
ملا فەتاحی، ناموسی موسڵمانان لەژێر پێیە: بۆچی دژی قەسەدی بێباوەڕ جیهاد ناکەیت و شوێنکەوتەی حکومەتی سیکۆلاری جۆلانیت؟
ئا: ئه بو عبدالله موکریانی
ئەی ملا فەتاحی، تۆ کە خۆت بە زانای ئایینی و خەمخۆری موسڵمانان دەناسێنیت، پرسیار گەلێک سەبارەت بە هەڵوێست و بێدەنگی تۆ سەرهەڵدەدات لەم کاتە هەستیارەدا. لە کاتێکدا دەنگۆی دڵتەزێن لە کەمپی رۆژ لە باکووری ڕۆژهەڵاتی حەسەکە دەگات، کە ژنان و منداڵانی موسڵمان لەژێر دەستی هێزەکانی قەسەددا دەناڵێنن، یورش دەکرێتە سەریان، سووکایەتییان پێدەکرێت، ماڵ و سامان دزراوە و ناموسیان پێشێل دەکرێت – بۆچی دژی ئەم هێزە “بێباوەڕ” و ستەمکارە جیهاد ڕاناگەیەنیت؟
ئایا ئەم جۆرە تێکدان و پێشێلکردنانە بەس نییە بۆ ئەوەی غەیرەتی ئایینی تۆ بوروژێنێت؟
لەکاتێکدا تۆ بەردەوام پەیڕەوی ئەبو محەمەد جۆلانی، ناسراو بە ئەحمەد شەڕەع دەکەیت، ئەو کەسەی کە حکومەتێکی “سیکۆلاری” دامەزراندووە و بە گوتەی زۆرێک، ئێستا “لەگەڵ قەسەد تێکەڵ بووە”، بۆچی لەم بارەیەوە بێدەنگیت؟ ئایا ئیمان و ناموسی موسڵمانان لە هەموو شتێک پیرۆزتر نییە؟ ئایا شتێک هەیە لەم دووانە گرنگتر بێت کە ئێوە بۆی غیرەت ناناسێنن؟
ئەمە چ جۆرە “جیهاد”ێکە کە لەم کاتەدا بێدەنگی هەڵدەبژێردرێت؟ کوا غیرەتی تۆ بۆ بەرگری لە شەرەف و کەرامەتی خوشک و برا موسڵمانەکانت، کاتێک لە کەمپەکاندا دەستدرێژییان دەکرێتە سەر؟ ئەم بێدەنگییە چی لێدێت، ئەی ملا فەتاحی؟ ئایا لە دیدی تۆدا هیچ پێشێلکارییەک نییە کە شایانی وەڵامدانەوە بێت؟ ئەمە تەنیا نیشانەی ئەوەیە کە ئەولەویەتەکانی ئێوە لەگەڵ ژیان و کەرامەتی موسڵماناندا یەک ناگرێتەوە.