
ئەو زانایەى نمونەى بە سەگ هێنراوەتەوە..!
بەسەرهاتى بەلعەمى کوڕى باعوراء…..پەندو وانەکانى…
خوای گەورە بەسەرهاتی كەسێكمان بۆ باس دەكات لە سورەتی (الأعراف)دا و نمونەی بە سەگ ناو دەبات…
خواى پەروەردگار دەفەرموێت:
(وَٱتۡلُ عَلَيۡهِمۡ نَبَأَ ٱلَّذِيٓ ءَاتَيۡنَٰهُ ءَايَٰتِنَا فَٱنسَلَخَ مِنۡهَا فَأَتۡبَعَهُ ٱلشَّيۡطَٰنُ فَكَانَ مِنَ ٱلۡغَاوِينَ . وَلَوۡ شِئۡنَا لَرَفَعۡنَٰهُ بِهَا وَلَٰكِنَّهُۥٓ أَخۡلَدَ إِلَى ٱلۡأَرۡضِ وَٱتَّبَعَ هَوَىٰهُۚ فَمَثَلُهُۥ كَمَثَلِ ٱلۡكَلۡبِ إِن تَحۡمِلۡ عَلَيۡهِ يَلۡهَثۡ أَوۡ تَتۡرُكۡهُ يَلۡهَثۚ ذَّٰلِكَ مَثَلُ ٱلۡقَوۡمِ ٱلَّذِينَ كَذَّبُواْ بَِٔايَٰتِنَاۚ فَٱقۡصُصِ ٱلۡقَصَصَ لَعَلَّهُمۡ يَتَفَكَّرُون . سَآءَ مَثَلًا ٱلۡقَوۡمُ ٱلَّذِينَ كَذَّبُواْ بَِٔايَٰتِنَا وَأَنفُسَهُمۡ كَانُواْ يَظۡلِمُونَ) سورة الأعراف ۱۷۵-۱۷۷٫
واتە: ئه‌ی محمد(صلى الله عليه وسلم) هه‌واڵی ئه‌و که‌سه‌یان به‌سه‌ردا بخوێنه‌ره‌وه که زانست و فەرمانەکانى خۆمانمان پێبه‌خشی بوو، که‌چی ئه‌ویش خۆی لێ داماڵی و خۆی لێ دووره په‌رێز گرت، ئه‌وسا ئیتر شه‌یتان شوێنی که‌وت و دایه‌پێش و چووه ڕیزی سه‌ر لێشێواوانه‌وه.
خۆ ئه‌گه‌ر بمانویستایه ئه‌وه به‌و ئایه‌ت و فه‌رمانانه به‌رزمان ده‌کرده‌وه، به‌ڵام ئه‌و خۆی چه‌سپان به‌زه‌ویه‌وه و (ده‌ستی کرد به‌دنیا په‌رستی و) شوێنی ئاره‌زووی خۆی که‌وت، جا نموونه‌ی (ئه‌و جۆره که‌سانه) وه‌کو نموونه‌ی سه‌گ وایه
ئه‌گه‌ر ده‌ری بکه‌یت و پیایدا هه‌ڵبشاخێیت هه‌ناسه بڕکێیه‌تی (زمان ده‌رده‌کێشێت)، یاخود ئه‌گه‌ر وازی لێ بهێنیت ئه‌وه هه‌ر هه‌ناسه بڕکێیه‌تی، ئه‌وه نموونه‌ی ئه‌و که‌سانه‌یه که ئایه‌ته‌کانی ئێمه‌یان به‌درۆ زانیوه و بڕوایان پێی نه‌بووه، که‌وابوو ئه‌م جۆره به‌سه‌رهاتانه بگێڕه‌ره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی (دابچڵه‌کێن و) بیربکه‌نه‌وه.
ئای که چه‌نده نموونه‌یه‌کی ناشرینه، نموونه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی که به‌ڵگه‌و فه‌رمانه‌کانی ئێمه‌یان به‌درۆ زانیوه‌و بڕوایان پێ نه‌کردوه، ئه‌وانه هه‌ر سته‌میان له خۆیان ده‌کرد.
زانایان ڕاجیان دەربارەى ئەوەى ئاخۆ ئەو کەسە کێیە…؟







