بیستوتە یادی رزگار کردنی کوردستان لەلایەن سوپای ئیسلامەوە ئەبێتە رەسمی!!؟؟(۱)
بەرزان رەمەزان
ئێمە لەسەردەمێکدا دەژین زۆرینەی موسڵمانان باڵیان شکاوە، هێزە ئیسلامیەکانیش تا ئەو پەری زەلیلی سنوردار کراون لە زۆر شوێنیش دەستەمۆ کراون ، هەندێکیشیان بونەتە مرۆڤی شاخ و لە ئەشکەوتا ئەژین ئەتوانم بڵێم ئەوەی بەتەواوەتی بیەوێت شەریعەتی خوا جێ بە جێکات لە هیچ دەشتێکی ئەم سەر زەمینە فراوانە جێگایان نابێتەوە لەبەر دوژمانانی ئیسلام،وەدڵنیابن هەموو کوفر بەتەواوەتی کۆکن لەسەر یارمەتی دانی یەکتری دژی ئەم ئیسلامە پیرۆزە ئەمە بەشێوەیەکی گشتی. کوردستانیش بە هەمان بارودۆخدا تێپەریوە هەر هەمان دەردی تێدا بڵاو بۆتەوە وە هەموشمان ئەزانین کە کوفر چەند بە جدی لەکوردستان کار ئەکات وە چۆن علمانیەکانیش ئاسانکاری بۆ ئەکەن و هەموو دەست لەسەر سینگو بە ئەژنۆ داکەوتوون بۆ یارمەتی دانی هەمە جۆرەکانی کوفر وە ئاشکراشە کە هەوڵێکی جدی ئەدەن کە عەقیدەی ئیسلامی کاڵ بکەنەوە وە کەلتوری ئیسلامی لەناوبەرن،هەموشمان ئەبینین چۆن لە جێگای هەر کەلتور و عادەتێکی ئیسلامی کەلتورو عادەتێکی کوفر لە جێگای دائەنێن.. وە هەروەها سەیری قوتابخانەکان بکەن چۆن هەموو سیستەمی خوێندن و پەروەردە بۆتە سیستەم و پەروەردەی کوفر جگەلەو هەموو جەژن و بۆنە نەتەوەیانەی کە دروستکراون موسڵمانانیش بە نەفامی بە جەژنی خۆیان ئەزانن کە هەمووشمان ئەزانین هەموی بە قازانجی کوفرە وە هەزاران شتی تر لەم جۆرانە کە کوفر پێگەی خۆی تێدا بە هێز ئەکات لە کوردستاندا وە کاریگەری خۆشیان هەیە .. بەهەر حال من وا هەست ئەکەم کوفر زۆر بەزیرەکانە لە کوردستان کار ئەکات ، ئەوەی من چاودێریم کردوە کوفر کار لەسەر چوار خالی سەرەکی دەکات وە لە رێگای ئەم چوارە خالەدا خۆی بەسەرماندا زال کردووە وە زۆر گرنگی بەم چوار خالە ئەدات وە ئەم خالانەش من پێم وایە بەهێزترین خالی سەرەکین بۆ روخان و داگیر کردن و باوەڕ گۆڕینی هەر میلەتێك،خالەکانیش ئەمانەن کە کوفر لەکوردستان کاری لەسەر ئەکات.
یەکەم:کاڵ کردنەوەی عەقیدەی موسلمانان لە رێگای میدیا و نوسیندا بە شێوەی(شێواندن و ناشرین کردن و ترساندن وسوکایەتیکردن).
دووەم: شێواندنی مێژوی ئیسلام و موسڵمانان .
سێیەم:گۆرینی داب و نەریت وکەلتورو هونەرو رەوشتی ئیسلامی .
چوارەم:قەدەغەکردن و گۆرین و نە هێشتنی یاسای ورێسای حوکمی ئیسلامی لە حوکمرانی وولاتدا.
