ئەوەی دەنگمان بداتێ پارچەیەك زەوی لە بەهەشت بۆ دابین دەکەین !!!!!
ئا: ا. هەولێری
بسم الله الرحمن الرحیم …
زۆر جار بیستوومانە دەڵێن هەر کەسێ تەمەنی درێژ بێ، شتی سەیر و سەمەرەی بەرچاو دەکەوێ… هەروەك پەندێکی عەرەبیش هەیە دەڵێ (عش رجبا تری عجبا)…
ئەمەی کە پێشینان گوتوویانە بۆ زەمەنێك بووە کە زەمەن و کات درێژتر دەرکەوتووە و وەك ئێستا نەبووە لەگەڵ ئەوەش دا تەمەنیان درێژتر بووە لە ئێمە و زۆرتر ژیاون..
بەڵام ئێستای ئێمە زۆر خێرایە هەروەك دەڵێن (عصر السرعة) ەیە … خۆ بەهیچ شتێك ڕا ناگەین لەبەر کۆمپیوتەر و تەلەفزیۆن و سەیارە و کار و هتد … ساڵ وەك مانگی لێهاتووە و مانگیش وەك هەفتە و هەفتەش ڕۆژ و ڕۆژیش وەکو سەعاتی لێهاتووە ئاوەها کورت بۆتەوە لەبەرچاومان … سەرباری ئەم خێرایی یەی کاتیش تەمەنێکی زۆر کورتترمان هەیە لەچاو خەڵکانی پێشوو.. کەچی لەگەڵ ئەو تەمەن کورتی و کات خێرایی یە وای لێهاتووە ناوە ناوە بگرە هەموو چرکەو سەعاتێك شتی سەیرتر دەبینین لەوەی ساتێك پێشووتری …
لەم شتە زۆر سەیرانەش کە بەرچاومان دەکەوێ هەڵوێستی پێچەوانە و ١٨٠ پلە گۆڕاوی هەندێك خەڵکە کە دوێنێ شتێك بڵێ و ئەمڕۆ شتێكی پێچەوانەی ئەو … خۆ ئەگەر کەسێك دەست لە کاری خراپە و کوفر و گومڕایی هەڵگرێ و بۆ ڕێبازی تەوحید و یەکتاپەرستی بیگۆڕێ ئەوکات ئەمە هیدایەتی خودای گەورەیە و خێری دونیاو قیامەتی هەیە بۆ خاوەنەکەی… بەڵام پێچەوانەکەی زۆر خەتەرناکە و کاریگەری سلبی دەبێ لەسەر چواردەورەی خۆی بەتایبەتی ئەگەر کەسێكی بەرچاو بێ و خەڵك گوێ ی بۆ شل کا !!…
بەڕاستی ئەم مەسەلەی بادانەوەیە لە زۆر جێگاو باس و نووسین و تەعلیقدا دووبارە بۆتەوە بەڵام خۆزگە هەر لە ئاستی ئەو گۆڕینەدا ستۆپی کردبایە، … نەك هەڵوێستە تەواو پێچەوانەکەی کە ڕۆژ بە ڕۆژ بەرەو هەڵدێر و هەڵوێستی سەیرتری ببات …
جا لەوانەیە سەردێڕی ئەو بابەتەتان پێ سەیر بێ و بڵێن کەس شتی ئاوەها ناڵێ و کەس ناگات بەو ئاستەو جورئەتی ئەم قسانەی هەبێ و ئەوە موبالەغەیە .. … بەڵام بڕوا بکەن وای لێهاتووە هیچ بە دووری نەزانین ئەم قسەیەش بکرێت ..
ئێمە لەوە بووینەتەوە کە دیموکراسیەت و پەرلەمان و هەڵبژاردن و زۆرینەی دەنگ چەند طاغووتێكن تەنها بۆ شکاندن و دامرکاندنەوەی ئەو جیهادەیە کە کوفر لەبەری هەڵدێت … ادامه خواندن ئەوەی دەنگمان بداتێ پارچەیەك زەوی لە بەهەشت بۆ دابین دەکەین !!!!!