بارزانی : پاش به کوشتدانی ٣٠٠٠ پێشمه رگه له دژی په که که هێشتا تورکیا نایه وێت نیه ت پاکی پارتی دیموکراتی کوردستان ده رك بکات

بارزانی  : پاش به کوشتدانی ٣٠٠٠ پێشمه رگه له دژی په که که هێشتا تورکیا نایه وێت نیه ت پاکی پارتی دیموکراتی کوردستان ده رك بکات

 

ئا : ئاسو محمد

 

مه سعود بارزانی: ژیانی ٣٠٠٠ پێشمه رگه مان کرده قوربانی له شه ڕی دژی په که که دا، چی ماوه بیکه ین باوه ڕمان پێبکه ن.

گۆڤاری کلیل: له ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامه ی “حوڕییه ت ده یلی نیوس”ی تورکیدا بڵاوکراوه ته وه که سه رۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان مه سعود بارزانی وتویه تی تورکیا و کورده کانی عێراق ئه توانن په یوه ندی نوێ دروست بکه نه وه به ڵام له سفره وه نا چونکه ده بێت خزمه ت و هاوکاری ڕابردومان بۆ حکومه تی تورکیا له به رچاو بگیرێت.

سه رۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان مه سعود بارزانی وتویه تی له ماوه ی ١٢ ساڵی ڕابردودا ئیداره که ی ٣٠٠٠ پێشمه رگه ی له شه ڕی دژی تیرۆریستانی په که که دا کردوه ته قوربانی به ڵام ئه مه شتێکی زۆر ناخۆشه که حکومه تی تورکیا هێشتا خه ریکی تاقیکردنه وه مانه و متمانه ی پێمان نییه.

بارزانی له ده فته ری خۆی له سه ری ڕه ش به ڕۆژنامه ی حوریه ت ده یلی نیوسی وتوه ئیداره که ی ئه و ده یه وێت باشترین په یوه ندی له گه ڵ حکومه تی تورکیا دروست بکات به ڵام قبوڵی زۆر لێکردن و بێ رێزی نکات.

بارزانی که ئه ندامێکی ئه و حکومه ته هه ڵبژێردراوه ئه مریکییه ی شورای ئیداره ی عێراقه، به ڕۆژنامه حوڕیه تی وتوه ئه مه کاره ساته که پاش به کوشتدانی ٣٠٠٠ پێشمه رگه له دژی په که که هێشتا خه ڵکانێك له تورکیا پێیان وایه ئێمه دوژمنین.

سه رۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان مه سعود بارزانی دوباتی کردوه ته وه ئه وان هه مو شتێکیان کردوه که تورکیاو هێزه سه ربازیه کانی خۆشحاڵ بکه ن، بارزانی وتویه تی ئه وان بۆیه خوێنیان داوه که تورکیا متمانه یان پێبکات.

بارزانی وتویه تی که تورکیا نایه وێت نیه ت پاکی پارتی دیموکراتی کوردستان ده رك بکات.

بارزانی وتویه تی ئه مه وێت په یوه ندی و برایه تی کورد و تورک به هێز بکه م، وتویه تی من هه میشه وتومه ده بێت هاوکاری ئێوه بکه ین، به ڵام ئیداره کانی پێشوی تورکیا ده رکیان به نیه ت پاکیمان نه ده کرد و ته نها ده یانویست ئێمه بۆ مه رامی شه ڕ و چه کداری به کاربێنن و دواتر فڕێمانبده ن.

 

بارزانی ووتویه تی پێویسته هه ندێك له تورکه کان زهنیه تی خۆیان به رامبه ر به کورد بگۆڕن، له به رزاییه وه وه ك مرۆڤی ده ره جه دوو ته ماشامان ده که ن، له م رۆژ و سه رده مه دا ئه مه قبوڵناکرێت، ئێمه ناڵێین له که س باشترین به ڵام سوکایه تیش قبوڵناکه ین. ئێمه ده مانه وێت ببینه هاوکاری تورکیاو له هه موڕوانگه یه که وه هاوکاری بکه ین

 

بارزانی وتویه تی هه ر په یوه ندیه کی نوێ له گه ڵ تورکیا ده ستپێبکرێت له سفره وه ده ستپێناکات که پێویستی به وه بێت کورد دڵسۆزی خۆی بسه لمینێت، یاخود له و ئاسته دا نابێت که بیه وێت بڕوا به ئه نقه ره بێنێت که کورد نایه وێت له هه رێم ده وڵه ت دروست بکات.

 

بارزانی وتویه تی پاش به کوشتدانی پێشمه رگه کانمان له شه ڕی دژی په که که دا ئاماده نین که هیچ شتێك بۆ هیچ که سێك له تورکیا بسه لمێنین، ئێمه نامانه وێت له سفره وه له گه ڵ حکومه تی تورکیا ده سپێبکه ین، ده مانه وێت له ئاستێکدا ده سپێبکه ینه وه که تورکیا وه ك هاوپه یمانێك بمانبینێت که درێخیمان نه کردوه له هاوکاری و قوربانیدان.

 

بارزانی وتویه تی ده بێت کورد و تورک پێکه وه له سه ر ئه م خاکه بژین و ناتوانرێت باریان بکه یت بۆ پارچه یه کی تری زه وی، تورکیا بۆ ئێمه به نرخه و ده مانه وێت باشترین په یوه ندیمان هه بێت.

 

بارزانی وتویه تی عه ره به شیعه و سونیه کانیش له گه ڵ سنور به زاندندا نه بون به ڵام تورکیا هه ڵوێستی نه بو، وتی ده ستخسته کاروباری هه ر وڵاتێکه وه ڕێگه خۆش ده کات بۆ ده ست تێوه ردانی وڵاتانی تری دراوسێ، وه ئه وه دوا شته که پیویسته بیزانین.

 

بارزانی وتویه تی (په که که) دوژمنی پارتی دیموکراتی کوردستانه و ده ده ن به سه ر لادێکانماندا و ئازاری که سوکارمان ده ده ن، زۆر خراپن وله پشتی ئه و شاخانه وه ن که که س ده ستی پێیان ناگات.

 

بارزانی وتویه تی ده بێت کێشه ی په که که چاره سه ربکرێت و ئه و میلیشیایانه بهێنرێنه خواره وه، بارزانی وتویه تی بڕیاری نیمچه لێبوردنه کانی تورکیا بڕیارێکی وا نییه که په که که ڕازی بکات که بێنه خواره وه، ئه مریکیه کان پێیان وانیه که پێشنیاره کانی تورکیا یان هێرشه کانی کاریگه ریان هه بێت.

 

بارزانی سه باره ت به په یوه ندی سی-ئای-ئه ی له گه ڵ په که که وتویه تی ئه وه شتێکی ئاساییه چونکه سی-ئای-ئه ی ده یه وێت بزانێت خه ریکی چین و هه ردولاش ئاگاداری لینکی ئه لقایده و ئه نسارن و خۆشحاڵ نین به وه به ڵام پێموایه ئه مریکا هاوکاری په که که ناکات،

 

بارزانی له کۆتای ڕاپۆرته که دا وتویه تی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاگاداره که په که که کێشه ی ناوخۆی تێکه وتوه و ئه گه ر تورکیا لێبوردنێکی ڕاسته قینه ڕاگه یه نێت زۆربه ی میلیشیاکانی په که که دێنه خواره وه و سه رکرده کانیان به جێدێڵن و خۆیان ڕاده ستی حکومه ت ده که نه وه.

 

Hürriyet Daily News – hurriyetdailynews

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *