خوای ئاسمانەکان هەمان خوای سەر زەمینە

خوای ئاسمانەکان هەمان خوای سەر زەمینە

 

سەید قطب بەرەحمەت بێت دەفەرموێت:

وه‌ك چۆن خوای گه‌وره‌ خوای ئاسمانه‌كانه، ئاواش خوای سه‌ر زه‌مینه‌ و ده‌بێت ته‌نها ته‌علیماتی ئه‌ویش له‌سه‌ر زه‌میندا حوكمڕانی بكات.. دین بریتی بووه‌ له‌ خوایه‌تی خوایی گه‌وره‌. واته‌: په‌رستنی. به‌ڕاپه‌راندن و به‌ گه‌ڕخستنی حوكم و شه‌ریعه‌ته‌كه‌ی ئه‌وو داننان به‌ دەسەڵاتداری ئه‌وو به‌س. هه‌میشه‌ دوورێیانی رێگاكان وابووه‌ كێ له‌ (دینی خوا) دایه‌ وكێ له‌ (دینی پاشا) دایه؟ ئه‌وانه‌ی كه‌ له‌ دینی خوادان، ته‌نها به‌ سیستم و به‌رنامه‌و شه‌ریعه‌تی ئه‌و رازین و هه‌ر ئه‌ویش جێ به‌جێ ده‌كه‌ن. ئه‌وانیش كه‌ له‌ (دینی پاشا) دان به‌ سیستم و یاسا و حوكمی ئه‌و رازین و هه‌ر ئه‌ویش جێ به‌جێ ده‌كه‌ن. واته‌ به‌ زاراوه‌ی قورئانی ئه‌مان به‌ شیرك رازین و سیستمی موشریكانیان ده‌وێت به‌وه‌ی كه‌ له‌گه‌ڵ باوه‌ڕ به‌خوا هێنان و ئه‌نجامدانی دروشمه‌كانی په‌رستندا غه‌یری خواش ده‌په‌رستن چونكه‌ به‌ سیستم و شه‌ریعه‌تی غه‌یری خوا رازین و وه‌ری ده‌گرن و رایده‌په‌ڕێنن.. ئه‌مه‌ش خاڵێكی سه‌ره‌كی دینه‌و دوو رێیانی باوەڕ و به‌ڵگه‌نه‌ویستی عه‌قیده‌ی ئیسلامیه‌..

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *