بۆ ئەم خوشك و برایانەی دوای حزبە به ناو ئیسلامیەکانی کوردستان کەوتون ؟!

بۆ ئەم خوشك و برایانەی دوای حزبە  به ناو ئیسلامیەکانی کوردستان کەوتون ؟!

 

ئه‌م بابه‌ته‌ وه‌كو پرسیارنامه‌ یان سه‌رنج نامه‌یه‌ك لێمی وه‌رگرن، ئه‌گه‌ر بابه‌تێكی گشتیی و كاروباری هه‌مووانیش نه‌بایه‌ به‌م نیوه‌شه‌وه‌ خۆم پێوه‌ سه‌رقاڵ نه‌ده‌كرد!، ئه‌ویش بابه‌تی ده‌ستوره‌ كه‌ گرێدراوه‌ به‌ دین و دونیای تاك و كۆمه‌ڵگه‌مانه‌وه‌. له‌به‌رنامه‌ی دووجار بیربكه‌ره‌وه‌ دانا دارا نوێنه‌ری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی هه‌ندێك لێدوان ده‌دات سه‌باره‌ت به‌ ده‌ستور لای من و زۆرێكیتر جێی تێڕامان و هه‌ندێكیش حه‌په‌سانه‌!. ده‌قی قسه‌كانی ئه‌وو سه‌رنجه‌كانم زۆر به‌ كورتیی :

 

۱- (دڵنیاتان ده‌كه‌مه‌وه‌ كه‌ ئێمه‌ ده‌ستورێكی نائیسلامیی ده‌نوسینه‌وه‌)!، باشه‌ ئه‌گه‌ر ده‌ستورێكی نائیسلامیی ده‌نوسنه‌وه‌ به‌شداری ئێوه‌ چ مانایه‌كی هه‌یه‌؟، به‌چ به‌ڵگه‌یه‌كی ئیسلامیی ده‌بنه‌ شایه‌ت و ئیمزاكاری ده‌ستورێك كه‌ نا ئیسلامییه‌؟. خۆ ئه‌گه‌ر ئێوه‌ش نه‌بن هه‌ر نائیسلامیی ده‌بێت ئیتر بۆ خۆتان له‌ته‌ك نائیسلامییه‌كان یه‌كسان ده‌كه‌نه‌وه‌؟!.

۲- (نه‌خێر ده‌ستور سزای كه‌س نادات)!، له‌به‌رانبه‌ری پرسیاری ئه‌گه‌ری به‌ سه‌رچاوه‌ بوونی شه‌ریعه‌ت بۆ یاساكان ئه‌و قسه‌یه‌ی كرد. باشه‌ برای خۆم چۆن به‌ رسته‌یه‌ك هه‌رچی سزاكان هه‌یه‌ هه‌موویت سرییه‌وه‌؟، چۆن قبوڵتانه‌ ئیسلام سه‌رچاوه‌ی یاسا بێت به‌ڵام به‌ بێ سزاكانی؟!، بۆ نمونه‌ هه‌تا سزای قصاص و قه‌تلیش كه‌ زۆر زه‌روره‌و مومكینه‌ جێ به‌ جێ بكرێت حسابی بۆی نه‌كرد ؟!.

۳- (له‌ كوردستان شه‌ریعه‌ت پایه‌دار تیه‌)!، ئێ باشه‌ خۆپایه‌دار بوون به‌ ده‌ستور ویاسا ده‌كرێت نه‌ك به‌ وتاری هه‌ینی و نه‌سیحه‌ت، ئه‌وه‌ بابه‌تێكی یاسایی و ده‌ستوری زۆر وورده‌ ئه‌ركی تۆو براكانته‌ كه‌ له‌و لیژنه‌یه‌ شكۆی شه‌ریعه‌ت بچه‌سپێنن ئه‌نجا ده‌بێته‌ ئاینێكی پایه‌دار له‌ یاسای گشتیدا نه‌ك ته‌نها لای تاك و خێزان ،، هه‌تاد. ئایا ئه‌و پایه‌دار نه‌بوونه‌ ده‌بێته‌ پاساو بۆتان هه‌تا ئێوه‌ش خه‌می شكۆو شایسته‌یی بوونی نه‌خۆن له‌ ده‌ستوردا؟.

