کێ تیرۆریستە ؟!
ئاوات کەرکوکی
موسوڵمانان بەهۆی نەبوونی راگەیاندنکاری بەتوانا و دووبەرەکی نێوان خۆیان ،پارچە پارچەبونیان بۆ دەیان وڵات وسەدان پارتی ناچون یەک ، هەریەک لەڕووی برا موسوڵمانەکەی وەستاوەتەوە پشتی کردۆتە دوژمن،هەندیکیان هەر بە ئاشکرا بونەتە پیاوی وڵاتیک و بۆ پرۆژەو ستراتیژیەتی کوفر کۆشش دەکەن،تەنها بەشیکی زۆر کەم نەبێت بەگیان وماڵی لەسەنگەری بەرگریدایەو بەیداغی ئیسلامەکە، هەر بەرزو بەرزتر دەکاتەوە.
لەولاشەوە کوفر بەربۆتە دزینی خێروبێری وڵاتەکانمان تاڵانی دەکەن،شارو دێکانمان کاول دەکەن ، خوشکانمان لەزیندانەکاندا بێ ئابرودەکەن،پیاوانی دیندارمان لێ دەگرن ودەکوژن، بە پێکەنینەوە دەڵین ئەوە ئێمە شەری تیرۆر دەکەین ، دەڵین شەرمان لەگەڵ ئسلامیە تیرۆریستەکاندایە،قورئان دەسوتێنن سوکاتی بەخواو پێغەمبەرەکەی دەکەن صلی اللە علیە وسلم ، لەژێرناوی ئازادی بیرورا شەری دژە تیرۆردا!
موسوڵمانان کڕ وکپ دانیشتوون کەس نیە بپرسێت بڵێت ئەوەی ئێوە دەیکەن سوکایەتیە بە موقەدەساتی نزیک ۲ ملیار مرۆڤی ئەم سەرزەمینە ئەم بێرێزیەی ئێوە شایەنی قەبوڵ نیە، بێ گومان ئەگەر کەس هەبێت هەڵسێت و ئەم قسەیە بکات دەیکوژن یان لە کونجی زیندانی توند دەکەن بە تۆمەتی هەرەشە و هاندانی خەڵک بۆ ئاژاوەگێری تیرۆر!
لەهەر کوێ گوێمان لێبوو باسی تیرۆر و تیرۆریستان کرا واتا ئەمە باسی ئیسلام و ئیسلامیەکانە ! ئەمە نەک هەر لای کوفر بەڵکو هەندێک لایەنی بە حیساب ئیسلامیی دۆراو پوکاوەش کەتونەتە ناو ئەم گاڵتەجاریەوە لە زۆریک لە گوتەوبەیاننامەکانیاندا بێ شەرمانە دەڵین ئێمە ئیسلامیەکی میان ڕەو مۆدێرنین ، ئێمە تیرۆریست نین ، ئێمە هەوڵ دەدەین بۆ چەسپاندنی دیموکراسی !!! بێ ئاگا لەوەی بەم قسەیە دەرچونە لەدین و ئومەت.
هێشتا کەس نەبوو بپرسێت تیرۆر خۆی واتای چیە ؟
تیرۆریست بە کێ دەوترێت؟
لە هەموو مێژووی مرۆڤایەتیدا کەی و لە کوێ موسوڵمانان تیرۆری خەڵکیان کردوە ؟