
ئیسلامی خوای و ئیسلامی ئەمریکای ۱ / ئه‌و ئیسلامه‌ى كه‌خوا ده‌یه‌وێت ئیسلامی ئه‌مریكایی پوچ ده‌كاته‌وه
ن. د. صلاح عبدالفتاح خالیدی
و. م . احمد
بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گه‌وره و میهره‌بان كه به‌رنامه‌ى ئیسلامى وه‌كو كهتهلۆكێك بۆ چۆنیه‌تى رێكخستى ژیانمانى بۆ ناردووه، سه‌لام و ره‌حمه‌ت و میهره‌بانى خوا بڕژێ به‌سه‌ر شانازى بونه‌وه‌ره‌وه كه یه‌كه‌م مهشخهڵبهدهستى كاروانى رێی رزگارى مرۆڤایه‌تى یه ..
خۆێنه‌رانى به‌رێز، ئه‌مه كۆتا به‌شی (لێكۆلینه‌وه‌كه‌ى دكتۆر صلاح خالیدیه) كه له كتێبی (روونكردنه‌وه‌ى ئیسلامى خوایی و ئیسلامى ئه‌مریكایی) خواى گه‌وره ته‌مه‌نى پر به‌ره‌كه‌ت بكات، كه ئێمه”به‌هۆى دوور درێژى” له ژێر سێ ناونیشان ئه‌هێنینه‌وه خزمه‌تتان، به‌هه‌ر سێ ناونیشانه‌كه بابه‌ته‌كه ته‌واو ده‌بێت، خۆزگه له‌به‌شی دووه‌م و سێیهمیشا وامانكردبا.. بفه‌رموون :
(ئیسلام په‌یامێكى بێگه‌ردو گه‌ردوونیه)
ئیسلام ته‌سلیم بوونێكى ڕه‌هایه بۆ خواى باڵادەست :
ئیسلام : ته‌سلیم بوونه به‌خواى گه‌وره و وه‌رگرتنى هه‌موو بریارهكانیهتى، وه ملكه‌چ كردنێكى ته‌واوه بۆ خوا، وه به‌جێهێنانى بهندایهتیهكى سه‌رڕاستانه‌یه بۆ گه‌وره‌یی و به‌رزى خواى گه‌وره، بۆیه ده‌ی په‌رستین له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ته‌نها ئه‌و شایانى په‌رستنه و ئێمه‌شی بۆ په‌رستنى خۆی دروستكرووه ، خواى گه‌وره‌ش ئەفەرموێ:{وَمَا خَلَقْتُ الْجِنَّ وَالْإِنسَ إِلَّا لِيَعْبُدُونِ }الذاريات:۵۶ واتا: مرۆڤ و په‌ریم ته‌نها بۆ به‌ندایه‌تى دروست كردووه .
هه‌موو پێغه‌مبه‌رانیش علیهم السلام فه‌رمانیان به‌گه‌لی خۆیان كردووه كه به‌ندایه‌تى ته‌نها بۆ خواى گه‌وره بكه‌ن، و هاوه‌ڵ بۆ خواى گه‌وره دانه‌نێن و به یه‌كتایی بیپه‌رستن . وه‌كو خواى گه‌وره ئه‌فه‌رموێ: {وَمَا أَرْسَلْنَا مِن قَبْلِكَ مِن رَّسُولٍ إِلَّا نُوحِي إِلَيْهِ أَنَّهُ لَا إِلَهَ إِلَّا أَنَا فَاعْبُدُونِ } الأنبیاء:۲۵ واتا هه‌ر پێغه‌مبه‌رێكمان دواى تۆ ناردبێ ئیلا سروشی بۆ كراوه كه‌وا هیچ په‌رستراوێكى به‌حه‌ق نیه جگه له من و به‌ندایه‌تیم بۆ بكه‌ن .
بۆیه ئامانجى هه‌موو پێغه‌مبه‌ران سەلامی خوایان لێبێت ئه‌وه‌بووه كه شوێنکه‌وتوانیان موسڵمانی خوایی بن، لێبراو و دڵسۆز بن بۆ خوا هه‌ر وه‌كو خواى گه‌وره ئه‌فه‌رموێ: {مَا كَانَ لِبَشَرٍ أَن يُؤْتِيَهُ اللّهُ الْكِتَابَ وَالْحُكْمَ وَالنُّبُوَّةَ ثُمَّ يَقُولَ لِلنَّاسِ كُونُواْ عِبَاداً لِّي مِن دُونِ اللّهِ وَلَـكِن كُونُواْ رَبَّانِيِّينَ بِمَا كُنتُمْ تُعَلِّمُونَ الْكِتَابَ وَبِمَا كُنتُمْ تَدْرُسُونَ }آل عمران: ۷۹ بۆهیچ مرۆڤێك نه‌بووه كه خواى گه‌وره په‌یام و حوكم پێغه‌مبه‌رایەتی پێ دابێت و پاشان وتبێتی به‌خه‌ڵك جگه له به‌ندایه‌تى بۆ خوا ببنه به‌نده‌ى من ، به‌ڵكو (فه‌رموویانه) ببنه خوایی و به‌وه‌ى كه فێرى ده‌بن له په‌یامیی خواییی و له‌وه‌ى ئه‌یخوێنن .
وه به‌وه‌ش كه خواى گه‌وره هه‌موو دروستكراوه‌كانى دروستكردووه، به مه‌به‌ستى ئه‌وه‌ى ببنه موسڵمانێكى ملكه‌چ له به‌ندایه‌تیدا بۆ خۆی، وه‌كو خواى خواى گه‌وه‌ره ده‌فه‌موێ: {إِن كُلُّ مَن فِي السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ إِلَّا آتِي الرَّحْمَنِ عَبْداً }مريم۹۳ واته: به‌راستى ئه‌وه‌ى له ناو ئاسمانه‌كان و زه‌وی دایه هه‌موو وه‌كو به‌نده بۆ خواى گه‌وره‌و به‌خشنده دێن . ادامه خواندن ئیسلامی خوای و ئیسلامی ئەمریکای ۱ / ئه‌و ئیسلامه‌ى كه‌خوا ده‌یه‌وێت ئیسلامی ئه‌مریكایی پوچ ده‌كاته‌وه