۴- (جوانترین جاڕنامه‌ ده‌ستوری وڵاتانی ئه‌وروپایه‌ كه‌ كردومانه‌ته‌ بنچینه‌ی ده‌ستور و و یه‌كێكیش له‌ سه‌رچاوه‌كانی یاسا شه‌ریعه‌ته‌) كابراي گومراه : ئایا ئه‌و جوانیانه‌ له‌ مه‌بادئیو مه‌قاصیدی شه‌ریعه‌تدا نه‌بوو ده‌ستان نه‌كه‌وت؟، یان له‌سه‌رتانه‌ جوانیه‌كانی خۆمان بكه‌ینه‌ موڵكی بێگانه‌؟، ئه‌گه‌ر شه‌ریعه‌ت یه‌كێك بێت له‌ سه‌رچاوه‌كان كه‌واته‌ كه‌ی سه‌ره‌ی دێت و چۆن ریزبه‌ندی كراوه‌ بۆ سه‌رچاوه‌كان ؟.

۵- (ده‌ستوری تونس یه‌كێكه‌ له‌ ده‌ستوره‌ باشه‌كان)، عه‌لمانیه‌كانی تونس سه‌رسه‌خترین عه‌لمانی دونیای عه‌ره‌بین و به‌ راشكاوی ده‌ڵێن كه‌ ئیسلامیان ناوێت و هه‌ربۆیه‌ ئه‌وه‌نده‌ی جێ ده‌ستی ئه‌وان زاڵ و زۆره‌ له‌ ده‌ستوره‌كه‌یاندا ئه‌وه‌نده‌ هی غه‌نوشیه‌كان دیار نیه‌، مه‌رزوقی سه‌رۆكی پێشووی تونس به‌ روونی ووتی به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك قبوڵ ناكه‌ین شه‌ریعه‌ت سه‌رچاوه‌ی یاسا بێت و ئه‌و زاراوه‌ نانوسین له‌ ده‌ستوردا . ئیتر بۆ ده‌بێت راقی و پێشه‌نگ بێت بۆ ئێوه‌؟.

دوای ئه‌و قسانه‌ی دارا كابرای عه‌لمانی ده‌ستخۆشی لێكردوو وتتی تۆ له‌ من عه‌لمانیتری!!. ئایا ئه‌مه‌ وامان لێ ناكات بێژین دڵمان به‌ وه‌یس خۆش بوو به‌ڵام ئه‌ویش به‌ سوننی ده‌رچوو ؟

سوێند بەخوا ئەمە ئیقامە حوجەیە لەسەرتان ، کە ئیتر دوایان بکەون تاوانبارن !! ئایا لەدوای دەرکەوتنی ئەم راستیانە وەك مانگی چواردە لە شەوێکی ئاسمان ساماڵدا .. ئایا پاساوێکتان ماوە کە ئیتر دوایان بکەون ؟! ئایا هێشتا پێتان وایە حزبەکانتان بۆ هێنانەوەی حوکمی خوایی هەوڵ ئەدەن ؟! ئایا ئامادەن برۆنەوە سەر سندوقەکانی دەنگدان ، دەنگیان پێ بدەن گوایە ئەمانە بەرگری لە دینی خوا ئەکەن و نوێنەری موسوڵمانانن ؟! ئایا بروا بە سەرکردەکانیان ئەکەن بێنەوە باسی دین و دنیاتان بۆ بکەن ؟!

ئەوەی لە راستی تێ نەگات گەمژەیە ، ئەوەی تێ ئەگات و خۆی لێ گێل ئەکات تاوانبارە هەست ناکەن یەکێك لەم دوانە بن ئەگەر هەر شوێنیان بکەون ؟

دوپاتي قسه كوفريه كان ، فەرموون :

۱- دانا دارا ئەندامی لیژنەی نوسینەوەی دەستور سەر بە کۆمەڵی ئیسلامی : دڵنیاتان ده‌كه‌مه‌وه‌ كه‌ ئێمه‌ ده‌ستورێكی نا ئیسلامیی ده‌نوسینه‌وه‌ !!!

