جیاوازی نێوان ئه‌وانه‌ی به تیرۆیست و قژ بژو تۆقێنه‌ر ده‌ناسێنرێن و ئه‌وانه‌ش كه به رۆشنبیری رۆژئاوایی ده‌ناسێنرێن !
خوای گه‌وره وای خواست كه هه‌ر له منداڵیمه‌وه تێكه‌ڵ به گه‌نجی موسوڵمان ببم ، له‌و جۆره‌ی كه ئه‌مریكاو به‌ریتانیاو ئیسرائیل و هاوپه‌یمانانیان له عه‌ره‌به دووڕووه‌كان به تیرۆریست و ئیرهابیان ناوزه‌د ده‌كه‌ن، ئه‌م تێكەڵاويە‌شم وه‌نه‌بێت هه‌ر له‌گه‌ڵ گه‌نجه فه‌له‌ستینییه‌كاندا بوو بێت، به‌ڵكو له‌گه‌ڵ گه‌نجی موسوڵمانی هه‌موو ره‌گه‌زو ناوچه‌و گه‌لێك بوو ، چونكه ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی كه خۆم خوێندكاری زانكۆی ئومول قورا بووم له مه‌ككه‌ی پیرۆز خوێندكاره‌كانمان هی زیاتر له سه‌د ووڵات بوون ! تێكه‌ڵ به زۆرێك له‌و گه‌نجانه ده‌بووم ، زۆر له نزیكه‌وه ناسیمن ، هه‌ڵس و كه‌وتمان له‌گه‌ڵ ده‌كردن ، پێكه‌وه ده‌مانخوێندو له یه‌ك به‌شی ناوخۆیی بووین، خواردن و خه‌وو سه‌عی كردنمان له‌گه‌ڵ زۆریاندا هاوبه‌ش بوو .. شاره‌زای ره‌وشتی زۆرینه‌ی زۆریان بووم ، سیفه‌تی زۆریانم ناسی ، كه‌سایه‌تیی یه‌ك به‌یه‌كیانم هه‌ڵسه‌نگاندبوو ، فێری زۆر عاده‌ت و نه‌ریتی جۆراو جۆریان بوو بووم ، گوێم له باسی دیدو بیر‌و بۆچوونی جیاوازی زۆریان گرتبوو ، هه‌ر چه‌نده وه‌كو ووتم خه‌ڵكی زۆر ووڵات و له زۆر ره‌گه‌ز و میلله‌تی جوداو دووره‌وه هاتبوون ، كه‌چی زۆر سیفه‌تی هاوبه‌شم له هه‌ر هه‌موویاندا ده‌بینی..
دیسان تێكەڵاویشم له‌گه‌ڵ زۆر گه‌نجی مۆدێرنی سه‌رسام به شارستانێتی رۆژئاواش كردووه ، ئه‌وی له رۆژئاوا خوێندوێتی یان ئه‌وه‌ی له دووره‌وه كەو‌تۆته ژێر كاریگه‌ریی ئه‌و شارستانێتییه‌و له دووره‌وه لاسایی ره‌فتارو نه‌ریتی ئه‌وێ ده‌كاته‌وه ، ئه‌و شارستانێتییه رۆژئاواییه‌ی جۆرج بۆش و ئۆباما‌و و تۆنی بلێرو شارۆن و نەتەنیاهۆ خه‌ڵكی له‌سه‌ر وه‌رنه‌گرتنی ده‌كوژن و به‌ره‌ی شه‌ڕی بۆ ده‌خوڵقێنن!
ئینجا هه‌ر دوو پۆله گه‌نجه‌كانم به یه‌كتری به‌راورد ده‌كرد ، ئه‌وانه‌ی به تیرۆیست و قژ بژو تۆقێنه‌ر ده‌ناسێنرێن و ئه‌وانه‌ش كه به رۆشنبیری رۆژئاوایی ده‌ناسێنرێن ! دیتم جیاوازی نێوانیان گه‌لێك زۆره ، ئاسمان و رێسمان لێك دوورن!