بیستوتە یادی رزگار کردنی کوردستان لەلایەن سوپای ئیسلامەوە ئەبێتە رەسمی!!؟؟(۲)
بەرێزان سەرنج بدەنە کاریگەریەکانی یادی رۆژی ئازادکردنی کوردستان لەلایەن سوپای ئیسلامەوە
موسڵمانانی خۆشەویسیت ئەگەر بە پیشتیوانی خوا توانیمان بە هەمولایەکمان یادی رۆژی ئازادکردنی کوردستان لەلایەن سوپای ئیسلامەوە لەسەردەمی ئیمامی عومەری کوری خەتابدا(خوالێی رازیبێت ) بکەینە بۆ نەیەکی رەسمی لە هەرێمی کوردستاندا من لەو باوەرەدام سەرکەوتنێکی گەورەیە بەسەر هەموو پیلانەکانی کوفر لە کوردستان، وە زۆر بە ئاسانی ئەتوانین ئەو چوار خالە سەرەکەیەی کوفر تێك بشکێنین کە کاری لەسەر ئەکەن بۆ دژایەتی کردنی ئیسلام و موسڵمانان، وە ئەتوانین بەسەریاندا زال بین لە هەموو کونو قوشبنێکدا،وە هەر بەم بۆنەیەوە ئەتوانین ئەو پێنج لقەی خۆشمان (١-خودا ٢-قورئان ٣-پێغەمبەر (صلی للەعلیە وسلم)٤- پلەو پایەی قیامەتی ٥-پەرستن) کە کراوەتە ئامانج لە لایەن کوفرەوە بیپارێزین و بەهێزتری بکەین وە دوبارە بیکەینەوە ئەو هێزە پۆلاینەی کە نیوەی گۆی زەوی حوکم ئەکردو نێوەکەیتریش سەرسامی بوو بەڵام ئەبێت زۆر پشوودرێژانە و زۆر بەوردی بە هەمو لایەکمان کاری بۆ بکەین،موسلمانە بەرێزەکان ئەوەی من مەبەستمە بۆتان روون بکەمەوە کە زۆر بەڵامەوە گرینگە وە وای لەمن کردووە بیر لەویادە بکەمەوە ببێتە رەسمی لەهەرێمی کوردستان لەبەر ئەم هۆیانەیە هیوادارم باش سەرنج بدەنە سودەکانی و کاریگەریەکانی.
موسڵمانانی خۆشەویست کەئەم رۆژە بوو بەیادێکی رەسمی لە هەریمی کوردستاندا ئەوا رۆژێك دیاری ئەکرێت کەهەموو سال موسڵمانان یادی تیدا بکەنەوە یادکردنەوەکەش سەرەتا بەم جۆرە ئەبێت، لە هەموو میدیا ئیسلامیەکاندا بە گۆڤارەکان و بە رۆژنامەکان و بە کەنالەکان و بە رادێویەکان وهیتد… بە دیکۆمێنتەوە لاپەرەی مێژووی ئەورۆژە هەل ئەدەنەوە کە ئەبێتە هۆی جوانتر شارەزا بوونمان لە مێژووی لە ئیسلام، وە لە ووتاری هەینی مامۆستا بەرێزەکان ووردەکاری زیاتر ئەخەنە روو کە ئەبێتە هۆی ئەوەی جوانتر لە مەبەستی ئیسلام تێبگەین کە شۆرشێکە دژی چەوساندنەوە نەفامی و مرۆڤ پەرستی ستەم و هیتد…نەك تەنها نوێژ کردن و رۆژوگرتن، وە هەروەها ووردە وردە گەشە ئەکات و هانی نوسەرە موسلمانەکان ئەدات کە لەهەمو لایەنێکەوە گرنگی بەم رۆژە بدەن و وردەکاریەکانی مێژوی کورد و ئیسلام بنوسنەوە کە ئەبێتە هۆی دەولەمەندکردنی کتێبخانەی کوردی و بۆخزمەت کردنی ئیسلام وە بە شێوەیەکی پرۆفیشینال بنوسرێتەوە، وەهەروەها لە هۆلەکان کۆر و ئاهەنگی بۆ ئەگێرن کە ئەبێتە هۆی ئەوەی ئەم یادە بەهێزتربێت و پتەو تری بکەن ، وە هونەرمەندانیش بە هۆنراوە و سرودەکانیان گرو تینێکیتری پێئەبەخشن یاخود بە دەرهێنانی فیلمێکی بەهێز و سەردەمیانە هەموو سال لەم رۆژە سەیر ئەکرێتەوە کە ئەبێتە هۆی ئەوەی موسڵمانان بەگشتی هەست و خۆشحالی خۆیان لەم رۆژە دەرببرن وە شعنێکی ئیمانی بەهێزی سالانەشە و هتد….. ئەمە بە گشتی و بەشێوەیەکی سەرەتایی بەڵام سال بەسال ئەم رۆژە گرنگی زیاتری پێ ئەدرێت و مووسلمانان لەبواری جیاجیا لێکۆلینەوەی لەسەرئەکەن بەهێزتری ئەکەن پاشان گەشە ئەکات تا وای لێدێت لەکوردستان رەگی دائەکوتێ، ئەوکات ئێمەی موسلمانیش چوار خالی سەرەکیمان دەست ئەکەوێت بۆ هەل وەشاندنەوەی هەر چوار خالە سەرەکیەکەی کوفر کە لە جیهانی ئیسلامیدا کاری لەسەر ئەکەن بۆ دژیاتی کردنی ئیسلام و موسڵمانان بەتایبەتی لەکوردستان .بەڵام بابزانین ئەم چوار خالە چین وە چۆن ئەم چوار خالەمان دەست ئەکەوێت، وە چون سودی لێوەر بگرین و دروستی بکەین وە چۆن ئەم چوار خالەی کوفریش هەل وەشێنینەوە لە رێگای ئەم یادەوە .
سەرەتایەك بۆ دروست کردنی چوار خالی بەهێز لە یادی رۆژی رزگارکردنی کوردستان لە لایەن سوپای ئیسلامەوە
موسڵمانانی خۆشەویست سوپاس و ستایشی بێپایەن بۆ خودای کار بەدەست کە لەبارو دۆخێکی زۆر گونجاو، لە رۆژو کاتێکی زۆر گرنگ ئەم رزگارکردنەی بە کوردستان بەخشی چوونکە کوردستان ئەوکات لەژێر دەستی داگیرکەرانی فارس بوو وەکوو هەندێك وولات نەبوو کە خۆیان خاوەنی دەولەتی خۆیان بن و سوپای ئیسلام بۆیان هاتبێت و رزگاری کردبێت، گرنگیەکەی لەوەدایە کوفر ناتوانێت تانەو تیری ژەهراوی بگرێتە یادی ئەمرۆژەی کە سوپای ئیسلام کوردستانی رزگارکرد چونکە ناتوانن بلێن ئیسلام دەولەتی کوردی روخاندووە رزگارکردنی چی و حالی چی ئیسلام داگیری کردوین نەك رزگاری کردبین، وە هەولبدەن سوود لەم مەجالە وەربگرن و لەرێی وورژاندنی دەماری قەومی هێرش بکانە سەر ئەم یادە بۆیە سوپاس بۆخوا لەکاتێکی زۆر گرنگ بوو کە کوردستان رزگارکرا لەوەش گرنگتر ئەوەیە لەسەردەمی ئیمامی عومەری کوری خەتابدابوو (خودالێی رازی بێت) کەرەمزی دادپەروەریە لە حوکمرانیدا ئەشتوانین لەم یادە بەتەواوەتی باسی داد پەروەری ئیسلام بکەین بۆ هەموو خەڵکی..