۲- دانا دارا ئەندامی لیژنەی نوسینەوەی دەستور سەر بە کۆمەڵی ئیسلامی : نه‌خێر ئەم ده‌ستورەی ئەینوسینەوە هیچ کەس سزا نادات بەم کارانەی کە لە ئیسلامدا بە تاوان ناسێنراون !!!

۳- دانا دارا ئەندامی لیژنەی نوسینەوەی دەستور سەر بە کۆمەڵی ئیسلامی: له‌ كوردستان شه‌ریعه‌ت پایه‌دار نیه‌ ، ( کەواتە بۆ خەلک ئەخەلەتێنن ئەڵێن حوکومەتی هەرێمی کوردستان ئیسلامیە و حوکم بەشەریعەتی خوا ئەکات ؟!) !

۴- دانا دارا ئەندامی لیژنەی نوسینەوەی دەستور سەر بە کۆمەڵی ئیسلامی: جوانترین جاڕنامه‌ ده‌ستوری وڵاتانی ئه‌وروپایه‌ كه‌ كردومانه‌ته‌ بنچینه‌ی ده‌ستور و و یه‌كێكیش له‌ سه‌رچاوه‌كانی یاسا شه‌ریعه‌ته‌ (( ئەزانن واتا لە کوردستان حوکمی فرە خوایە وەک سەردەمی برخانەکەی مەککە ، چونکە ئەوەتا دەستوری ئەوروپی یەکێکە لە خواکان .. لەناو دەستور زۆرێك لە ولاتانی ئەوروپا نێر لە نێر مارە ئەکرێت لەگەڵ ئاژەڵیش بۆت هەیە زەواج بکەیت ))

۵- دانا دارا ئەندامی لیژنەی نوسینەوەی دەستور سەر بە کۆمەڵی ئیسلامی: سیتەمی دەسەلات، حوکمرانی لە هەرێمی کوردستان پەرلەمانیە ، مەدەنیە ، دیموکراتیە !! (( کوفر و کافر بون لەمە زیاتر واتایەکی تری هەیە ؟؟ ))

۶- دانا دارا ئەندامی لیژنەی نوسینەوەی دەستور سەر بە کۆمەڵی ئیسلامی: هەموو شتێکمان بریوەتەوە ، ئیتر ناگەڕێینەوە دواوە واتا مەگەر ئیسلامیەک سبەینێ مەگەر بێت ئینقیلاب بکات بەسەر دەستوردا ئەگەر نا ناتوانێت (( کەواتە هیچ برگەیەکی تێدانیە حوکمە خوایەکانی تێدا بێت هەر موسوڵمانێك داوای حوکمی خوا بکات ئەبێت ئینقیلاب بکات بەسەر ئەم کافرانەدا ئەگەر نا ناتوانێت ))

 

بۆیە بەو پەڕی ڕێزەوە بە برایان و خوشکانی ناو ئەم حزبە بەناو ئیسلامیانەی هەرێمی کوردستان ( یەکگرتوو ، کۆمەڵ ، بزوتنەوە ، مەدخەلیەکات ) ئەڵێین لە خوا بترسن ئیتر ئەوەندە بەسە بۆتان کە ئێوە تێبگەن خەلەتێندراون ، خوای گەورەش ئەفەرموێت :

وَاتَّقُوا يَوْمًا لَا تَجْزِي نَفْسٌ عَنْ نَفْسٍ شَيْئًا وَلَا يُقْبَلُ مِنْهَا شَفَاعَةٌ وَلَا يُؤْخَذُ مِنْهَا عَدْلٌ وَلَا هُمْ يُنْصَرُونَ (البقرة :٤٨)

خۆتان بپارێزن له‌ ڕۆژێك كه‌ كه‌س فریای كه‌س ناكه‌وێت و كه‌س هیچی له‌ده‌ست نایه‌ت و تكاكاری كه‌سیش وه‌رناگیرێت و بارمته‌و گۆڕانكاری تیادا ئه‌نجام نادرێت و ئه‌و كه‌سانه‌ی خوانه‌ناسن یارمه‌تی نادرێن و سه‌رناخرێن

 

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *