ئه‌وكه‌سانه‌ی ئه‌ڵێن كوشتن و كوشتار نیه له ئیسلام سه‌رتان دای له‌به‌رد
ئه‌ی ئه‌م ئایه‌تانه چی یه
سورة التوبة الا ية۲۹
قَاتِلُوا الَّذِينَ لَا يُؤْمِنُونَ بِاللَّهِ وَلَا بِالْيَوْمِ الْآخِرِ وَلَا يُحَرِّمُونَ مَا حَرَّمَ اللَّهُ وَرَسُولُهُ وَلَا يَدِينُونَ دِينَ الْحَقِّ مِنَ الَّذِينَ أُوتُوا الْكِتَابَ حَتَّى يُعْطُوا الْجِزْيَةَ عَنْ يَدٍ وَهُمْ صَاغِرُونَ
ئایه‌ته‌کانی پێشووتر باسی جه‌نگ کردن بوو له‌گه‌ڵ بتپه‌رست و یاخییه‌کاندا، به‌ڵام ئه‌م ئایه‌ته پیرۆزه فه‌رمان به جه‌نگ له‌گه‌ڵ خاوه‌ن کتێبه‌کاندا ده‌دات، واته: له‌گه‌ڵ جوله‌که‌کان و دیانه‌کان. وه ڕێگا خۆشکردنه له بۆ غه‌زای ته‌بووك له‌گه‌ڵ ڕۆمه‌کان و عه‌ره‌به‌کانی غه‌ساسینه له ووڵاتی شام، که ئه‌مانیش دیان بوون له‌گه‌ڵ ڕۆمه‌کاندا یه‌کیان گرتبوو. فه‌رمایشته‌که ئاڕاسته‌ی موسڵمانه‌کان کراوه ده‌فه‌رموێت: كوشتاربكەن له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی که خاوه‌ن کتێبن، چونکه ئه‌وانه به‌ڕاستی ئیمانیان به خودا‌و به ڕۆژی دوایی نیه، وه ئه‌وه‌ی خودا‌و پێغه‌مبه‌ری خودا(صلی الله علیه وسلم) حه‌رامیان کردووه ئه‌وان حه‌رامی ناکه‌ن و پەیرەوی لێ ناكەن، وه نه‌که‌وتوونه‌ته شوێن ئایینی ئیسلام و ملکه‌چی نابن، جا با كوشتاربكەن له‌گه‌ڵیاندا تا به ژیانی ژێر سایه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلام ڕازی ده‌بن و له کاتی توانا‌و هه‌بوونیاندا ملکه‌چ ده‌که‌ن و جزیه ده‌ده‌ن. بۆ هه‌ڵسوڕاندنی کاروباری ووڵات و ڕێکخستنی ژیانی خه‌ڵك و چاکترکردنی باری گوزه‌رانی ژیانی موسڵمانان، پێویسته له‌سه‌رشانی موسڵمانانی خاوه‌ن پاره‌و سامان که ساڵانه زه‌کاتی سامانه‌کانیان بده‌ن، زه‌کاتیش پایه‌یه‌که له پایه‌کانی ئیسلام، وه‌کو نوێژ‌و ڕۆژوو حه‌ج .. هه‌روه‌ها ئه‌و که‌سانه‌یش که موسڵمان نین به‌ڵام خاوه‌ن کتێبن ئه‌گه‌ر که‌وتنه ژێر سێبه‌ری ده‌وڵه‌تی ئیسلام، له‌سه‌ر ئه‌وانیش پێویسته ساڵانه هه‌ندێك له ماڵ و سامانیان بده‌نه خه‌زێنه‌ی ده‌وڵه‌ت .. جا ئه‌وه‌ی به‌و شێوه‌یه ده‌یده‌ن پێی ده‌وترێت(جزیة)، چونکه جه‌زادانه‌وه‌یه‌که به‌رامبه‌ر پاراستنی خۆی و ماڵ و منداڵی وه‌کو هه‌ر موسڵمانێکی تر .. هه‌روه‌ها به‌رامبه‌ر ئازادبوونی له جێبه‌جێ کردنی واجباتی ئایینه‌که‌ی خۆی، به‌و شێوه‌ی که ده‌یه‌وێت. خودا له‌م ئایه‌ته‌دا که ده‌فه‌رموێت: خاوه‌ن کتێبه‌کان _ مه‌به‌ست جوله‌که‌کان و دیانه‌کانه_ باوه‌ڕیان به خودا نیه .. له‌م ئایه‌ته‌دا که دێت باسی چۆنیه‌تی بێ باوه‌ڕییه‌که‌یان ده‌کات و ڕوونی ده‌کاته‌وه که باوه‌ڕه‌که‌یان هاوه‌ڵدانانی تیادایه بۆ خودای تاك و ته‌نها. ادامه خواندن ئه‌وكه‌سانه‌ی ئه‌ڵێن كوشتن و كوشتار نیه له ئیسلام سه‌رتان دای له‌به‌رد