من پێم وایە – ئەم چوار خالە سەرەکین، پاشان ئەوانی تر کە خەلك بە جۆرێکی تر هەستی پێ ئەکات…
(شیکردنەوە و نهێنی چۆنیەتی کارکردنی کوفر بەم چوار خاڵەسەرەکیە و کاریگەریەکانی )
موسڵمانانی خۆشەویست ئەم چوارخاڵە سەرەکیەی کە کوفرکاری لەسەر دەکات لە کوردستان هەموومان هەست بە کاریگەریەکەی ئەکەین کە چۆن کۆسپی لەبەردەم موسڵمانە بانگخوازەکان دروست کردووە، وە چۆن رۆژ بەرۆژ کوفر پێگەی خۆی بە هێزتر ئەکات .ئەمە لای هەموومان روون وئاشکرایە، بەڵام با سەرنج بدەینە نهێنی کارکردنی کوفر لەم چوار خاڵە سەرەکیەدا کە چۆن کاری لەسەر ئەکات لە کوردستان بۆدژایەتی کردنی ئیسلام و موسڵمانان وە سەرنج بدەین بۆچی ئەم چوار رێگایەیان گرتۆتەبەر بۆ هێرش کردنە سەرمان.
یەکەم: کاڵ کردنەوەی عەقیدەی موسلمانان لە رێگای میدیا و پێنوسدا بە شێوەی(شێواندن و ناشرین کردن و ترساندن وسوکایەتیکردن).
موسڵمانان هەموو مان ئەزانین میدیاکان چەند دەورێکی کاریگەریان هەیە لە مەیدانی ململانێدا وە گومانیشمان لەوەدانییە کە پێنوس کلیلی زانست و پەروەردەیە، بەڵام لەهەمان کاتیشدا میدیاو پێنوس گورزێکی بەهێزە بۆ ئەوەی بتەوێت وەك چەکێك بەکاری بهێنیت لەمەیدانی ململانێدا هەربۆیە ئەگەر سەیری کوفر بکەین ئەبینین چۆن لە میدیاکان ژەهری خۆیان بلاو ئەکەنەوە دژ بەم ئیسلامە وە چۆن لەجیاتی مەرەکەب ژەهر ئەکەنە ناو پێنوسەکانیان بۆ ئەوەی لەسەر ئیسلام و موسڵمانان بنوسن .
بەرێزان کوفر زۆر بەزیرەکانە کاری بۆکاڵ کردنەوەی عەقیدەی موسلمانان کردوە سەیر ئەکات لە ناو موسڵمانان پینج لقی سەرەکی هەیە کە عەقیدەی موسڵمانانی بە هێز کردوە (١-خودا ٢-قورئان ٣-پێغەمبەر (صلی للەعلیە وسلم)٤- پلەو پایەی قیامەتی ٥-پەرستن) کوفر لە پاش دیراساتی زۆری خۆیان پیلانیان دارشتوە بۆ ئەوەی موسلمان بێ هێزکەن و پەرتەوازەیان کەن بۆ ئەوەی نەتوانن بەرەنگاری کوفر ببنەوە یان تەشەنە بکات بۆیە ئەو پێنج لقەیان کردۆتە ئامانج و بە مەرجی سەرەکیان زانیوە بۆ کاڵ کردنەوەی عەقیدەی موسڵمانان جا بۆ ئەو مەبەستەش میداکان و پێنوسەکانیان بۆ خستۆتە گر و کاری پێ ئەکەن بەشێوەی شێواندن وناشیرینکردن وترساندن و سوکایەتیکردن بە ئیسلام چونکە کوفر سەیر ئەکات لەناو موسڵمانان خودا پیرۆزیەکی تەواوی هەیە وە قورئانیش ئومەتە کەو دەستەلاتەکە دروست ئەکات وە پێغەمبەریش(صلی اللە علیە وسلم)پێشەواو رێنیشاندەریانە وە بۆ پلەو پایەی قیامەتیش مەرگ لەلایان شیرنترە لە ژیان و بەئاواتی شەهیدبوون ئەژین وبە بێ منجە منج خۆیان ئەکەنە فیدای ئەم ئیسلامە وە بە پەرستنی خودای بالادەست ئارام ئەگرن و بانگەواز ئەکەن و یەک ئەگرن ئەبن بەهێزێکی بێ مونافس لە جیهان بۆیە ئەم پێنج لقەیان کردۆتە ئامانج بۆ کاڵ کردنەوەی