ئومێدمان بە سەرکردە ئیسلامیەکان نەماوە
نوسینی: ش. عوسمانی
موسڵمان حەقی لە سەر موسڵمانە ، ئەمەش فەرمانێکی خواییە بۆ تێکڕای موسڵمانان، هەمیشە لە ناوچينی هەژارەکاندا چینی لێقەوماوەکان چینی خوا ویستەکان ئەم حەقە جێبەجێدەکرێت ، هەر لە سەردانی نەخۆش وپرسەو سەرەخۆشی مردوو هەواڵپرسی زیندانیکراو بەشداریکردن لە خۆشيەکانی یەکتر ئەمانە کۆمەڵە مافێکن کە هەمیشە موسڵمان لە سەر یەکتر جێبەجێی دەکەن لەبەر خوا ..
دەبینین کەسانێک کە دەستیان کورت و دەوریان چۆڵە زۆر ئازان بۆ جێبەجێکردنی ئەم مافانە لەسەر ئەساسی برایەتی و خۆشویستنی دینی، بەڵام بە پێچەوانەوە کە دەستیان لە پارە یان دەسەڵات گیر دەبێت ئەو، هاش و هوشەیان نامێنێت و باس و بیری برایەتی و مافی خوای لە سەر یەک لە بیر دەکەن و پشت هەڵدەکەن .
ئیسلامیەکانی کوردستان ئێستا ئاوهایان لێقەوماوە ، کامەیان تا دوێنێ باسیان لە برایەتی و ئیسلامەتی دەکرد ئەمڕۆ گۆڕاون و سەدو هەشتا پلە بایان داوەتەوەو ئەوەی پێی بوترێت مافی دینی مەگەر بە قسەو باس بەرنامەکانیانی پێ بڕازێننەوە !!
پاش ئەوەی مامۆستا کرێکار لە سەر قورئانەکەی خوا لە غەریبایەتی زیندانکرا، هیچ دەسەڵاتدارێکی موسڵمان و هیچ کوردێك لەسەری نەهاتن بە جواب ، بەتایبەتی هاوڕێکانی لە ناو ئیخوان و کۆمەڵ و بزوتنەوەی ئیسلامی هەرچەندە تاکە تاکە هەڵوێستی جوانیان هەبوو بەڵام هیچ کەسێکیان لە سەر ئاستی سیاسی بە کردەوە هیچ کارێکیان نەکردو ناڕەزاییان دەرنەبڕی، لەپێش هەموویانەوە مامۆستا علی باپير دەبوایە هەڵوێستی هەبوایەو ناڕەزای دەربڕيیایە و کاری بۆ ئازادکردنی مامۆستا کرێکار بکردایە ، وەك هیچيشی نەکردووە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی بە خانەوادەکەیەوە نەکردووە بۆ پرسینی حاڵ و وەزعی مامۆستا ، لەکاتێکدا مامۆستا کرێکار لە سەر بەرگی یەکەم گۆڤاری دووربين وێنەی مامۆستا علی باپیری دانابوو، داوای ئازاد بوونی بۆ دەکرد . ادامه خواندن ئومێدمان بە سەرکردە ئیسلامیەکان نەماوە