بەپەلە : دژە تیرۆر و ئاسایشی یەکێتی لەماوەی ئەم دوو رۆژەدا زیاتر لە ٢٠ گەنجی موسلمانیان دەستگیر کردوە
دژە تیرۆر و ئاسایشی یەکێتی لەهەڵەبجەی شەهید، لەماوەی ئەم دوو رۆژەدا زیاتر لە ٢٠ گەنجی موسلمانیان دەستگیر کردوە، زۆرێک لەهاوڵاتیان پێیان وایە بۆشاردنەوە ئەو هەموو باڵباڵێنەی ناو حیزبەکە و ئەو شکستانەی ئەم دوایە بەسەریان هاتوە، دەیانەوێت لەڕێگەی سینایۆیەکەوە ڕای خەلكی بەلاڕێدا ببەن و ئەو پەیامەش بەخەڵکی بگەیەنن؛ کە ئەگەر یەکێتی نەبێت هاوڵاتیان لەژێر هەڕەشەی گر وپە ئیسلامیەکاندان، لەکاتێکدا ئەو گەنجانە کەسانی بێلایەنن و سەر بەهیچ گروپێکی دیاری کراو نین، تەنها تاوانیان ئەوەیە کەسانی دیندار و بەئەخلاقن.