باسی کۆکردنه‌وه‌ی ترس و هیوا له دڵ دا
“اعلم أن المختار للعبد في حال صحته أن يكون خائفا راجيا ويكون خوفه ورجاؤه سوا‌ء وفي حال المرض يمحض الرجاء وقواعد الشرع من نصوص الكتاب والسنة وغير ذلك متظاهرة على ذلك:”
دانه‌ر ئیمامی نه‌وه‌وی- ڕه‌زای خودای لێ بێت- ده‌فه‌رمووێ: ئه‌ی برای موسڵمان! بزانه که‌وا په‌سه‌نده بۆ به‌نده که له‌حاڵی ساغیدا هه‌م ترسی هه‌بێ و هه‌م ئومێدی هه‌بێ، وه هه‌ردوولایان چوون یه‌ک بێ، وه‌لێ له‌کاتی نه‌خۆشیدا ئومێدی گه‌وره‌ی به خودا قه‌وی بێ، یاساکانی شه‌ریعه‌ت- به‌پێی ده‌قی ئایه‌تی قورئان که نامه‌ی خودایه‌و به‌پێی ده‌قی سووننه‌تی پێغه‌مبه‌ر( درودی خوای له‌سه‌ر بێت) و به‌پێی سه‌رچاوه‌کانی تری ئایین هه‌موو پشتیوانی ئه‌م فه‌رمایشته ده‌که‌ن.
قال الله تعالى \\\” فَلاَ يَأْمَنُ مَكْرَ اللّهِ إِلاَّ الْقَوْمُ الْخَاسِرُونَ \\\” الأعراف /٩٩
قال تعالى \\\” إِنَّهُ لاَ يَيْأَسُ مِن رَّوْحِ اللّهِ إِلاَّ الْقَوْمُ الْكَافِرُونَ \\\” يوسف /٨٧
قال تعالى \\\” يَوْمَ تَبْيَضُّ وُجُوهٌ وَتَسْوَدُّ وُجُوهٌ \\\” آل عمران /١٠٦
قال تعالى \\\”إِنَّ رَبَّكَ لَسَرِيعُ الْعِقَابِ وَإِنَّهُ لَغَفُورٌ رَّحِيمٌ \\\” الأعراف/١٦٧
قال تعالى \\\”إِنَّ الْأَبْرَارَ لَفِي نَعِيمٍ وَإِنَّ الْفُجَّارَ لَفِي جَحِيمٍ \\\” الانفطار ١٣-١٤
قال تعالى \\\”فَأَمَّا مَن ثَقُلَتْ مَوَازِينُه* فَهُوَ فِي عِيشَةٍ رَّاضِيَةٍ* وَأَمَّا مَنْ خَفَّتْ مَوَازِينُهُ* فَأُمُّهُ هَاوِيَةٌ\\\” القارعة/٦-٩ . والآيات في هذا المعنى كثيرة فيجتمع الخوف والرجاء في آيتين مقترنتين أو آيات أو آية:
واتا‌و مه‌به‌ستی ئایه‌ته پیرۆزه‌کان به گشتی: خودای مه‌زن له‌م ئایه‌تانه‌دا ده‌دا به گوێی مه‌ردوومی خاوه‌ن هۆش و گۆش دا، که له‌مه‌کری خودا ئه‌مین نه‌بن و هه‌میشه له قاری خودا بترسن و به هیچ جۆرێ له خۆتان بایی نه‌بن، وه ئه‌وه‌یان له‌به‌ر چاو بێ که ڕۆژێ دێ چاک و خراپ ده‌رده‌که‌وێ، چاکه‌کاران ڕوویان سپی ده‌بێ، وه‌ک ئه‌ستێره‌ی ئاسمان سه‌ریان به‌رز ده‌بێ و ڕووخساریان گه‌ش ده‌بێ، وه‌لێ زۆر که‌سانی تر هه‌ن ڕوویان ڕه‌ش ده‌بێ و سه‌ریان شۆڕ ده‌بێ. ئیتر ده‌سته‌ی چاکان وان له‌ناو نازو نیعمهتاو، گوزه‌رانێکی زۆر خۆش و باش و په‌سه‌ندو نایابیان هه‌یه، چونکه خاوه‌نی کرده‌وه‌ی باشن و، تای ته‌رازووی خێریان قورس و گران بووه، به‌ڵام ده‌سته‌ی به‌د کاران وان له‌ناو ئاگری سووری دۆزه‌خ دا، چونکه له‌به‌ر بێفهڕیو به‌هۆی تاوانی زۆره‌وه تای ته‌رازووی خێریان سووک ده‌بێ و بهدیو خراپی‌و کاری خراپه‌یان زیاتره له چاکه‌کانیان.