
هیجرەت كردن و ئادابه کانی به شێوه ی پرسیار
نوسینی : شێخ بلال الحربي
پرسیاری (۱)حوكمی هیجرەت كردن چی یە ؟
هیجرەت كردن واجبە لە وڵاتی كوفرەوە بۆ وڵاتی ئیسلام، بەڵگەی واجب بوونی ئەوەیە خوای گەورە هەڕەشەی سزای كردوە لەو كەسانەی وازی لێ دێنن وەك فەرموویەتی : إِنَّ ٱلَّذِينَ تَوَفَّىٰهُمُ ٱلۡمَلَٰٓئِكَةُ ظَالِمِيٓ أَنفُسِهِمۡ قَالُواْ فِيمَ كُنتُمۡۖ قَالُواْ كُنَّا مُسۡتَضۡعَفِينَ فِي ٱلۡأَرۡضِۚ قَالُوٓاْ أَلَمۡ تَكُنۡ أَرۡضُ ٱللَّهِ وَٰسِعَةٗ فَتُهَاجِرُواْ فِيهَاۚ فَأُوْلَٰٓئِكَ مَأۡوَىٰهُمۡ جَهَنَّمُۖ وَسَآءَتۡ مَصِيرًا (النساء :٩٧)
خوای گەورەش تەنها بە وازهێنان لە واجبێك یان ئەنجام دانی حەرامێك هەڕەشەی سزادانی كردوە .
پرسیاری(۲)ئەو وڵاتە چی یە كە دروستە هیجرەتی بۆبكرێ و گرنگی هیجرەت كردن چی یە لەسەر دینی موسڵمان ؟
دروستە هیجرەت بكرێ بۆ وڵاتی ئیسلام و كە دەسەڵات دارەكانی موسڵمان بن و بە شەریعەتی ئیسلام حوكمڕانی بكەن.
هیجرەتیش بۆ پاراستنی دینی ئینسان دانراوە وە پاراستنی دینیش لەسەروی هەموو پێویستیەكانی ترە وەك پێنج زەروریاتەكەی دین.
پرسیار(۳) حوكمی هیجرەت بۆ كەسێك چی یە كە ترسی بەند كردنی هەبێت یاخود ترسی فیتنە و ناخۆشی هەبێت لەدینەكەی ؟
لەم كاتەدا هیجرەت كردن لەسەر ئینسانی موسڵمان پێویستتر و واجب تر دەبێت كە ترس بكەوێتە سەر دینكەی ، هیجرەت كردن دانەنراوە تەنها بۆ پاراستنی دین نەبێ بۆیە هەركاتێك ترس زیاتر بێت لەسەر دین ئەوكاتە واجبی هیجرەتەكەش زیاتر ئەبێ.








