به‌ڵگه‌ی دابه‌ش كردنی جیهان بۆ دار الاسلام و دار الحرب
نوسینی: مامۆستا کرێکار
ئا / ئادەم حەمەساڵح
هه‌ندێك له زانایانی هاوچه‌رخی وه‌كو وهبه الزحیلی له كتێبه‌كه‌یدا ( آثار الحرب في الفقه الاسلامي ) دا ده‌ڵێن كه دابه‌ش كردنی جیهان بۆ دوو ( دار ) هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی له قورئان و حه‌دیسدا نییه ! به‌ڵكو ههرراوبۆچوون ( ئيجتيهاد ) ی زاناینی دوای سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌رو ێلى الله علیه وسلم ئهسحابهكانه كه به‌و شێوه‌یه‌ی دابه‌ش كردووه !!
ده‌بێ سه‌ره‌تا ئه‌وه له‌به‌رچاو بگیررێت كه ئه‌م دابه‌ش كردنه‌ی جیهان بۆ دار الاسلام و دار الحرب كۆڕا ( ئيجماع ) ی زانایانی ئوممه‌تی له سه‌له‌ف و له خه‌له‌ف له‌سه‌ره ، ئاشكراشه كه كۆڕای زانایان ـ وه‌كو ئیمامی ئیبنو ته‌یمییه ده‌فه‌رموێ ـ حه‌تمه‌ن ئیعتیماد ده‌كاته سه‌ر به‌ڵگه‌ی قورئان و حه‌دیس . ( مجموع الفتاوى ۷/۳۹ ) . با ئێمه لێره‌دا هه‌ندێك به‌ڵگه له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه بخه‌ینه به‌رچاو :
۱ـ خوای گه‌وره له قورئانی پیرۆزدا ده‌فه‌رموێ : ( وَقَالَ الَّذِينَ كَفَرُواْ لِرُسُلِهِمْ لَنُخْرِجَنَّـكُم مِّنْ أَرْضِنَآ أَوْ لَتَعُودُنَّ فِي مِلَّتِنَا فَأَوْحَى إِلَيْهِمْ رَبُّهُمْ لَنُهْلِكَنَّ الظَّالِمِينَ ) ابراهيم /۱۳ واته : ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر كوفر بوون به‌و پێغه‌مبه‌رانه‌ی خۆیانیان ده‌ووت كه بۆیان نێررا بوون : یان ئه‌وه‌تا له خاكی خۆمان وه‌ده‌رتان ده‌نێین
یان ده‌بێ بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر میلله‌تی خۆمان ، به‌لێم خوای گه‌وره وه‌حی بۆ ناردن كه : دڵنیا بن سته‌مكاران حه‌تمه‌ن ده‌فه‌وتێنین .. یان : ( قَالَ الْمَلأُ الَّذِينَ اسْتَكْبَرُواْ مِن قَوْمِهِ لَنُخْرِجَنَّكَ يَا شُعَيْبُ وَالَّذِينَ آمَنُواْ مَعَكَ مِن قَرْيَتِنَا أَوْ لَتَعُودُنَّ فِي مِلَّتِنَا ) الاعراف /۸۸ واته : گه‌وره سته‌مكارانی لووت به‌رزو به فیزی قه‌ومه‌كه‌ی ( شوعه‌یب ) پێیان ووت : شوعه‌یب ، خۆشت و ئه‌وانه‌ش له ناوچه‌كه‌مان وه‌ده‌ر ده‌نێین كه باوه‌ڕیان پێت هێناوه ، یان ئه‌وه‌تا ده‌بێت بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر میلله‌ته‌كه‌مان ..دوو ووشه‌ی ( ارضنا ) و ( قريتنا ) كه زهمینهكهمان و ناوچه‌كه‌مانه ، بۆ راناوی لكاوی بوێژی كۆ ( جمع المتكلمين ) ئیزافه كراون ، كه ئیزافه‌ی خاوهنێتیه ، واته زه‌مینه‌ی كافره‌كان و ناوچه‌ی كافره‌كان ، كه كافر خاوه‌نیانه‌و ده‌سه‌لێتی ئه‌وان تێیدا خاوه‌ن فه‌رمان و به‌رهه‌ڵستییه ، بۆیه ئاوا ده‌بینین هه‌ڕه‌شه‌كه له‌و نێرراوانه‌ی خوا ده‌كه‌ن . ئێ سیفه‌تی دار الكفریش ئه‌مه‌یه .. هه‌روه‌ها كه خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ : ( إِنَّ الَّذِينَ تَوَفَّاهُمُ الْمَلآئِكَةُ ظَالِمِي أَنْفُسِهِمْ قَالُواْ فِيمَ كُنتُمْ قَالُواْ كُنَّا مُسْتَضْعَفِينَ فِي الأَرْضِ قَالْوَاْ أَلَمْ تَكُنْ أَرْضُ اللّهِ وَاسِعَةً فَتُهَاجِرُواْ فِيهَا ) النساء /۹۷
ادامه خواندن به‌ڵگه‌ی دابه‌ش كردنی جیهان بۆ دار الاسلام و دار الحرب