وەهەروەها لەوسەردەمدا هەموو جیهان و کوردستانیش لە نەفامی خوا پەرستی دابوو جگە لەخوایان ئەپەرست و کەلتورو داب و نەرێتێکێکی نەفامی و بارگاویکراومان هەبوو وە هەروەها مێژووی کوردستان پێش هاتنی ئیسلام زۆر روون و ئاشکرا نیە تائێستاش شێواو نادیارە بەڵام لەگەل هاتنی ئیسلام بوینە خاوەن مێژویەکی نوێ و پر لەشانازی وە بوینە خاوەن رەوشتێکی پاك و مەزن وە بوینە خاوەن کەلتورو داب و نەریتێکی نوێ و رەسەن وەهەروەها ووردە وردە کورد کەلەپیاوانی لێدروست بوو کە جێگای فەخرو شانازیە بۆ هەموو موسڵمانانی جیهان، کورد توانی ببێتە خاوەن کەلە پیاوی وەك سەلاحەدینی ئەیوبی (خوا لێی رازیبێت) کە توانی ببێتە سەرکردەی هەموو موسڵمانانی جیهان پاشان ووردە ووردە بوین بە خاوەن میدیا و نوسینی خۆمان. موسڵمانانی خۆشەویست ئەم باروو دۆخەی کە کورد تێدا ئەینالاند پێش هاتنی سوپای ئیسلامی کە سوپای رزگاری کەری گەلانە، کوورد وەکوو هەموو گەلانی تری ناوچەکە توانی رزگاری بێت لە نەفامیەوە بۆ ئیسلام وە لە چەوساندنەوە بۆ ئازادی وە لە پەرستنی مرۆڤ و ئارەزو و داروبەردەوە بۆ پەرستنی خوای تاقانە وە لە حوکمرانی زولم ستەمەوە بۆ بەزەیترین حوکمی خوا وە لە داگیرکردنەوە بۆ سەربەخۆیی وەلە کوفرەوە بۆ ئیمان و هتد… بەراستی ئەم رۆژە کە خوای گەورە کوردستانی تێدا رزگار کرد لەلایەن سوپای ئیسلامەوە لە سەردەمی عومەری کوری خەتابدا(خوا لێی رازی بێت ) گرنگترین رۆژە لە مێژوی کوردستان وە پێویستە هەموو موسڵمانانی کوردستان یادی ئەم رۆژە بکەنەوە بەیەکەوە سوپاسی خوای تێدا بکەین. موسڵمانانی خۆشەویست سەرنج بدەنە ئەم خالە گرنگانە کە خودای گەورە چ نیعمەتێکی لەگەل کردوین بۆ ئەوەی بتوانین بەهێزترین بەرگری لە کوردستان و ئیسلامەکەمان بکەین وە بتوانین ئەوەی خوا لەسەرمانی پێویست کردوە ئەنجامی بدەین. موسڵمانانی هۆشیاروو خۆشەویست سەرنج بدەن وەك باسمان کرد کە لە رۆژ و کاتێکی زۆر گرینگدا کوردستان رزگاری بوو، بەڵام بەتایبەتی ئەگەر بە ئیزنی خوا و پاشان هەوڵ و کۆششی هەموو موسڵمانان توانیمان رۆژی رزگار کردنی کوردستان لەلایەن سوپای ئیسلامەوە لەسەردەمی عومەری کوری خەتابدا (خوا لێی رازی بێت) بکەین بە بۆنەیەکی رەسمی لەهەرێمی کوردستاندا هەموو سال یادی بکەینەوە ئێمە ئەتوانین چەند خالێکی گرنگمان دەست کەوێت لەم رۆژەدا بیکەینە بنەمایەك بۆ رزگار بوونمان لەم هەمو کوسپ و ناخۆشیەی کە بەسەر موسڵمانانداهاتووە لەم سەردەمەدا کە ئاوا یەتیم کراوین و پەرتەوازەبوین وە خەریکە غەرقی نەفای ئەبینەوە وەهەروەها لەجیاتی ئەوەی پەیامی ئیسلام بە