
وه‌ڵامی هه‌ندێك له‌گومانی به‌ناو قورئانیه‌كان
الحمد لله والصلاة والسلام علی رسول الله وعلی آله وصحبه وسلم
خۆشه‌ویستان لێره وله‌وێ جارجاره گوێمان له‌وه ده‌بێت كه هه‌ندێ كه‌س ناویان له‌خۆیان ناوه (قورئانییه‌كان) كه قورئان دوور و به‌ریه له‌وان، هه‌روه‌ك چۆن ئه‌وانیش زۆر دوورن له‌قورئانی پیرۆز، ئه‌م زومره قه‌لیله بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن ئێمه وه‌ك ئوممه‌تی ئیسلام ته‌نها قورئانمان به‌سه سه‌رچاوه‌ی دین ودونیامان بێت، ئه‌وه‌ی لهقورئاندا خوای گه‌وره حه‌ڵاڵی كردبێت ئێمه‌یش به‌حه‌ڵاڵی ده‌زانین، ئه‌وه‌یشی به‌حه‌رامی دانابێت ئێمه‌ش به‌حه‌رامی ده‌زانین، چونكه وه‌ك ئه‌وان ده‌ڵێن : قورئان هه‌موو شتێكی ڕوون كردوه‌ته‌وه، به به‌ڵگه‌ی ئه‌و ئایه‌ته‌ی كه خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت : ﮋ مَا فَرَّطْنَا فِي الْكِتَابِ مِنْ شَيْءٍ ﮊ [ الا‌نعام : ۳۸] به گومانی خۆیان ده‌ڵێن كه خوای گه‌وره له‌م ئایه‌ته‌دا باسی ئه‌وه‌ی كردووه، كه ئێمه لهقورئاندا هیچ شتێكمان به‌جێ نه‌هێشتووه كه ڕوونمان نه‌كردبێته‌وه بۆتان .
یان به‌به‌ڵگه‌ی ئه‌و ئایه‌ته‌ی تر كه خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت : ﮋ وَنَزَّلْنَا عَلَيْكَ الْكِتَابَ تِبْيَانًا لِكُلِّ شَيْءٍ ﮊ [ النحل : ۸۹] واته : ئه‌م قورئانه‌شمان بۆ ناردیت ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر! (صلی الله علیه وسلم) تاهه‌موو شتێك روون بكاته‌وه .
یان به به‌ڵگه‌ی ئه‌و ئایه‌ته‌ی تر كه ده‌فه‌رموێت : ﮋ وَهُوَ الَّذِي أَنْزَلَ إِلَيْكُمُ الْكِتَابَ مُفَصَّلًاﮊ [الأنعام : ۱۱۴] واته : هه‌ر ئه‌و خوایه‌یه ئه‌م قورئانه‌ی به ڕۆشنكراوهیی دابه‌زاندۆته خواره‌وه بۆتان وسه‌رجه‌م بڕیاره‌كانیشی ڕوونكردۆته‌وه .
وه ده‌ڵێن : سوونه‌تی پێغه‌مبه‌ری خو(صلی الله علیه وسلم) له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی ده‌ما وده‌م گێراویانه‌ته‌وه بۆ یه‌كتری تێكه‌ڵاوی درۆ وده‌له‌سه‌ی خه‌ڵكی بووه، و ناكرێت ئێمه دین دونیای خۆمان له‌كه‌سانی درۆزنه‌وه وه‌ربگرین .
یه‌كێكی تر لهگومانهكانیان ئه‌وه‌یه كه ده‌ڵێن : قورئان هه‌مووی متهواتره و(قطعي الثبوت) ـــه به‌ڵام سوونه‌ت چه‌ند فه‌رمووده‌یه‌كی كه‌م نه‌بێت كه له‌په‌نجه‌ی ده‌ست تێپه‌ڕ ناكات كه متهواتهرن، هه‌ر هه‌مووی فه‌رمووده‌ی ئاحاد و(ظني الثبوت) ن، وناگه‌نه ڕاده‌ی (مته‌واتر)، جا له‌به‌ر ئه‌وه قورئان كافیه وئێمه پێویستمان به كاركردن به سوونه‌ت نییه!، یان ووتویانه خوای گه‌وره به‌لێنی داوه كه قورئان بپارێزێت ئیتر ئێمه قورئانمان به‌سه، به‌ڵام خوای گه‌وره به‌ڵینی نه‌داوه كه سوونه‌ت بپارێزێت بۆیه سوونه‌تی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) كه‌سانێك گێراویانه‌ته‌وه (معصوم) و بێگوناهـ نه‌بوون، مادام بێ گوناهیش نه‌بوون ئێمه ناكرێت عه‌قیده ودینی خۆمان له‌كه‌سێكی گوناهباره‌وه وه‌ربگرین!، ئه‌مانه ئه‌و گومانه زۆر سه‌ره‌كیانه‌ن كه ئه‌و زومره قهلیلهی كه ناوی (قورئانی) یان له‌خۆیان ناوه، جا به یارمه‌تی خوای گه‌وره یه‌ك یه‌ك دێینه سه‌ر وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و شك وگومانانهیان كه دروستیان كردووه بۆ گه‌نجانی ئه‌م ئوممه‌ته :