عەقیدەی موسلمانان لەرێگای میدیاو نوسیندا، رەخنە ئەگرن لە خوا لە قورئان لە پێغەمبەر(صلی اللە علیە وسلم) و گاڵتە و یاری بە پلەو پایەی قیامەتی ئەکەن و تانەو پەلار لە پەرستن ئەگرن، بۆ ئەوەی لە موسڵمانان بشێوێنن و پیرۆزی کەمکەنەوە و گومان دروست کەن لەناویان تاکو فیشاربخەنە سەر پابەندبونی موسلمانان بەو عەقیدە بەهێزەی کە هەیانە ئینجا ووردە ووردە عەقیدەیان کاڵ بکەنەوە، فێری خۆ دزینەوەیان کەن لە بەرپرسیارەتی ئەم ئیسلامە چونکە چەند پابەندبونی موسلمانان بە عەقیدە کاڵ بکەنەوە ئەوەندە هەستی گیان فیدایی و بەرپرسیارەتی موسلمانان کەم ئەبێتەوە وەهەموشمان ئەبینین کە لە رێگای میدیا و پێنوسە ژەهراویەکانی کوفردا چۆن ئەم پێنج لقە ناشرین ئەکەن و سوکایەتیان پێ ئەکەن هەروەك ئەبینین لەفلان رۆژنامە ئەم کوفرە کرا لەفلان میدیا ئەم بەدرەوشتیەکرا لەفلان کتێب ئەم جنێوە دراو لەفلان شوێن قورئان سوتێنرا وە فلان یاسایان داناوە دژی فلان ئایەتوهتد…وە هەر لە رێگەی میدیاکان و پێنوسە ژەهراویەکانیان هەموو پیرۆزیەکانی ئیسلامی بەشێوەی (شێواندن و ناشرین کردن و ترساندن وسوکایەتیکردن) کاری لەسەر ئەکەن بە هەموو جۆرەکانی، ئیدی بە خۆ کرکردنی موسڵمانانیش لەئاستی ئەم هەموو دوژمن کاریانە کوفر زۆر دلخۆش ئەکات چونکە ئەزانێت لەکارەکانی سەرکەوتو بووە توانیەتی عەقیدەی موسڵمانان کاڵ بکاتەوە بۆیە زیاتر دەرگایان بۆ ئەکرێتەوە بەئارەزوی خۆیان ئەو بارودۆخەمان بۆ دروست ئەکەن کە ئێستا هەمو جیهانی ئیسلامی لەدەستی ئەنالێنێت.
دووەم: پیس کردن و شێواندنی مێژووی ئیسلام و موسڵمانان.
هەموومان ئەزانین مێژوو چەند کاریگەرە بۆ میلەتان وە چەند دەستکەوتێکی بە هێزە بۆ میلەتان چونکە هەر میلەتێك مێژووی نەبێت بێ ناسنامەیە وە هەموشمان ئەزانین مێژوی هەر میلەتێك لەناو بچێت میلەتەکەش لەناو ئەچێت وە بەهێزترین چەكیش لە جیهان بۆ لەناوبردنی میلەتان شیواندنی مێژووە ئەزانم دوژمن ئەتوانێت بە زەبری هێزو ئاسن و ئاگر هەر وولاتێکی بوێت داگیربکات بەڵام هەزار سالیش داگیری بکات هەر ئەبێت بە سەر شۆری بچێتە دەرەوە چونکە رۆژێك هەردێت میلەت شۆرشی بەرامبەر بکات لەبەر ئەوەی داگیر کەر بێگانەیە، بەڵام ئەگەر داگیرکەر توانی مێژوی میلەتێك پیسکات و بیشێوێنێت ئەوا میلەتەکە خۆی ئەبێتەوە دوژمنی خۆی شەق لە هەموو پیرۆزیەکانی خۆی هەلئەدات وەك کورد گۆتەنی (دار ئەگەر کرمی لەخۆ نەبێت تەمەنی هەزار سالە) ئەگەر هەرمیلەتێکیش ناکۆکی تێنەکەوت خۆی نەبوو بەدوژمنی خۆی ئەوا بەهێزترین میلەتە بەڵام کە خۆی بو بە دوژمنی خۆی بەراستی کارەساتە و دووبەرەکیەکی بەهێز دەکەوێتە نێوانیان تا قیامەت چارەسەری ناکرێت تاکە رێگاش بۆ چارەسەرکردنی تەنهاو تەنها ئەبێت ئەو