شوبهه‌ی خه‌واریجه‌كان : ئه‌وه‌ی نێشته‌جێی له داری كوفر و توانای هیجره‌تی نیه
خه‌واریجه‌كان ئه‌ڵێن :
ئەوەی لەناو قەومی موشریکیندا بە ئاشکرا ، بەرائەتی خۆی نەکات ، ئەوە لە ئاشکرادا و بە زاهر لەوانە ، وە ناخی پەیوەندی بە ئێمەوەنیە ، بۆیە کاتێ براکانی یوسف علیە السلام چۆنه لای وە نەیان ناسی ، حسابی ئەو قەومە موشریکەیان بۆ کرد ( وحسبوا انه ملك كافر ) .
قال تعالي (وَجَاءَ إِخْوَةُ يُوسُفَ فَدَخَلُوا عَلَيْهِ فَعَرَفَهُمْ وَهُمْ لَهُ مُنْكِرُونَ) (يوسف:۵۸).
وه‌لام: ئه‌م شوبهه‌یه‌شیان ئه‌وه‌نده‌ی تر سه‌لماندیان چه‌نه نه‌زان و نه‌خوێنه‌وارن، جارێ بابزانین ئیمامی قورطبی كه ئه‌وان وته‌كه‌ی ئه‌هێننه‌وه ئایا خۆی فه‌رمویه‌تی حیسابی كافریان بۆ یوسف كردوه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌یان ناسیوه ، ئیمامی قورطبی ئه‌فه‌رمێت:
(وَجاءَ إِخْوَةُ يُوسُفَ فَدَخَلُوا عَلَيْهِ فَعَرَفَهُمْ) يُوسُفُ (وَهُمْ لَهُ مُنْكِرُونَ) لِأَنَّهُمْ خَلَّفُوهُ صَبِيًّا، وَلَمْ يَتَوَهَّمُوا أَنَّهُ بَعْدَ الْعُبُودِيَّةِ يَبْلُغُ إِلَى تِلْكَ الْحَالِ مِنَ الْمَمْلَكَةِ، مَعَ طُولِ الْمُدَّةِ، وَهِيَ أَرْبَعُونَ سَنَةً. وَقِيلَ: أَنْكَرُوهُ لِأَنَّهُمُ اعْتَقَدُوا أَنَّهُ مَلِكٌ كَافِرٌ: وَقِيلَ: رَأَوْهُ لَابِسَ حَرِيرٍ، وَفِي عُنُقِهِ طَوْقُ ذَهَبٍ، وَعَلَى رَأْسِهِ تَاجٌ، وَقَدْ تَزَيَّا بِزِيِّ فِرْعَوْنَ مِصْرَ، ويوسف رَآهُمْ عَلَى مَا كَانَ عَهِدَهُمْ فِي الْمَلْبَسِ وَالْحِلْيَةِ. وَيَحْتَمِلُ أَنَّهُمْ رَأَوْهُ وَرَاءَ سِتْرٍ فَلَمْ يَعْرِفُوهُ.[ ۹ /۲۲۱- ۲۲۲ / تفسيرالقرطبي].
واته: براكانی هاتن و هاتنه ژووره‌وه بۆلای یوسف نه‌یان ناسیوه، له‌به‌رئه‌وه‌ی كاتێ جێیان هێشتبوو مناڵ بوو و نه‌یان ده‌زانی دوای كۆیله بوون بگات به‌و پله و پایه‌و مه‌كانه‌ته دوای ۴۰ ساڵ ، وه وتراوه نه‌یانسی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وایان وایان ده‌زانی پاشایه‌كی كافره وه وتراوه له‌به‌ر ئه‌وه نه‌یان ناسی چونكه پۆشاكی ئاوریشمی له‌به‌ر بوه و له‌گه‌ل ملوانكه‌ی ئالتون و و تاجی له‌سه‌ر بوه وه‌ك جل و به‌رگی فیرعه‌ونی میصر‌و به‌لام یوسف ئه‌وانی ناسیوه به‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌مان پۆشاكی جارانیان پۆشیبوو ، وه ئه‌شێ یوسف نه‌ناسیبێ به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌پشتی په‌رده‌یه‌كه‌وه قسه‌ی له‌كه‌لیان كردبێ .
بۆیه بروانن ئیمامی قورطبی جه‌زم ناكات له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی بۆیه نه‌یاناسیوه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی حیسابی كافریان بۆ كردبێ ئه‌و بۆچونه هه‌روه‌كو ئه‌گه‌ر باس ده‌كات ئه‌وه‌ش له‌به‌رئه‌وه‌ی یوسف هیچ نیشانه‌یه‌كی دینداری و موسڵمانی ده‌رنه‌خستوه هه‌روه‌ك مه‌لیك و پاشا‌كان بوه شكل و شێوه‌ی بۆیه وایان زانیوه ، وه ئه‌وان له‌گه‌لی نه‌ژیاون ته‌نها هاتونه بۆ مامه‌ڵه‌ی كرین و فرۆشتن ئه‌و حاڵه‌ته‌ش هیچ ده‌رخستنی دینی تێدا ده‌رناكه‌وێ بۆیه وتراوه ره‌نگه ئه‌و حیسابه‌یان كردبێ.
ادامه خواندن شوبهه‌ی خه‌واریجه‌كان : ئه‌وه‌ی نێشته‌جێی له داری كوفر و توانای هیجره‌تی نیه