وولاتانی غەیری ئیسلامی رابگەێنین هەموو ئیش و کارمان بۆتە ئەوە دووبارە موسلمانەکان موسلمان بکەینەوە هەموو هەوڵوکۆششمان بۆتە ئەوە چارەسەری ئەو موسڵمانانە بکەین کە ژەهراوی کراون یان بارگاوی کراون بە کوفر بۆیە من لەو باوەرەدام بە پشتیوانی خودا رزگارمان ئەبێت لەم باردۆخە ناتەندرووستەی بەسەرمان داهاتووە لەرێگای بەرەسمی کردنی یادی رزگارکردنی ئەم رۆژە لەلایەن سوپای ئیسلامەوە لەسەردەمی ئیمای عومەری کوری خەتابدا (خوا لێی رازی بێت) چونکە لەم یادەدا باس و پێاسەی چەند خالێکی گرنگ ئەکرێت کە ئەم خالانە ئەبێتە بناغەو بنەمایەکی زۆر بەهێز و کاریگەر بۆ بەرەنگار بونەوەی هەموو پیلانی کوفر لەکوردستاندا ئەمەش بەوە ئەکرێت ئەبێت ئێمە زیاتر گرنگی بە چوار خال بدەیەن کە بتوانیین لەم رێگایەوە بەسەرپیلانەکانی کوفر دا زالبین.
دروست بونی چوار خالە سەرەکیەکە
دروست بونی خالی یەکەم:- (بەجوانی پێناسەیەکی تەواوی هەموو پەرستنەکان و بیرووباوەرە جیاجیاکانی نەفامی بکەین پێش هاتنی ئیسلام وەهەروەها بەجوانی بەراوردی بکەین لەگەل یەکتا پەرستی خودا و بیروو باوەری ئیسلامی بۆ ئەوەی هەموو کەس هەست بە گەورەیی باوەرەکەی خۆی بکات بزانێت کێ دەپەرستی و چۆن دەی پەرستی ئینجا دلنیام شانازی بە باوەرەکەیانەوە ئەکەن.) کەواتە بەمجۆرە ئەتوانین خالی یەکەمان دەست کەوێت (خالی یەکەم :- بیرو باوەرێکی بەهێز لە رێگەی بانگەواز(میدیا) و پێنوسی ئیسلامی بە شێوەی، روون کردنەوە و جوان کردن و دڵنیای و رێز گرتن).
دروست بونی خالی دووەم: پێناسەیەکی تەواوی هەموو مێژوی کوردستان بکەین بەهەموو دەردەسەریەکانەوە پێش هاتنی ئیسلام وەهەروەها پێناسەیەکی تەواوی ئەوو مێژوە پر لەسەروەریەی کوردستان بکەین کە لەگەل هاتنی ئیسلام بوینە خاوەنی کە جێگای شانازیە مێژویەکی وەهامان هەیە کەپرە لە ئەستێرەی پرشەنگدار و گەراندنەوەی مافەکانما.) کەواتە بەمجۆرە ئەتوانین خالی دووەمان دەست کەوێت (خالی دووەم:- مێژوویەکی خاوێن و بەهێز و پر لەشانازی).
دروست بونی خالی سێ یەم: پێناسەیەکی تەواوی داب و نەریت وکەلتور و هونەرو رەوشتی نەفامی بکەین لە کوردستان پێش هاتنی ئیسلام وەهەروەها پێناسەیەکی تەواوی داب و نەریت و کەلتور و هونەرو رەوشتی بەرزی ئیسلامی بکەین کە لەگەل هاتنی ئیسلام بۆ کوردستان بوین بەخاوەنی. کەواتە بەمجۆرە ئەتوانین خالی سێ یەمان دەست کەوێت (خالی سێ یەم:- سێیەم: گۆرینی داب و نەریت وکەلتورو هونەرو رەوشتی نەفامی.
