
ئیسلامی خوای و ئیسلامی ئەمریکای ۲ / ئه‌و ئیسلامه‌ى كه‌خوا ده‌یه‌وێت ئیسلامی ئه‌مریكایی پوچ ده‌كاته‌وه
ن. د. صلاح عبدالفتاح خالیدی
و. م . احمد
له یادمه ئه‌و كاته‌ى ئه‌م كتێبه‌م كه‌وته به‌ر ده‌ست رێڕه‌وى تێڕوانینمى بهرفراوانترو زیاتر ئاشناى كردم به فیكرى ئیسلامى..كه كتێبه‌كه ناوى (بین الاسلام الربانى والاسلام الامریكانى ) له نوسینى (د. صلاح عبد الفتاح خالیدى ) یه خواى گه‌وره ته‌مه‌نى درێژ‌و پڕ به‌ره‌كه‌ت بكات، كه له (۱/۱۲/ ۱۹۴۷) له شارى جه‌نین كه ده‌كه‌وێته باكوورى فه‌ڵه‌ستین له دایك بووه مانجستێر و دكتۆراكه‌ى له ته‌فسیر هێناوه‌ته‌وه.
خاوه‌نى زیاتر له په‌نجا كتێبه و زۆربه‌ى كتێبه‌كانى په‌روانه ئاسا له ده‌ورى شه‌هیدى ئیسلام سهییدقوتبی رەحمەتییە .
ئه‌وكات ته‌مه‌نم نه‌گه‌یشتبووه چوارده‌ساڵ ویستم ئه‌م كتێبه وه‌ربگێرم كه به‌شێكم لێى وه‌رگێڕا به دڵم نه‌بوو نه‌مویست تاوانبار بم بهمراندنى كتیێبهكه به‌هۆى وه‌رگێرانێكى سه‌قه‌ت بۆیه وازم لێى هێنا ئێستا كه ده‌ستم داوه‌تێ هیوادارم ، ببێتە مایەی سودمەندی بۆ ئێوه‌ى به‌ڕێز.
كه به‌ئیزنى خوا له زنجیره باسێكى هه‌شت ئاڵقهیى به وه‌رگێرانێكى پوخت پێشكه‌شتانى ده‌كه‌ین كه پێك هاتوون له‌م ئاڵقانه :
۱ – ئیسلامى ئه‌مریكایی (كه باس له‌و چه‌مكه ده‌كا و ئه‌م ئاڵقه‌ى ئێستامانه)
۲ – شێوه‌و و دیمه‌نى ئیسلامى ئه‌مریكایی
۳ – پواوى و ناته‌واوى ئیسلامى ئه‌مریكایی
۴ – پوخته‌ى پیلانى ئه‌مریكا بۆ گوتارى ئیسلامى
۵ – هۆكاره‌كانى دروست بوونى ئه‌و پیلانانانه و ئامانج لێیان
۶ – ڕیشه‌و ڕه‌گى پیلان و هۆكارى جێبه‌جێكردنیان
۷ – ئیسلامى خوایی له پێچه‌وانه‌ى پیلانى ئه‌مریكایی
۸ – ئیسلامى خوایی ئیسلامى ئه‌مریكایی پوچ ده‌كاته‌وه .
ئه‌گه‌ر بۆمان گونجا خواى گه‌وره ڕێگه‌ى پێداین له دوو توێ ى كتێبێك به‌و تێر‌و تهسهلییهى خۆى بڵاوى ده‌كه‌ینه‌وه.
ئیستاش فه‌رموون له‌گه‌ڵ ئاڵقه‌ى یه‌كه‌م
ادامه خواندن ئیسلامی خوای و ئیسلامی ئەمریکای ۲ / ئه‌و ئیسلامه‌ى كه‌خوا ده‌یه‌وێت ئیسلامی ئه‌مریكایی پوچ ده‌كاته‌وه