ده‌ركه‌وتنی ئه‌م خه‌واریجانه هۆكاری چی بێ له‌م ئانوساته ناسكه‌دا ئه‌روژێنرین و هه‌وڵی بڵاوكردنه‌وه‌یان ئه‌درێ ؟
الحمدلله و الصلاة والســلام علی رسول الله و علی اله و صحبه ومن اتبع هداه :
ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌وا خروجیان كرد له ئیمامی عه‌لی و ده‌ستیان چوه خوێنی صه‌حابه و موجاهیده‌كانی نه‌تیجه‌ی چی بوو له ئیسلام تێنه‌گه‌یشتن نه‌گه‌رانه‌وه‌ی بۆلای زانایان و صه‌حابه به‌ڵكو ته‌كفیریان كردن خۆشیان هه‌موو تازه پێگه‌یشتوو كه‌م عیلم (حدثاء الاسنان سفهاء الاحلام)
خه‌واریج له‌ڕێگه‌دا بوون گه‌یشتن به عه‌بدوڵای كوڕی خه‌باب خێزانه‌كه‌ی له‌گه‌لدا بوو كوری صه‌حابه‌یه – وه‌ك ئه‌مانه‌ی ئه‌مرۆ – پرسیاریان له عهبدوڵاكرد ده‌رباره‌ی ئیمامی عه‌لی ئه‌ڵێی چی ؟ وتی پێاوێكی چاكه خه‌لیفه‌ی ئیماندارانه ، پێاوێكه موژده‌ی به‌هه‌شتی پێدراوه ، ئه‌وانیش وه‌كو كار چۆن قاچ له‌سه‌ر ملی دا ئه‌نێی و سه‌ری ئه‌بڕی ئاوا له‌پێش چاو خێزانه‌كه‌ی سه‌ریان بڕی، به‌س له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وتی ئیمامی عه‌لی پیاوێكی چاكه،خێزانی بینی ئاو به‌و شێوه‌یه پیاوه‌كه‌یان سه‌ربری و خۆیشی حه‌ملی هه‌یه و دووگیانه ئه‌ویشیان هێنا و پرسیاریان لێی كرد ده‌رباره‌ی ئیمامی عه‌لی ئه‌ڵێێ چی ؟ ئه‌ویش وتی خه‌لیفه‌ی ئیماندارانه ،پیاوێكه چاكه ، پیاوه‌كه‌م چۆن وه‌سفی كرد منیش ئاوا وه‌سفی ئه‌كه‌م، خێزانی عهبدوڵاشیان سه‌ربڕی، پاشان سكیان شه‌ق و كرد و ئه‌و مناڵه‌ی له‌ناو سكیا بوو ئه‌ویشیان سه‌ربڕی ، پاشان رێ‌یان كرد و دایانه لای باخێكدا له دار خورمایه‌ك خورمایه‌ك به‌ره‌وه بوبوو ، دانه‌یه‌ك له‌وانه‌ی عه‌بدوڵای سه‌ر بڕی هات خورماكه بخوات، خهواریجهكهی تر كه له‌گه‌لیا بوو وتی ئه‌وه له ئه‌و خورمایه ئه‌خۆی و پرسیارت له خاوه‌ن باخه‌كه نه‌كردوه ؟!! ئه‌وه‌یان جائیز نیه ، به‌ڵام خوێنی موجاهیدان و موسڵمانان و ژن و منالی موسڵمان برژی جائیزه سبحان الله ، ئه‌مه چ بێ عهقڵێهكه ئه‌مه چ نه‌خۆشیه‌كه ئه‌مه چ ده‌ردێكه ؟!!