دروست بونی خالی چوارەم:- پێناسەیەکی تەواوی داگیرکاری و چەوساندنەوەو زولم و ستەمی حوکمو یاسا جۆراوجۆرەکانی کوردستان بکەین کە بەسەرمان داسەپابوو کرابوین بەکۆیلەی دەستەلاتدارەکانی غەیری کورد لەناو وولاتی خۆماندا پێش هاتنی ئیسلام وە هەروەها پێناسەیەکی تەواوی یاسا و رێسای حوکمە بەزەیەکەی خوای گەورە بکەین کە بوینە خاوەن ئەو رێزەی کە خدوا بەموسڵمانانی بەخشیوە لەگەل هاتنی ئیسلام بۆکوردستان وە باسی حآکمیەتیش بکەین بابەتێکی عەقیدەیە کە زۆرینەی موسڵمانان بێ ئاگان لەم باسەدا. کەوتە بەم جۆرە ئەتوانین خالی چوارەمان دەست کەوێت (خالی چوارەم: گۆرین و نەهێشتنی یاسا و رێسای ئارەزوی مورۆڤەکان و هێنانی یاسا و رێسای خودا (قورئان و سونەت) بۆ حوکم و دەستەلات )
موسڵمانانی خۆشەویست ئێمە کەتوانیمان یادی رزگار کردنی کوردستان لەلایەن سوپای ئیسلامەوە بکەین بە رەسمی لە هەرێمی کوردستاندا وە هەموو سال ئەم یادە بکەینەوە، ئەم چوارخالاسەرەکیە روون بکەینەوە لە رێگای میدیا و نوسین و ووتاری هەینی و هونەروو کۆر و کۆبونەوەو هتد… ئەوا زیاتر ئەم یادە گەشە ئەکات و زیاتر تەشەنە ئەکات وە هەرکەسە و بە پێی تواناو ئاستی زانیاری خۆی هەولی بۆ ئەداتو دەولەمنتری ئەکات، تا وای لێدێت رەگی دائەکوتی و انشااللە دەبێتە دەرگای سەر کەوتن بۆ هەموو موسڵمانانی کوردستان کەوابوو ئێمە بوینە خاوەن ئەم چوار خالە سەرکیە بە هێزەی خۆمان کە لە یادی ئەم رۆژەدا دەستمان ئەکەوێت وە ئەتوانیین بەم شێوەیە رووبەرووی پیلانەکانی کوفر ببینەو
یەکەم : بیرو باوەرێکی بەهێز لە رێگەی بانگەواز(میدیا) و پێنوسی ئیسلامی بە شێوەی(روون کردنەوە و جوان کردن و دڵنیای و رێز گرتن). دووەم: مێژوویەکی خاوێن و بەهێز و پر لەشانازی. سێیەم: گۆرینی داب و نەریت وکەلتورو هونەرو رەوشتی نەفامی. چوارەم: گۆرین و نەهێشتنی یاسا و رێسای ئارەزوی مورۆڤەکان و هێنانی یاسا و رێسای خودا (قورئان و سونەت) بۆ حوکم و دەستەلات.
کەوابو زۆر بەئاسانی ئەتوانین رووبەرووی چوار خالەسەرکیەکەی کوفر بینەوە کەکاری جدی لەسەر ئەکەن بۆ دژایەتی کردنی ئیسلام و موسڵمانان کە ئەم چوار خالەن.
یەکەم:کاڵ کردنەوەی باوەری خەڵکی لە رێگای میدیا و نوسیندا بە شێوەی(شێواندن و ناشرین کردن و ترساندن وسوکایەتیکردن).
دووەم: شێواندنی مێژوی ئیسلام و موسڵمانان.
سێیەم:گۆرینی داب و نەریت وکەلتورو هونەرو رەوشتی ئیسلامی .
چوارەم:قەدەغەکردن و گۆرین و نە هێشتنی یاسای ورێسای حوکمی ئیسلامی لە حوکم رانی وولاتدا.
