
تاكو كوفر نەكەی بەتاغووت نابیتە موسڵمان
نابیتە موسڵمان تاكو كوفر نەكەی بەتاغووت چونكە خوا سبحانه وتعالی ئەفەرمێت ( ومن یكفر بالطاغوت و یؤمن بالله فقد إستمسك بالعروة الوثقی )
وە هەركەسێك بەشێك لە پەرستنەكانی بۆ بكرێت و پێی ڕازی بێت ئەوە تاغووتە .
پرستنیش (العبادة)هەروەك شیخ الاسلام ابن تیمیە لە پێناسەكەی ئەفەرمێـت : ناوێكی كۆكراوەی هەموو ئەو ئەو ووتە و كردەوە ئاشكرا و نیهێنیانەیە كە خوای گەورە خۆشی ئەوێ و لێی ڕازی یە وەك قورئان خویندن و بانگەوازكردن بۆ دینی خوا و هانا و هاوار كردنە الله و قوربانی كردن بۆ خوا و حوكم كردن بە شەرعی خوا و داوەری كردن بۆلای شەرعی خوا پشت بەستن بەخوا و ترسان و بە ئومید بوونی خوا نویژ و رۆژ و جیهاد و حەج خۆشەویستنی دینی خوا و رق لێ بون و دوژمنایەتی دوژمنانی خوا و گوێرایەلی و ملكەچ بوون بۆ دینی خوا..هتد
جا هەركسێك یەكیك لەم پەرستن و عیبادەتانەی ئەنجام دا بۆغەیری خوا وە ئەو كەسەش پێی رازی بێت ئەوە تاغووتە .بۆنموونە
۱- كەسێك پەرستنی بۆ بكرێ لە رووی كرنۆش بۆ بردن و یان قوربانی بۆ كردن .
۲-یان بلێ هاوار لێ بكەن كە من لاتات نەبووم فریاتان ئەكەوم یان بلێ كە مردم داوام لێ بكەن بۆتان ئەكەم یان فەرمان بكات بۆ قەبرێك بۆ شەخصێ ئەنجام بدرێ یان چەمینەوەی بۆ بكرێ ئەوە تاغووتە .
۳- یان كەسێك لێی بترسی بڵێی ئەگەر بەقسەی نەكەم رزقم ئەبرێ ین فلانە شەخصە یان مەرقەدە دەسەلاتی هەیە ئەگەر فلأنە شتەی بۆ نەكەین زیانمان پێ دەگەیەنێ و یان بە ئومێدی مردویەك بیت شیفات بدات رزقت بدات سەركەوتوت بكات ناهۆشیت لەسەر لابدات ئەوە تاغووتە بەتایبەت ئەگەر مردبێت و وەسیتی نەكردبێ ئەو شتانەی بۆ نەكرێ ، وە هەركەسێكیش بە دروستی بزانێ تاغووتە . ادامه خواندن تاكو كوفر نەكەی بەتاغووت نابیتە موسڵمان







