان داده‌خرێن و سوكایه‌تی به خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی ده‌كرێت و قورئانی موسڵمانان سوكایه‌تی پێ ده‌كرێت ئه‌م سه‌ركردایه‌تیه جگه له بێ ده‌نگی چیتری پێ بوو.
د- كۆمه‌ڵ و عه‌لمانیه‌ت :- سه‌ركردایه‌تی ئه‌م گروپه نه‌خشه‌ی دابه‌شكردنی موسڵمانان ده‌كێشێت و بزووتنه‌وه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان سه‌ر ده‌برِن و ده‌یان ئایه‌ت و فه‌رمووده وه‌لا ده‌نێنن و فتوای زانایانی ئیسلام به‌گاڵته جاری باس ده‌كه‌ن و كه‌چی بۆ حیزبێكی سیکولاریست هه‌موو سه‌ركرده‌كان خۆیان ده‌كه‌نه قوربانی بۆیان تا لێك نه‌ترازێن و به‌ڵكو به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بووه یه‌كیان بخه‌نه‌وه .دوای هه‌ره‌س هێنانی ئه‌م پرۆژه‌یه‌شیان ئێستا ئاماده‌ن به‌هه‌ردوو حیزبه‌وه نزیكه‌ی ۴۵-۵۰ هه‌زار ده‌نگ به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه له موسڵمانان وه‌ربگرن و پێشكه‌ش به‌لایه‌نه علمانیه‌كانی هاوسۆزی خۆیان بكه‌ن وه‌ك پاداشتێك بۆیان كه سه‌ركرده‌كانی كۆمه‌ڵیان له‌ساڵی ۲۰۰۳ له ناوچه‌ی خورماڵه‌وه گواسته‌وه بۆ پشده‌ر . هه‌ر لایه‌نگرانی باپیر ده‌یان سه‌ركرده‌ی یه‌كێتیان له‌هه‌ولێره‌وه گواسته‌وه بۆ خورماڵ و هاودیوی ئێرانیان كردن له‌ساڵی ۱۹۹۶ دا كه له‌ناویاندا هه‌بوو جۆرِه‌ی خوێن له‌ده‌ستی ده‌هات كه سوری كردبوو به رِشتنی خوێنی موجاهیدێكی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی . سه‌ره رِای ئه‌مانه‌ش یه‌كێكی تر له بێ ئابرِووی ئه‌م گروپه له‌وه‌دایه ساڵح یوسفی به‌شه‌هید ناوده‌به‌ن وله به‌رانه‌به‌ر هه‌موار كردنی ده‌ستور له‌په‌رله‌مانی کوفردا به رِاشكاوانه رِایان گه‌یاند له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی حیزب‌دا ئه‌وه‌یان ڕابردووه و ئێستاش شین بۆ هه‌لیسه ده‌كه‌ن و به‌ده‌ستورێكی ئیسلامی ناوی ده‌بن ، له‌كاتێكدا سه‌رانی سیکولاریستی كورد بۆ یه‌ك خستنی ده‌ستوری هه‌رێم له‌گه‌ڵ ده‌ستوری ئێراقی هه‌ندێ ماده‌یان رِێكخستووه كه‌چی ئه‌مان ده‌یكه‌نه باره‌كه‌للاَیی ده‌ستی خۆیان له‌كاتێكدا ئاماده‌بوون له‌ژێر په‌رده‌وه پرۆژه یاسای دژه تیرۆر واژۆ بكه‌ن كه‌سه‌ره‌تاو كۆتایی ئه‌م یاسایه بریتیه له جه‌نگێكی خاچ په‌رستانه له‌دژی موسڵمانان و به‌نیوه‌ی شه‌و ده‌یان موسڵمان له ماڵه‌كه‌ی خۆیاندا ده‌ر هێنراون و هه‌ندێكیان شه‌هید كراون و هه‌ندێكی تریشیان تا ئێستاش بێ سه‌رو شوێن كراون . وه‌یان ئه‌وه‌تا دۆست و لایه‌ن داری خۆیان ده‌گیرێت به بێ دوو دڵی و سڵه‌مینه‌وه به‌یانی له‌سه‌ر ده‌رده‌كه‌ن و ده‌ڵێن ئه‌ندامی ئێمه نیه و ئه‌م كرداره‌ش له‌ماوه‌ی ئه‌م ساڵدا دووجار ئه‌وه‌ی من ئاگاداربم دوو باره بۆته‌وه .ئه‌وه باسی هه‌رزان فرۆش كردنی بنكه‌و باره‌گاكانی خورماڵ ناكه‌ین ئه‌وه باسی خۆێنه‌گه‌شه‌كه‌ی شه‌هید عه‌بدوڵلاَی قه‌سرێ ناكه‌ین، ئه‌وه باسی خوێنی ده‌یان پێشمه‌رگه‌ناكه‌ین كه به‌فه‌رمانی جه‌نابی ئه‌میر كۆكرانه‌وه‌وله‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاو به‌چاودێری یه‌كێتی خه‌ڵتانی خوێن كران و خۆشی نامه‌ی تایبه‌ته‌كه‌ی تاڵه‌بانی وه‌ك نوشته له‌ده‌وری سه‌ری خۆی ده‌ئاڵێنێ و بۆی ده‌رده‌چێت .
به‌هه‌ڵسه‌نگاندنێكی كه‌می ئه‌م خالاَنه‌ی سه‌ره‌وه هاولاَتی كورد چی به‌م گروپانه ده‌ڵێت ؟ ئایا ئه‌مانه جگه له‌گیرفان پرِ كردن ئه‌زانن خزمه‌ت به‌گه‌ل یانی چی؟ رِۆژانی داهاتوش ئه‌م لێكدانه‌وه‌یه زیاتر رِوون ده‌بێته‌وه.