موسڵمانانی خۆشەویست کە هەموو خەلك ئەمەی بۆ روون بۆوە چۆن ئاوا بە ئاسانی ئەبێتە هەواداری کوفر بەڵام بەداخەوە کە کوفر زۆر بەزیرەکانە کاری جدی ئەکات لەسەر ئەم چوار خالە سەرکیە وە موسڵمانانیش زۆرینە بێ ئاگان لەو باسە بۆیە ئاوا موسڵمانان ئاسن ئەکەونەداوی کوفر، وەهەروەها کوفر خەریکە هەموو رۆژەکانی سال داگیر بکات بۆ یاد و چەژن و بۆنەکانی خۆی تاکو بتوانێت لە رێگای ئەم یاد و بۆنە و جەژنانەدا پێگەی خۆی بە هێزکات وهەواداران و شوێنکەوتوانی خۆی سالانە شەعن بکاتەوە چونکە کوفر سالانە تەسفیە حیسابات ئەکات تا بزانێت هەوادارنی زۆر بوونە یان کەم، بۆیە لەسالێکدا هەر پیلان و رۆژێکی بۆ دیاری کردون بۆ ئەوەی بیکەنە یاد و بۆنە و جەژن، وە پاداشتی کۆیلەهەوادارەکانیش بە لەزەتی سێکس و مادە ئەداتەوە وە گومان لەوەدانیە بۆنەو یاد و چەژنی رەسمی کاریگەری باشی هەیە و گورزێکی بەهێزە،وە هەموو شمان ئەبینین رۆژێك یادی فلانە و رۆژێك یادی ئافرەتانەو رۆژێك بۆنەی کرێکارانەو رۆژێك جەژنی فلانە و هتد…هەموومان ئەزانین کاریگەریەکانی ئەم یادە فێلاویانە چۆن موسڵمانانی والێکردوە ببن بە هەواداری کوفر بەهەر حال خەریکە هەموو رۆژەکانی ساڵ داگیربکەن بۆ ئەوەی هیچ مەجالێك نەمێنێت بۆ موسڵمانان بۆنەیەك یان یادێك بکەنەوە وایلێهاتوە ئەو یادە فێلاویانە ئەگەر ئەوها بەردەوامبێت و زیاتر بن دوور نیە جەژنی رەمەزان و قوربانیشمان لێ داگیر بکەن، وە جگە لەوەی هەموو موسوسلمانانیان سەرقالکردووە بەم بۆنەو یادانەی کوفر ئێمەش تەنها ئەوەندەمان لەدەست ماوە لەووتارەکان هاواربکەین وبگرین بەدیاریان و خەفەت لە هەوادارانی بخۆین. بۆیە بەرێزان من زۆر پێداگیری ئەکەم کە ئەبێت ئیلا یادی ئەم رۆژەی کوردستان رزگارکرا لەلایەن سوپای ئیسلامەوە لەسەردەمی عومەری کوری خەتابدا(خوا لێی رازی بێت) بکرێتە یادێکی رسمی لەهەرێمی کوردستاندا وە هەمو سال بە رەسمی یادی بکرێتەوە، دلنیابن کاریگەریەکی تەواوی هەیە بەتایبەتی لەم سەردەمەدا کە یەتیم کەوتووینە سەرمان لێشێواوە نازانین لەکوێ دەستی پێبکەین وە لەکوێ ئیسراحەت بکەین. موسڵمانان ئەبێت ئێمەش بەهەموو لایەکمان هەول بدەین بۆ ئەوەی بتوانیین لە رێگای ئیسلامەوە ئەم برایەتیەیەکی دینی بەهێزە دروست بکەینەوە لە نێوان هەمووموسڵماناندا. بەرێزان ئێمە هەموومان ئەزانیین هەموو وولاتێك لە جیهان ئاهەنگێکی نیشتیمانیان هەیە کە بە بۆنەی رزگار بونیان لە دارگیرکەران و ئازاد بوونیان لە زولم ستەم وە لە هەر وولاتەو بەجۆرێك یادی ئەکەنەوە رێورەسمی تایبەتی بۆ ئەگێرن. با ئێمەش دەستی خۆمان پێشی علمانیەکان بێخین لەکوردستان چونکە من دلنیام لەداهاتودا ئەو رۆژەش بە قازانجی کوفر ئەکەنە یادێکی نیشتیمانی بەوهۆیەوە زیاتر پێگەی خۆیان بە هێز ئەکەن جا برایان و خوشکانی موسلمان باپەند لە رابوردو وەربگرین با وەکوو راپەرینی لێنەکەین کە هیچ حیساب بۆ خەباتی ئیسلامیەکان ناکرێت کەبە هەزاران موسلمان شۆرشیان کردوو بەسەدان مووسلمان لەسێدارە دران و بە سەدانیش جینۆسایدکران وهتد… بەڵام سەیرکەن علمانیەکان تەنها خۆیان کردۆتە خاوەنی ئەم شۆرشە کە بەدرێژای شۆرش هەموو سەرکردەکان شێخ و مەلا بون کەچی کەس باسیشیان ناکات باس هەر باسی ئەوانە چونکە خۆیان کردۆتە خاوەنی ئەم یادانە بۆیە خەلك دوایان کەوتوون هەر بۆیەش لەیادی راپەریندا موسڵمانان هیچ بەشیان نییە یان وەکو سرودی ئەی رەقیب کە کوفری ئاشکرای تێدایە وە هیچ مەرجی سرودی نیشتیمانی تێدا نیە وە رەخنەی زۆری تێدایە تەنها لەسرودی شەری پارتی زانی ئەچێت کەچی ئەیانەوێت بە بەزۆرەملێ بیکەن بە سرودی نیشتیمانی بۆ ئەوەی بەچکە موسلمان لە جیاتی وەلائیان بۆئیسلام بچێت وەلائیان بۆ قەومیەت بچێت وە لەجیاتی هەستی جیهادەکە ش هەستی خاك پەرستیان بۆ دروست بێت و هتد… موسڵمانانی بەرێز من دلنیام خوای گەورە سەرمان ئەخات ئەگەربێت و بێ منجە منج و بێ ئەملا وئیملا بە ئیخلاسی بۆ خوا کار بکەین، بەڵام پێویستی بە هەول و کۆششی موسڵمانانە پێویستی بە یەك دەنگی موسڵمانانە پێویستی بە یارمەتیدانی یەکترمانە بە هەموو لایەنێکەوە.
هۆ موسلمانینە خۆشەویستانم من وەکو موسڵمانێك داوا لەهەمووتان ئەکەم بە هەموو لایەنێکەوە کە هەولی جیدی بدەن بۆ ئەم یادە گرینگە، ئینجا کار بەدەستیت یان کرێکار، بەر پرسیت یان بەر پرسیار، حیزبیت یان ناحیزبی، بێ لایەنیت یان لایەندار،قوتابیت یان کاسبکار،گەنجیت یان ئیختیار،هتد… من داوا لەهەموتان ئەکەم بە بێ جیوازی هەرکەسە و لە ئاستی خۆی بە پێی توانای خۆی کاری بۆ بکات بەلام پێویستە لەسەر هەموومان یەك دەنگبین بۆ پشتگیری کردنی یەکتری تا دینی خودا سەرخەین خودا پشت و پەنای هەمومانە.
بەڵام خۆشەویستان ئەمکارە پێویستە ببێتە ئەرکی سەرشانمان و هەولی بۆ بدەین ئەرکەکانیش ئاوا دابەش ئەبن
یەکەم: مامۆستا و زانا بەرێزەکانی ئاینی لەهەر ئاستێك بن
دووەم:کاربەدەست و حیزبە ئیسلامیەکان بێ جیاوازی
سێ یەم: وەزارەتی ئەوقاف بێ دوودڵی
چوارەم:موسلمانان بەگشتی لەهەر ئاستێك بن بێ جیاوازی رەگەز و تەمەن و بیرو را
ئەم چوار چینە پێویستە بە روحێکی موسلمانانە ئەم کارە رابپەرێنن.
و مکرو مکرالله والله خیر الماکرین