مێژووە پیسکراوە و شیواوەی کە دایان تاشیوە بۆ خەڵکی روون بکرێتەوە و هەموو درۆ دەلەسەکانیان بۆ خەڵکی ساغکرێتەوە و پاك پاکی بکەنەوە ئینجا رێگا ئاسان ئەبێت بۆ هێور کردنەوە و چارەسەرکردنی ئەم دووبەرەکیە بەڵام بە رە نجێکی زۆرو و پشویەکی درێژ،هەربۆیە کوفر هەولی جدی ئەدات مێژوی ئیسلام و موسڵمانان بشێوێنێت و پیسی بکات چونکە ئەگەردوژمن لە پیلانەکەی سەرکەوت ئەوا ئەو میلەتە ئەبێتە دووبەرەی دژ بەیەك و خۆخۆر بەرەیەکیان قەناعەت بەو مێژوە شێواو پیسە ئەهێنێت کە لەلایەن دوژمن داتاشراوە وە بەرەیەکیان هۆشیارانە ناکەونە داوی ئەم پیلانە گلاوە. کە ئەم دووبەرەیە دروست بوو ئیدی هەر ئەبێت بە شەری ناوەخۆ و ململانی ناوەخۆ وخەرك بین لە هەموو بوارەکاندا، وولات بەدەسەتی خۆمان وێران بکەین بە قازانجی دوژمن، بۆیە ئەبینین چۆن مێژوی ئەستێرە ناودارەکانی ئیسلام پیس ئەکەن وە چۆن ئەو مێژووە پر لەسەروەریە ی ئیسلام و موسلمانان ئەشێونن چونکە دژمنانی ئیسلام ئەزانن هەر میلەتێك مێژوی لەناو چوبێت میلەتەکەشی لەناو چووە وە ئەشزانن ناتوانن مێژوی ئیسلام هەرگیز لەناوبەرن بۆیە بەتەواوەتی هەولی پیسکردن و شێواندنی مێژوی ئیسلام و موسلمانان ئەدەن بۆئەوەی لەرێگای ئەم مێژوە داتاشراوەدا بتوانن موسلمانان لە ئیسلام دورخەنەوە بیانکەن بە هەواداری خۆیان تاکو ئاسانتر بتوانن لە پیلانەکانیان بەردەوام بن بۆ دژایەتی کردنی ئیسلام و موسلمانان.
سێیەم: گۆڕینی داب و نەریت وکەلتورو هونەرو رەوشتی ئیسلامی.
دوژمنانی ئیسلام کار بۆ ئەوە ئەکەن هەمو داب و نەریتێکی ئیسلامی و هەمو کەلتورو هونەرێکی ئیسلامی و هەمو رەوشتە بەرزەکانی ئیسلامی بگۆرن وە هەندێکیان بۆچویتەسەرو هەندێکیشیان ماوەو کاری بۆبکەن بۆ ئەوەی بەتەواوەتی لە ئیسلام داببرێن و تا ئاسانتر کۆنترۆلمان بکەن وە لەبری ئەمە هەرچی داب ونەریتێکی بۆ گەنی خۆیان هەیە هەرچی کەلتورو هونەری فاشیلی خۆیان هەیە هەرچی رەوشتی ناشرین و روخێنەری خۆیان هەیە بە ناوی ئازادی و مۆدیلات و تەکنەلۆژیا و هتد… بەسەرمان دا ئەسەپێنن چونکە کوفر دەیەوێت بەتەواوەتی موسڵمانان سەرسامی خۆیان کات و لەم رێگایەش خۆ بخزێنتە ناو دڵ و دەروونی موسڵمانان تا کو خۆیان بەتەواوی بەسەرمان دا بسەپێنن وامان لیبکەن موسلمانێکی شوێنکەوتەی کوفر بین وە بە شانازیەوە کۆیلەو خزمەتکاری ئاو هەوای کوفربین بۆیە زۆر بەجدی کار ئەکات لەسەر گۆڕینی داب و نەریت وکەلتورو هونەرو رەوشتی ئیسلامی بۆئەوەی ئاسانتر بەسەرماندا زال بێت. هەروەك سەروەرمان ئەفەرموێت ( بست بەست شوێنی پێی گاور و جولەکەکان ئەکەون تاوای لێدێت ئەگەر بچن بۆ ناو کونی مارمیلکە بەدوایان دا ئەچن) ئەشبین چۆن خەریکە ئاوامان بەسر بێت هەموو مان کۆپی ئەوانبین.
چوارەم: قەدەغەکردن و گۆرین و نە هێشتنی یاسای ورێسای حوکمی ئیسلامی لە حوکم رانی وولاتدا.
ئێستا هەموومان ئەزانیین لەهیچ کونجێکی ئەم زەمینە فراوانە لە کوردستانەوە بگرە تاکو دێتەوە کوردستان هیچ شوێنێك نیە حوکمی ئیسلامی تێدا بکرێت وە تەنانەت حیزبە ئیسلامیەکانیش ئەگەر بە ئاشکرا بلێن حوکم بەشەریعەتی خوا ئەکەین ئەیانخەنە قالبی تیرۆرەوە لێناگەرێن لەناو حیزبەکەشیاندا بەتەواوەتی شەریعەتی خوا جێ بەجێی بکەن چونکە کوفرلەپاش ئەم هەموو کۆدەتایە عەسکەریەی لەولاتانی موسڵماناندا ئەنجامیاندا بەتایبەتی لەکۆتایی خەلافەتی عوسمانی و لە پاش روخانی خەلافەتی عوسمانیدا بە ئاگرو بەئاسن بە زەبرو بەزێر هەرچی دەستەلات و یاسای ئیسلامی هەبو بەیەکجاری دایان مالی و قەدەغەیان کرد وە لەبری ئەم ئیسلامە عەزیمە هەرچی بەرنامەی دەست کردی فاشیلی مرۆڤ هەبوو بەسەرموسلمانانیان داسەپاند وە هەرچی مرۆڤی فیرعەون ئاسا هەبوو کردیان بە حاکم و فەرمانرەوای وولاتی موسڵمانان، بە درۆو دەلەسەو بە بورژاندنی دەماری قەومی ئومەتی موسلمانیان دابەش کرد بەسەر ٥٦ ووڵات و ٧٦ کەمینەی دابراو بۆ ئەوەی هەرگیز ئەم ئومەتە بەهێزە دروست نەبێتەوە کە سەروەرمان دروستی کرد و شوێنکەوتوانی گەشەیان پێکرد، سەیر کەن تا ئێستانش ئەم دەمارە قەومیە لە نێوان پەنجەکانی کوفرەدایە بەکەیفی خۆی ئەی وورژێنی هەموو میللەتانی پێ پەرتەوازە کردووە چونکە هەموومان ئەزانین چەند یەکگرتووبین ئەوەندە بەهێز ئەبین وە چەند پەرتەوازە بین ئەوەندە لاواز ئەبین وەك کورد گۆتەنی (ئەگەر برا لەپشت برا بێت مەگەر قەزا لەلای خودا بێت) وە ئیسلام کەهات هەموو نەتەوەجیاجیا کانی کرد بە برا و دژی پەرتەوازەیی بوو وە تنها یاسای خوا حوکمی ئەکرد یاسی ئارەزوی هیچ مرۆڤێك نەبوو هەر ئەمەش بوو وای کرد ئەم ئومەتە بەهێزە دروست بێت، بەڵام کوفر دژی حوکمی خوایە وە دژی یەکگرتنی نەتەوە جیاجیاکانی موسڵمانانە بۆیە بەجدی کاری لەسەر ورژاندنی دەماری قەومی ئەکات بۆ ئەوەی ئەم ئومەتە لەت لەت وپارچە پارچەکات وە پارەچەو لەتەکانیش وورد و خاش بکات بۆ ئەوەی برای بکاتە دوژمنی برای خۆێ وە لەجیاتی حوکمی خوا حوکی مرۆڤێکی وەك خۆمان بۆ بکات بە یاسا کە خۆشی نازانێت بەیانی چی روو ئەدات وە پرە لە هەواو ئارەزوی مرۆڤ و مرۆڤ پەرستی. سەیرکەن چۆن لەجیاتی حوکمی خوا حوکمی مرۆڤە وە لە بری برایەتی شەری براکوژی لە ناو ولاتی موسڵماناندا پەرەی سەندوە دلنیابن، کە ئەمە بەرهەمی کار کردنی کوفرە هەموومانی پێ موبتەلابوە خودا بمان پارێزێت…جا موسلمانە بەرێزەکان زۆر بیرم لەوە کردەوە کە ناکرێت ئێمە بێدەنگ بین لەئاستی ئەم هەموو داوو پیلانەی کوفر کە بۆمان دانراوە هەر ئەبێت بەرەنگاری ئەم دوژمانانەی خودا ببینەوە بۆیە بیرم لەوەکردەوە رێگایەکی زۆر کاریگەر بدۆزمەوە بۆئەوەی بتوانین بەسەر دوژمنانی ئیسلامدا زاڵبین بە ئیزنی خودا، بۆ ئەوەی بتوانین هەموو پیلانەگڵاوەکانی کوفر هەڵوەشێنینەوە. من وا هەست ئەکەم بەیارمەتی خودا ئەو بیرۆکەیەی من بۆی چوومە هەر چوار خالە سەرەکیەکەی کوفر هەڵ ئەوەشێنیتەوە، ئەم چوار خالەی ئێمەش کە کراوتە هەدەف لەلایەن کوفرەوە ئەتوانین زۆر لە جاران بەهێزترو پتەوتری بکەینەوە، کە ئەبێتە چەکێکی بەهێز و کوشندە هەموو لایەنە ئیسلامیە کان و هەموو کەسایەتیە ئاینیەکان و هەموو موسڵمانێکی خوێنەوار و نەخوێنەوار ئەتوانێت بەکاری بهێنێت، هەر کەسەو بە ئاستی خۆی سودی لێ وەر بگرێت
موسڵمانان من زۆر بەوردی بیرم لێکردۆتە رێگایەکی زۆر کاریگەر هەیە بۆ رزگار بونمان لەو تەنگەژەیەی کە توشمان بووە ئەویش ئەوەیە .
{ئەبێت رۆژی رزگارکردنی کوردستان لەلایەن سوپای ئیسلام لەسەردەمی عومەری کوری خەتابدا(خوالێی رازیبێت) بکەینە بۆنەیەکی رەسمی لە هەرێمی کوردستان وە هەمو سالێك بە فەرمی یادی بکرێتەوە}
سودو گرنگی ئەم یادە و رزگار بوونمان لە پیلانی کوفر
موسڵمانانی هۆشیار با بێن لێکدانەوەیەك بکەین لەسەر ئەم چوار خالە سەرەکیەی کوفر کە لەم رێگایەوە توانیەتی بەسەرماندا زالبێت، بەبەراورد لەگەل ئەم یادە { رۆژی رزگارکردنی کوردستان لەلایەن سوپای ئیسلام لەسەردەمی عومەری کوری خەتابدا(خوالێی رازیبێت)بکەینە بۆنەیەکی رەسمی لە هەرێمی کوردستان وە هەمو ساڵێك بە فەرمی یادی بکرێتەوە} با بزانین گرنگی ئەم یادە چیەو وە چۆن ئەتوانین لە رێگای ئەم یادەوە پیلانەکانی کوفر بشکێنین وە دووبارە ئیسلام بهێنینەوە مەیدان.
لێکدانەوەی چۆنیەتی شکاندن ولابردنی چوارخالەسەرەکیەکەی کوفردژی ئیسلام لەرێگای یادی رۆژی رزگارکردنی کوردستان لەلایەن سوپای ئیسلامەوە.